2018-04-07

خه‌بات: ‬سەرهەنگ نەجمەدین

‬ئەم سێشەممەیە لەیارییەكانی‮ ‬گەڕی‮ ‬دەیەمی‮ ‬خولی‮ ‬یانە نایابەكانی‮ ‬كوردستان چەندین‮ ‬یاری‮ ‬ئەنجام درا،‮ ‬لەوانە لە‮ ‬یاریگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬فرەنسۆ هەریری‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر میوانداری‮ ‬لەیانەی‮ ‬زاخۆ كرد‮ ‬،‮ ‬یارییەكە لەبەرژەوەندی‮ ‬تیپی‮ ‬خاون‮ ‬یاریگا بەئەنجامی‮ ‬2-1 ‮ گۆڵ بەكۆتاهات،‮ ‬گێمی‮ ‬یەكەمی‮ ‬یارییەكە بەبێ گۆڵ تۆماركردن لەنێوان هەولێر و زاخۆ بەكۆتاهات و ئەو گێمەیان بەبێ گۆڵ تۆماركردن هەردوولا بەرێكرد،‮ ‬بەڵام لەگێمی‮ ‬دووەمدا ئەنجامی‮ ‬یارییەكە لەبەرژەوەندی‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر گۆردرا و بردنەوە بوو بەختی‮ ‬خاوەن‮ ‬یاریگا و دۆراندنیش بوو بەختی‮ ‬تیپی‮ ‬میوان،‮ ‬هەولێر بەدوو گۆڵ‮ ‬یارییەكەی‮ ‬لەبەرژەوەندی‮ ‬خۆی‮ ‬بەكۆتاهێنا و گۆڵەكانی‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێریش لەخولەكانی‮ ‬70،83 دا لەلایەن‮ ‬یاریزانان ئیڤان خالید وكۆسرەت بایز تۆماركران،‮ ‬گۆڵی‮ ‬یانەی‮ ‬زاخۆی‮ ‬تیپی‮ ‬میوان لەخولەكی‮ ‬93ـی‮ ‬زیادكراودا لەلایەن بەرۆژ جادر‮ ‬گۆڵی‮ ‬یەكەم تۆماركرا،‮ ‬بەمشێوەیە‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر لەسەردەستی‮ ‬یانەی‮ ‬زاخۆ سەركەوتنێكی‮ ‬گرینگی‮ ‬تۆمار كرد و بەم بردنەوەیە‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر كۆی‮ ‬خاڵەكانی‮ ‬بوو بە13 خاڵ و هاتە پلەی‮ ‬پێنجەمی‮ ‬رێزبەندی‮ ‬خولەكە‮. ‬لەیاری‮ ‬دووەمیشدا لەشاری‮ ‬هەولێری‮ ‬پایتەخت‮ ‬یانەی‮ ‬هەندرێن میوانداری‮ ‬لەیانەی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬كرد،‮ ‬ئەم‮ ‬یارییە بۆ خاوەن‮ ‬یاریگا جگە لەدۆراندن و لەدەستدانی‮ ‬3 خاڵ هیچ سوودێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬پێ نەدا،‮ ‬هەندرێن سەرەتای‮ ‬گێمی‮ ‬یەكەم بەپڵانی‮ ‬هێرشبردن و دەستەبەركردنی‮ ‬3 خاڵی‮ ‬یارییەكە بەرانبەر زێرەڤانی‮ ‬هاتە نێو‮ ‬یاریگا ودەجەنگان،‮ ‬بەڵام سەرجەم پێشبینیەكان پێچەوانەوە بوون،‮ ‬یانەی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬توانی‮ ‬لەدووری‮ ‬یاریگاو هاندەرانی‮ ‬خۆی‮ ‬بەئەنجامی‮ ‬3 -0 گۆڵ لەیانەی‮ ‬هەندرێن بباتەوە و‮ ‬3 خاڵی‮ ‬گرینگی‮ ‬لەم‮ ‬یانەیە سەند‮. ‬یانەی‮ ‬برایەتی‮ ‬و شێروانە لەیاریگای‮ ‬دووەمی‮ ‬فرەنسۆ هەریری‮ ‬بەیەكگەیشتن،‮ ‬یارییەكە لەبەرژەوەندی‮ ‬تیپی‮ ‬خاوەن‮ ‬یاریگا بەئەنجامی‮ ‬تاكە گۆڵێكی‮ ‬بێ وەڵام بەكۆتاهات و‮ ‬یانەی‮ ‬برایەتی‮ ‬بەم سەركەوتنە‮ ‬3 خاڵی‮ ‬خستە سەر خاڵەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬و‮ ‬یانەی‮ ‬ناوبراو پێشەنگی‮ ‬بەهەندرێن چۆڵكرد،‮ ‬لەیارییەكی‮ ‬دیكەدا هەردوو پێشمەرگەی‮ ‬هەولێر و ئارارات‮ ‬ڕووبەرووی‮ ‬یەكتربوونەوە،‮ ‬یارییەكە بەبردنەوەی‮ ‬یانەی‮ ‬ئارارات بەسەر پ.هەولێر بەئەنجامی‮ ‬2-1 گۆڵ بەكۆتاهات و ئاراراتیش لەسەردەستی‮ ‬پ.هەولێر‮ ‬3 خاڵی‮ ‬دەستكەوت‮. رێزبەندی‮ ‬گەڕی‮ ‬دەیەمی‮ ‬خولی‮ ‬نایابی‮ ‬ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە دەبێت‮:‬

1‮- ‬برایەتی17 ‮ ‬خاڵ‮ ‬2‮-‬هەندرێن‮ ‬17 خاڵ3‮-‬ئارارات‮ ‬15 خاڵ‮ ‬4‮-‬زێرەڤانی‮ ‬14 خاڵ5‮-‬ هەولێر‮ ‬13 خاڵ‮ .‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌