2018-04-07

خه‌بات : ‬بەرهەم شێخ عزەدین

هەورامان‮ ‬900 ساڵە خاوەنی ئەنجومەنی شورایە،‮ ‬هەموو ساڵێك لەمانگی شوباتدا مەراسیمێكی گەورە بەرێوە دەچێت،‮ ‬جگە لەوەش خاوەنی مەراسیمێكی ترن ئەویش مەراسیمی‮ ‬تربیە‬‮ ‬واتە دادپەروەری‮ ‬و‮ ‬یەكسانی كە ئەمەش لەمانگی ئاداردا بەرێوە دەچێت،‮ ‬كە تێیدا خەڵكی خۆی كاندید دەكات بۆ ئەنجومەنی شورای هەورامان‮.‬

پەڕلەمانی‮ ‬هەورامان

فۆتۆگرافەر ناسیح عەلی خەیات لەبارەی پەرلەمانی هەورامانەوە بەخەباتی‮ ‬گوت : “زەماوەندێكی ئاینیو كلتوریی و كەلەپورییە،‮ ‬هەموو ساڵێك‮ ‬5/2 ‮ ‬لەشاری هەورامان‮- ‬رۆژهەڵات ساز دەكرێت،‮ ‬ئەم مەراسیمە‮ ‬900 ساڵە بەردەوامەو تائێستاش دەكرێ كە ناوی زەماوەندی پیری شالیارە،‮ ‬ئەم زەماوەندە باس لەوە دەكات هەر پێنج لادێی هەورامان‮ ‬یان هەر پێنج ماڵی هەورامان لەماڵی پیری شالیار كۆدەبنەوە بڕیار لەسەر ئایندەی هەورامان دەدەن،‮ ‬كێشەو گرفتی ناوچەكە چارەسەر دەكەن لەماڵی پیری شالیاردا،‮ ‬بەڵام دو رۆژ پێش ئەوە خەڵكی گوندەكە هەڵدەستن بەگێڕانی زەماوەندێكی خۆش كە هەموو خەڵك ڵەسەرانسەری جیهان بەشدار دەبێت،‮ ‬هەموو نەتەوەو كلتورو كەلەپوری جیاواز دێنە هەورامان كارێكی زۆر جوانو نایاب دەكرێت‮.‬

كڵاو‮ ‬ڕۆچنە

ناسح زیاترگوتی‮:‬سەرەتایی مەراسیمەكە بەمنداڵ دەست پێدەكات،‮ ‬لەپرۆگرامی دانیشتنی پەرلەمانی هەوراماندا هاتووە كە منداڵ ئایندە و رووناكی هەموو نەتەوەیەكە بۆیە سەرەتا بەمنداڵ دەست پێدەكەن،‮ ‬منداڵان دوای بانگی بەیانی ماڵ بەماڵ دەگەڕێن داوا دەكەن هاوار دەكەن‮ ‬كڵاو‮ ‬ڕۆچنە‮) ‬شیرینیو گوێز هەر ماڵەو شتێكیان دەدەنێو لەناو تورەكەی دەنێن هەڵیدەگرن بۆ خۆیان بەشتێكی پیرۆزی دەزانن‮.‬

قوربانیكردن

ئەووێنەگرە ئاماژە بەوە دەكات كە لەدوایدا منداڵان كاتژمێر حەوتی بەیانی كە خۆر كەوت لەچیاكان ماڵەكان قوربانی دەكەن،‮ ‬ئەو لەوبارەیەوە رایگەیاند‮ ‬“كە رۆژ پاكبویەوە ماڵەكانی هەورامان قوربانی دەكەن،‮ ‬هەر ماڵەو بریاری سەر حەیوانێك دەداتو قوربانیەكانیان دەبەن بۆ ماڵی پیری شالیار لەوێدا دەیكەن بەقوربانی‮ ‬و گۆشتەكەی دەكەن بەژەمێكو دابەشی دەكەن وەكو مەولود بەسەر هەموو ماڵەكاندا،‮ ‬ئەم خوانەش بەشی دو رۆژ دەكات،‮ ‬یەكەم‮ ‬ڕۆژ دوای نان خواردنەكە پیاوان هەڵدەپەڕن بەدەف و‮ ‬حی اللە حی‮ ‬اللە‮) ‬دەكەن لەحەوشەی ماڵی پیری شالیاردا،‮ ‬هەروەها كاتێك‮ ‬ڕۆژی یەكەم تەواو بو بۆ شەوەكەی دەستە دەستە بەناو ماڵەكاندا بڵاوەی لێدەكەن دەست دەكەن بەزیندووكردنەوەی كایە كۆنەكانی كورد و زیكركردن‮.‬

سەردانی‮ ‬مەرقەدی پیری شالیار

‮ ‬رۆژی دوەم هەمووان دەچن بۆ سەر مەرقەدی پیری شالیار كە ئەو پەرلەمانەی دروستكردوە ئەو پیاوەی هەم خزمەتی كردوە بەو كارە هەم چەندین ساڵە ئەو نەریتەی هێشتوەتەوە تائێستا بەردەوامەو لەسەر مەرقەدەكەی زیكر دەكەن،‮ ‬لەكاتژمێر‮ ‬یازدە دەگەرێنەوە ماڵ بۆ چا خواردنو دیسانەوە دەستدەكەنەوە بەگۆرانیو تەلیلەكە هەتاوەكو ئێوارە ئیتر رۆژی دوەم تەواو دەبێت‮.بریار لەسەر داهاتووی ناوچەی هەورامان دەدەن ئینجا ناسیح‮ ‬گوتی‮:‬لەدوای ئێوارە بۆ شەوەكەی هەموو تایفەكان لەماڵی پیری شالیاردا كورسی‮ ‬و سەكۆی خۆیان هەیە لەپەرلەمانی هەوراماندا ئەم پەرلەمانە بەش بەش كراوە هەر تایفەو بەشی خۆی پێدراوە،‮ ‬میوانیش كە ئارەزو دەكەن دەتوانن لەوێدا دابنیشن و بەشداربن،‮ ‬لەدوای وتنی گۆرانییە رۆحانیەكە بریار لەسەر داهاتوووی ناوچەی هەورامان دەدەن و بۆ ساڵی داهاتوو كێ بەرێوەیبەرێت،‮ ‬لەناو پەرلەماندا دو حزب هەیە كە دانیشتنەكە بەرێوەدەبەن،‮ ‬ئەو دو حزبەش حزبی سۆفی‮ ‬و دەروێشن،‮ ‬ساڵێك دەروێش بەرێوەی دەباتو ساڵێكیش سۆفی‮ ‬ئەگەر حزبی سۆفی ئەو ساڵە بەرێوەی بەرن زۆر بەهێمنانە بەرێوەی دەبن،‮ ‬بەڵام ئەو ساڵەی دەروێش بەرێوەی بەرێت تیخ بازی و رەم بازی ڕوودەدات،‮ ‬ئەوە‮ ‬900 ساڵە سۆفی و دەروێش ئەو مەراسیمە بەرێوە دەبەن”.

رێورەسم و بازارگانیكردن

لەمەراسیمەكەدا جگە لەراوێژكردنی تایفەكانی هەورامان لەماڵی پیردا بۆ چارەسەری كێشەو گرفتەكانی ناوچەكەیان،‮ ‬مەراسیمەكە وەكو بازرگانیەكی گەورە لیدەكەن بsۆ ساغكردنەوەی شمەكەكانیان،‮ ‬ناسیح لەوبارەیەوە گوتی :ئەم مەراسیمە ئافرەت تیایدا بەشدار نیە،‮ ‬ئەم مەراسیمە وەكو بازرگانیەكی گەورەشە بۆ ناوچەكە،‮ ‬زیرەكی ئەو پیاوە لەوەدا بوە كە ئەم پەرلەمانەی دروستكردوە هەموو خەڵكی ناوچەی ئێرانو دەرەوەی ئێران و خەڵكی بیانی‮ ‬و هەمووو ناوچەكان دێن بۆ ئەو مەراسمەو بەشدار دەبن،‮ ‬ژنەكانیش كارە دەستیەكانیان ساغ‮ ‬دەكەنەوەو خەڵكی لێیاندەكڕن‮.‬

دادپەروەری و‮ ‬یەكسانیی

ناوچەی هەورامان مەراسیمێكی تریان هەیە كە لەمانگی ئاداردا دەكرێت بەناوی مەراسیمی تربیە‮)‬،‮ ‬ئەمەش تەعبیرە لەدادپەروەری و‮ ‬یەكسانی،‮ ‬ناوچەی هەورامان پێنج گوند لەخۆ دەگرێت لەم مەراسیمەدا هەر ماڵەی گوندێك پێنج كولێرە دێنن هەمووی تێكەڵ دەكەنو پێنج كەسی هەر گوندێك كولێرە ئامادە كراوەكە دەبەن بۆ شوێنی پیری شالیار دابەشی دەكەن بەسەر خەڵكەكەو بەماستەوە دەیخۆن‮.‬

خۆكاندید كردن

لەدوماهیدا ناسیح عەلی‮ ‬خەیات گوتی‮:‬یەكێكی تر لەكارە دەگمەنەكانی هەورامان خۆ كاندید كردنی كەسی تایفەیەكە بۆ ئەنجومەنی شورای هەورامان،‮ ‬ئەو فۆتۆگرافەرە لەو بارەیەوە رایگەیاند‮ ‬“دەگێرنەوە هەر تایفەو كەسێكی كاندیدی هەیە بۆ ئەنجومەنی شورای هەورامان

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌