2018-02-13

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە هەواڵی كۆچی دوایی سەركردە و خەباتگێڕ و شۆڕشگێری گەلەكەمان هەڤاڵ نەجمەدین یوسفی زۆر خەمبار و دڵگران بووم. نەجمەدین یوسفی تەمەنی خۆی بۆ پێشمەرگایەتی و خزمەتی كورد و كوردستان لە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا تەرخان كرد و لە خەباتی خۆیدا نموونەی پێشمەرگە و كادیری نیشتیمانپەروەر و دڵسۆز و دەستپاك و خاوەن هەڵوێست بووە.
لە دەستدانی هەڤال نەجمەدین یوسفی خەسارەتێكی گەورەیە و بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆم و خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو و هەموو هەڤاڵانی پارتی دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو نەجمەدین یوسفی بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەسعوود بارزانی
13ـی 2ـی 2018

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌