2018-04-12

پۆلیسی سه‌ربازی روسیا بو پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ له‌ دوما جێگیر ده‌كرێن

له‌ كاتێكدا هه‌موو جیهان چاوه‌رێی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ ئه‌مریكا به‌ هاوكاری هاوپه‌یمانان گورزی كوشنده‌ له‌ حكوومه‌تی سوریا و ( به‌شار ئه‌سه‌د )بدات به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند: سوریا دوما و غوته‌ی روژهه‌ڵاتی به‌ ته‌واوه‌تی كۆنتروڵكرده‌وه‌ .

چه‌نه‌راڵ پوزنیخیر : سوپا سالاری سوپای روسیا رایگه‌یاد: روسیا پۆلیسی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی دوما ده‌كات .

هه‌روه‌ها ژه‌نه‌راڵ پوزنیخیر راشیگه‌یاند: سه‌نته‌ری ئاشته‌وایی روسیا به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای سوریا خه‌ڵكێكی زۆرییان له‌ دوما بردۆته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ سبه‌ینێشه‌وه‌ پۆلیسی سه‌ربازی روسیا بو پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ له‌ دوما جێگیر ده‌كرێن.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌