2010-05-18

پۆلیسی ئێراق رایگه‌یاند، پێش نوێژی گوندی (سه‌عیدییه‌) سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ (شێخ عه‌بدوڵڵا شوكر ساڵحی) دوای به‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی رێكخراوی قاعیده‌ كردبوو، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به‌جلی سه‌ربازی ئێراقی سه‌ر بڕدرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌  محه‌ممه‌د شێخ ساڵحی  كوڕی  شێخ عه‌بدوڵڵا شوكر ساڵحی  له‌باره‌ی كوشتنی باوكی گوتویه‌تی: چه‌ند چه‌كدارێك به‌ جلی سه‌ربازی سوپای ئێراق   به‌مه‌به‌ستی پشكنین چوونه‌ته‌ ناو ماڵی باوكی، ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یانیان له‌ژوورێك ده‌ست به‌سه‌ر كردووه‌ و دوایان له‌باوكی كردووه‌ كه‌ ژووره‌كانی دیكه‌یان نیشان بدات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه‌ كه‌ ئه‌وان دوای یه‌ك كاتژمێر له‌ رۆیشتنی ئه‌م چوار چه‌كداره‌ به‌ كوشتنی باوكیان زانیوه‌.
جێی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌، (شێخ ساڵحی) له‌ وتاری رۆژی هه‌ینی رابردوودا ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی رێكخراوی قاعیده‌ كردووه‌.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌