2010-05-18

 

 كووره‌ی ناووكی ته‌مموز سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی توه‌یسه‌ كه‌ به‌ دووری 18 كیلۆمه‌تر له‌ رووباری دیجله‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌، له‌ ساڵی 1981 له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی نێوان ئێراق و ئێران، له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بۆردمانكرا، له‌ شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداو له‌ 1991 دووباره‌ بۆردمان كراوه‌ و له‌ شه‌ڕی دووه‌می كه‌نداو رووبه‌رووی راووڕووت بوویه‌وه‌.
به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی سی ئێن ئێن، تیمێك له‌ ئه‌ندازیاران و ته‌كنیككاران كار بۆ جیاكردنه‌وه‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تاقیگه‌كان و ئامێره‌كان ده‌كه‌ن كه‌ 18 وێستگه‌ی ناووكی له‌ خۆی ده‌گرێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ 10 وێستگه‌ی دیكه‌ كه‌ له‌ چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی ئێراق بڵاون.
پیسبوونی ناووكی به‌ڕبڵاو له‌ ناوچه‌كه‌ كاری تیمه‌كه‌ی دژوار كردووه‌ و به‌ڕێًوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی توه‌یسه‌ گوتوویه‌تی: به‌ هۆی زۆربوونی زیانه‌كان، بارودۆخه‌كه‌ زۆر ئه‌سته‌م بوو كه‌ دواتر بڕیار درا هه‌موو ئامێره‌كان لێبكرێنه‌وه‌.
20 كه‌س له‌و تیمه‌ به‌شدارن و ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی شوێنه‌كه‌ ده‌كه‌ن، جلی تایبه‌ت بپۆشن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا رایگه‌یاندووه‌ خه‌ڵكانی زیاتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ په‌روه‌رده‌ ده‌كات و خولی تایبه‌تی بۆیان كردۆته‌وه‌ و پڕۆسه‌ی خاوێنكردوه‌ ده‌یان ساڵ ده‌خایه‌نێت.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌