2018-03-18

خه‌بات: ‬سەرهەنگ نەجمەدین‮ ‬

هەڵبژاردەی‮ ‬جۆدۆی‮ ‬هەولێر، بەشداری‮ ‬لەپاڵەوانیەتی‮ ‬جۆدۆی‮ ‬عێراق لەسەرئاستی‮ ‬پارێزگاكان بەبەشداری‮ ‬13 هەڵبژاردە كرد و تیایدا‮ ‬یاریزانێكی‮ ‬جۆدۆی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬هەولێر توانی‮ ‬پلەی‮ ‬سێیەمی‮ ‬پاڵەوانیەتیەكە بەدەست بهێنێت،‮ ‬سەبارەت بەبەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬جۆدۆی‮ ‬هەولێر لەپاڵەوانیەتی‮ ‬جۆدۆی‮ ‬عێراقدا كەلەكۆڵیژی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬جادرییە لەشاری‮ ‬بەغدا رێكخرا،‮ ‬ساڵح‮ ‬یوسف ئەندامی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬جۆدۆی‮ ‬كوردستان لەبارەی‮ ‬بەشداریكردنیان لەپاڵەوانیەتییەكەدا بۆ خەبات‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬بێگومان هەڵبژاردەی‮ ‬جۆدۆی‮ ‬هەولێر تاكە هەڵبژاردە بوو كەنوێنەرایەتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لەپاڵەوانیەتی‮ ‬جۆدۆی‮ ‬عێراق دەكرد،‮ ‬خۆشبەختانە لەپاڵەوانێتییەكەدا لەسەر ئاستی‮ ‬یاریزانان ئیبراهیم هەمزە توانی‮ ‬پلەی‮ ‬سێیەم و میدالیای‮ ‬برونز بەدەست بهێنێت،‮ ‬ئەم دەستكەوتە بۆ ئێمە دەستكەوتێكی‮ ‬گرینگ بوو،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬كە زۆر نیگەرانی‮ ‬كردووین پێش دەستپێكردنی‮ ‬پاڵەوانێتییەكە بۆ چەندین جار پەیوەندیمان بە هەر‮ ‬یەك لەپارێزگاری‮ ‬هەولێر و لێژنەی‮ ‬ئۆلۆمپی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەرێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬وەرزش كرد كەهاوكاریمان بكەن،‮ ‬بەڵام كەس لەمانەی‮ ‬سەرەوە ئاماژەم بۆ كرد هیچ جۆرە هاوكارییەكیان پێشكەش نەكردووین،‮ ‬تەنها بەسوپاس وپێزانینەوە كەهەمیشە دووبارە و سێ بارە دەیڵێمەوە بەرێز شێرزاد سوڵتان سەرۆكی‮ ‬پرۆتۆكۆلی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە هاوكاریی‮ ‬وپاڵپشتی‮ ‬تەواوی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬جۆدۆی‮ ‬هەولێری‮ ‬كرد لەپاڵەوانێتی‮ ‬جۆدۆی‮ ‬عێراق،‮ ‬بۆیە ئەگەر هاوكاری‮ ‬ئەوان نەبووایە هەمیشە نەماندەتوانی‮ ‬بەشداری‮ ‬پاڵەوانێتییەكە بكەین‮.‬

سەرۆكی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬جۆدۆی‮ ‬كوردستان ئاماژەی‮ ‬بۆ تەوەرێكی‮ ‬گرینگ كرد و گوتی‮: ‬بەسوپاسەوە سەرۆكی‮ ‬پرۆتۆكۆلی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەڵێنی‮ ‬پێداوین كە لە داهاتوودا لەهەموو‮ ‬ڕوویەكەوە‮ ‬یارمەتی‮ ‬تەواوی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬جۆدۆی‮ ‬هەولێر بدات، بەمەبەستی‮ ‬رێكخستنەوەو باشتركردنی‮ ‬ئاست وتوانانی‮ ‬هەڵبژاردەكە،‮ ‬بێگومان هەر لەئێستاوە ئامادەكارییەكی‮ ‬تەواو بۆ پاڵەوانیەتی‮ ‬جۆدۆی‮ ‬عێراق دەكەین و هەموو توانای‮ ‬خۆمان دەخەینە گەڕ‮ ‬تا باشترین هەڵبژاردە لەسەر ئاشتی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر دابمەزرێنین بۆ بەشداریكردن لەپاڵەوانیەتیەكانی‮ ‬عێراق و كوردستاندا‮.‬

دواجار لەبارەی‮ ‬بەدەستنەهێنانی‮ ‬ئەنجامێكی‮ ‬باش وبەرچاو لەپاڵەوانیەتی‮ ‬عێراقدا، ساڵح‮ ‬یوسف بۆ ئەم مەبەستە ئەوەی‮ ‬ئاشكرا كرد‮: ‬لەپاڵەوانیەتییەكەدا ئاستێكی‮ ‬ئەوتۆمان پێشكەش نەكرد كەجێی‮ ‬رەزامەندی‮ ‬هەموولایەك بێت،‮ ‬بەڵام هۆكارەكەشی‮ ‬بۆ كاك عەبدوڵخالق نوێنەرەكەی‮ ‬كوردستان لەشاری‮ ‬بەغدا دەگەرێنمەوە كەناوبراو بەهیچ شێوەیەك كارەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬رێكوپێك ئەنجام نەداوە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬بەرێزیان دەبێت هاوكاری‮ ‬وهەماهەنگی‮ ‬تەواوی‮ ‬لەنێوان كوردستان عێراقدا هەبێت نەك بێ ئاگابێت‮ ‬،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەپاڵەوانیەتی‮ ‬جۆدۆی‮ ‬عێراقدا زۆر گۆرانكاری‮ ‬لەرووی‮ ‬یاسای‮ ‬ناوبژیوانییەوە لەیاری‮ ‬جۆدۆ كراوە كەهەمیشە ئێمە هەر ئاگاداری‮ ‬نەبووین،‮ ‬بۆیە پێویستە‮ ‬یاسا تازەكانی‮ ‬یاری‮ ‬جۆدۆ لەرێگەی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬خولی‮ ‬بەهێزكردن بۆ‮ ‬یاریزانان وراهێنەرانی‮ ‬كوردستان ئەنجام بدرێت و هەموولایەك لەشتە تازەكانی‮ ‬ئەم‮ ‬یاسایە ئاگادار ببتەوە تا لەداهاتوودا هیچ كیشەیەكمان نەیەتە سەر رێگا‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌