2018-03-31

كچە‮ ‬یاریزانی‮ ‬تۆپی‮ ‬زەردی‮ ‬بەریتانی‮ ‬جۆهانا كۆنتا لەهەڵمەتی‮ ‬بەرگریكردنی‮ ‬لەنازناوی‮ ‬خولی‮ ‬میامی‮ ‬ئەمریكا بەردەوامە،‮ ‬كە دووەمین خولی‮ ‬پریمەری‮ ‬ناچاری‮ ‬ئافرەتانە و هەزارخاڵی‮ ‬ماستەریش بۆ پیاوان،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬توانی‮ ‬لەسەر حیسابی‮ ‬كچە بەلژیكی‮ ‬ئیلیز مارتینێز خۆی‮ ‬بگەیەنێتە قۆناغی‮ ‬چوارەم دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەئەنجامی‮ ‬6-2 و‮ ‬6-1 لێی‮ ‬بردەوە‮.

‬كۆنتا كە لەوەرزی‮ ‬رابردوو لەیاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬لەكچە دانیماركی‮ ‬كارۆلاین ڤۆزنیاكی‮ ‬بردەوە پێویستی‮ ‬بە كاتژمێرێك و‮ ‬5خولەك هەبوو بۆ سەركەوتنی‮ ‬لەم‮ ‬یارییە،‮ ‬كە‮ ‬یەكەمین رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬بوو لەگەڵ مارتینێز‮. ‬كۆنتای‮ ‬پۆلینی‮ ‬11ی‮ ‬ئەم خولە لەقۆناغی‮ ‬داهاتوو رووبەڕووی‮ ‬كچە ئەمریكی‮ ‬ڤینۆس ویلیامێسی‮ ‬هەشتەم دەبێتەوە،‮ ‬كە ئەویش لەلایەن خۆیەوە بەسەر كچە هۆڵەندی‮ ‬كیكی‮ ‬برنتێز بەئەنجامی‮ ‬5-7 و‮ ‬6-3 و‮ ‬7-5 سەركەوت‮. ‬هەروەها كچە ئوسترالی‮ ‬ئاشلی‮ ‬پارتی‮ ‬گەیشتە هەمان قۆناغ‮ ‬دوای‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬بەسەر كچە كرواتی‮ ‬پێترا مارتی‮ ‬چبە‮ ‬6-4 و‮ ‬6-3? كە لەقۆناغی‮ ‬داهاتوو رووبەڕووی‮ ‬ئۆكرانی‮ ‬ئیلینا سڤیتۆلینای‮ ‬چوارەم دەبێتەوە،‮ ‬كە ئەویش بەسەر كچە ئوسترالی‮ ‬داریا گاڤریلۆڤیا سەركەوت بەئەنجامی‮ ‬4-6 و‮ ‬6-0 و‮ ‬6-1

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌