2018-04-14

خەبات‮: ‬زانكۆ جاف

وەزیری‮ ‬بەرگریی‮ ‬ئەمەریكا رایگەیاند،‮ ‬واشنتن بەكارهێنانی‮ ‬هێرشی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬دژ بە حكوومەتی‮ ‬سووریا بەدوور نازانێت،‮ ‬ئەوەش لە بەرامبەر بەكارهێنانی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاییدا لە شاری‮ ‬دوما‮. ‬هاوكات بەرپرسانی‮ ‬ئەمەریكا رایدەگەیەنن،‮ ‬ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬پرسی‮ ‬بەرپەرچدانەوەی‮ ‬بە كۆمەڵ لە دژی‮ ‬سووریا تاوتوێدەكات،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬بە چەكی‮ ‬كیمیایی‮ ‬قەدەغەكراو هێرشیكردە سەر ناوچەی‮ ‬دوما و شارەزایانیش رایدەگەیەنن،‮ ‬چەند ناوەندێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دیاریكراون بكرێنە ئامانج‮. ‬بەپێی‮ ‬زانیاری‮ ‬و هەواڵی‮ ‬ماڵپەڕێكی‮ ‬بەریتانی،‮ ‬هێزە چەكدارەكانی‮ ‬بەریتانیا سەرقاڵی‮ ‬داڕشتنی‮ ‬چەند‮ ‬ڕێكارێكن بۆ ئەوەی‮ ‬بە هاوبەشی‮ ‬لەگەڵ ئەمەریكا هێرش بكەنە سەر هێزەكانی‮ ‬سووریا‮.‬

سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا وادەی‮ ‬دەركردنی‮ ‬بڕیارە بەهێزەكەی‮ ‬دژی‮ ‬رژێمی‮ ‬سووریا،‮ ‬كە بەشار ئەسەد سەرۆكایەتیی‮ ‬دەكات،‮ ‬ئاشكرا دەكات‮. ‬رۆژی‮ ‬سێشەممە‮ ‬2018/4/10‮ ‬دۆناڵد ترەمپی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا لە میانی‮ ‬كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ گەورە فەرماندەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬وڵاتەكەی،‮ ‬رایگەیاندووە،‮ ‬بڕیارەكە كاردانەوەیە دژی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬لە دژی‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬شاری‮ ‬دوما‮. ‬دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە،‮ ‬لە ماوەیەكی‮ ‬كەم،‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬بڕیارێكی‮ ‬بەهێز دژی‮ ‬رژێمی‮ ‬سووریا دەدات،‮ ‬كە چەندین بژاردە لەخۆ دەگرێت،‮ ‬یەك لەوانە بەكارهێنانی‮ ‬هێزی‮ ‬سەربازییە لە دژی‮ ‬رژێمەكە‮. ‬ئێوارەی‮ ‬رۆژی‮ ‬دووشەممە دۆناڵد ترەمپی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا رایگەیاند،‮ ‬كە وڵاتەكەی‮ ‬لەماوەی‮ ‬48 كاتژمێری‮ ‬داهاتوودا،‮ ‬بڕیارێكی‮ ‬یەكلاكەرەوە لە دژی‮ ‬رژێمی‮ ‬سووریا دەدات‮.‬

وەزیری‮ ‬بەرگریی‮ ‬ئەمەریكا رایگەیاند،‮ ‬واشنتن بەكارهێنانی‮ ‬هێرشی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬دژ بە حكوومەتی‮ ‬سووریا بەدوور نازانێت،‮ ‬ئەوەش لە بەرامبەر بەكارهێنانی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاییدا لە شاری‮ ‬دووما‮. ‬پێش كۆبوونەوەی‮ ‬لەگەڵ میری‮ ‬قەتەر لە پێنتاگۆن،‮ ‬جەیمس ماتیس،‮ ‬وەزیری‮ ‬بەرگریی‮ ‬ئەمەریكا رایگەیاند،‮ ‬بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو بابەتی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیایی‮ ‬لە دووما،‮ ‬ئیدارەی‮ ‬دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ هاوپەیمانەكانی‮ ‬لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی‮ ‬نێوەڕاست و شوێنەكانی‮ ‬دیكەش لە راوێژدایە‮. ‬وەزیری‮ ‬بەرگریی‮ ‬ئەمەریكا گوتی‮ ‬یەكەمین شت ئیدارەی‮ ‬ترەمپ لەسەری‮ ‬دەوەستێت ئەوەیە كە بۆچی‮ ‬دەبێت چەكی‮ ‬كیمیایی‮ ‬لە سووریادا بەكاربهێندرێت؟ رۆژی‮ ‬7ی‮ ‬ئەم مانگە چەكی‮ ‬كیمیایی‮ ‬لە شاری‮ ‬دووما لە‮ ‬غوتەی‮ ‬رۆژهەڵات بەكارهێندرا،‮ ‬لە ئەنجامیشدا دەیان كەس،‮ ‬لەنێویاندا ژن و منداڵ،‮ ‬گیانیان لەدەستدا و ژەهراویبوون‮. ‬دوای‮ ‬هێرشە كیمیاییەكە،‮ ‬دۆناڵد ترەمپ‮ ‬هێرشی‮ ‬تووندی‮ ‬كردە سەر بەشار ئەسەد و بە ئاژەڵ ناویبرد‮. ‬گوتیشی‮ ‬دەبێ ئەسەدی‮ ‬ئاژەڵ باجی‮ ‬ئەو هێرشە بدات‮. ‬لەسەر هەمان پرس چەند پەیوەندییەكی‮ ‬تەلەفۆنی‮ ‬لەنێوان سەرۆك و سەرۆكوەزیرانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زلهێز ئەنجامدراوە،‮ ‬گرنگترینیان پەیوەندی‮ ‬تەلەفۆنی‮ ‬دۆناڵد ترەمپ بوو لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فەرەنسا كە تێیدا رایانگەیاند،‮ ‬هاوئاهەنگی‮ ‬دەكەن بۆ وەڵامدانەوەیەكی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬رژێمی‮ ‬سووریا‮.‬

بەرپرسانی‮ ‬ئەمەریكا رایدەگەیەنن،‮ ‬ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬پرسی‮ ‬بەرپەرچدانەوەی‮ ‬بە كۆمەڵ لە دژی‮ ‬سووریا تاوتوێدەكات،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬بە چەكی‮ ‬كیمیایی‮ ‬قەدەغەكراو هێرشیكردە سەر ناوچەی‮ ‬دوما و شارەزایانیش رایدەگەیەنن،‮ ‬چەند ناوەندێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دایاریكراون بكرێنە ئامانج‮. ‬بە گوێرەی‮ ‬ئاژانسی‮ ‬هەواڵی‮ ‬رۆیتەرز،‮ ‬ئەو بەرپرسە ئەمەریكییەكانە باسی‮ ‬ناوەڕۆكی‮ ‬ئەو پلانانەیان نەكردووە كە بڕیارە لە دژی‮ ‬سووریا بگیرێتەبەر،‮ ‬بەڵام دووپاتیان لەوە كردووەتەوە،‮ ‬بژارەی‮ ‬سەربازی‮ ‬لەسەر مێزی‮ ‬گفتوگۆكانە و ئەو پرسەش تاوتوێ دەكەن‮. ‬لای‮ ‬خۆیشیانەوە،‮ ‬هەریەك لە كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬و وەزارەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬ئەمەریكا‮ (‬پێنتاگۆن‮)‬،‮ ‬رەتیانكردووەتەوە هیچ لێدوانێك لە بارەی‮ ‬ئەو بژاردانە بدەن كە واشنتن بە نیازە لە دژی‮ ‬سووریا بیانگرێتەبەر‮. ‬بەگوێرەی‮ ‬هەواڵەكەی‮ ‬ئەو ئاژانسە،‮ ‬شارەزایانی‮ ‬شەڕی‮ ‬سووریا ئاماژە بەوە دەكەن،‮ ‬پێدەچێت لەو هاوپەیمانێتییەی‮ ‬كە لە دژی‮ ‬ئەسەد پێكدەهێنرێت،‮ ‬فەرەنسا و بەریتانیا و هاوپەیمانەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بن،‮ ‬ئامانجیشیان قەدەخەكردنی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاییە لە شەڕی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬سووریا‮. ‬وەك ئەو ئاژانسە ئاماژەی‮ ‬بۆ دەكات،‮ ‬پێدەچێت ئەو گورزە سەربازییانەی‮ ‬لە سووریا دەوەشێنرێن،‮ ‬وەك تۆڵەكردنەوەیەك بێت و زیاتر ئەو ناوەندانە بكرێنە ئامانج،‮ ‬كە لە راپۆرتەكانی‮ ‬پێشوو،‮ ‬تێوەگلانییان لە هێرشی‮ ‬كیمیاییدا ئاماژەی‮ ‬پێكراوە‮.

‬بە گوێرەی‮ ‬شارەزایانیش،‮ ‬پێدەچێت ئەو گورزانە لە بنكەی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬الچمیر‮ ‬بوەشێنرێت،‮ ‬كە بە گوێرەی‮ ‬راپۆرتە هەواڵییەكان،‮ ‬ئەو هەلیكۆپتەرانەی‮ ‬هێرشە كیمیاییەكان لە دوما ئەنجامداوە،‮ ‬لەو بەرپرسێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئەمەریكیش،‮ ‬كە رەتیكردووەتەوە ناسنامەكەی‮ ‬ئاشكرا بكرێت،‮ ‬بۆ رۆیتەرز رایگەیاندووە،‮ ‬هیچ زانیارییەكی‮ ‬لەلا نییە باس لە وەشاندنی‮ ‬گورزی‮ ‬سەربازی‮ ‬تۆڵەكردنەوە بكات،‮ ‬بەڵام ئاماژە بەوە كراوە،‮ ‬لە وەشاندنی‮ ‬هەر گورزێكی‮ ‬سەربازی،‮ ‬ئەو بنكانە دەكرێنە ئامانج،‮ ‬كە لە هێرشە كیمیاییەكەی‮ ‬دوما تێوەگلاون و ئەمەریكاش نایەوێت ئەو گازە كوشندانە جارێكی‮ ‬دیكە لە شارەكان بڵاوببنەوە‮. ‬ئاژانسەكە ئەوەشی‮ ‬بڵاوكردووەتەوە،‮ ‬رەنگە گورزێكی‮ ‬بەهێزتر لە بنكەی‮ ‬سەربازی‮ ‬حیمەیمیم بوەشێنرێت،‮ ‬لە باكووری‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬سووریا،‮ ‬كە بە گوێرەی‮ ‬راگەیەندراوێكی‮ ‬كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬لە چواری‮ ‬ئادار‮/ ‬مارسی‮ ‬رابردوو،‮ ‬بە بنكەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬فڕۆكە جەنگییەكانی‮ ‬رووسیایە و لەوێوە هەڵدەفڕن و ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬سووریا بۆردومان دەكەن،‮ ‬بە تایبەتیش‮ ‬غوتەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬دیمەشق‮.‬

بەپێی‮ ‬زانیاری‮ ‬و هەواڵی‮ ‬ماڵپەڕێكی‮ ‬بەریتانی،‮ ‬هێزە چەكدارەكانی‮ ‬بەریتانیا سەرقاڵی‮ ‬داڕشتنی‮ ‬چەند رێكارێكن بۆ ئەوەی‮ ‬بە هاوبەشی‮ ‬لەگەڵ ئەمەریكا هێرش بكەنە سەر هێزەكانی‮ ‬سووریا‮. ‬ماڵپەڕی‮ (‬دەیلی‮ ‬مەیل‮)‬ی‮ ‬بەریتانی‮ ‬بڵاوی‮ ‬كردەوە فەرماندە باڵاكانی‮ ‬سوپای‮ ‬بەریتانیا ئەركی‮ ‬سەرشانیانە گەڵاڵەیەكی‮ ‬تۆڵەئەستێنانە لە بەرانبەر هێرش كیمیایەیەكەی‮ ‬سووریا بۆ سەر شاری‮ ‬دووما ئامادە بكەن‮. ‬هەرچەند هەتا ئێستا نووسینگەی‮ ‬تێریزا مەی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬بەریتانیا لە‮ ‬ڕەتكردنەوەی‮ ‬ئەم هەواڵە كە داوای‮ ‬لە پەرلەمان كردبێت گەڵاڵەی‮ ‬هێرشی‮ ‬سەر سووریا ئامادە بكات،‮ ‬خۆ دەبوێریت،‮ ‬بەڵام سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن لەوانەیە سەرۆكوەزیری‮ ‬بەریتانیا بتوانێت بەبێ لەڕێگەی‮ ‬یاسادانەرانەوە‮ ‬ئەو پلانەی‮ ‬جێبەجێبكات‮. ‬بانگهێشتكردنەوەی‮ ‬یاسادانەران كە ئێستا لە پشووی‮ ‬جەژنی‮ ‬پاك دان‮ ‬یەكێك لە نیشانەكانە كە لەندەن سەرقاڵی‮ ‬داڕشتنی‮ ‬گەڵاڵەیەكە بۆ هێرشی‮ ‬سەربازی‮ ‬بۆ سەر سوپای‮ ‬سووریا‮. ‬هەرچەند ئێستا هێزە ئاسمانییەكانی‮ ‬بەریتانیا لەناو هاوپەیمانیی‮ ‬نێودەوڵەتیی‮ ‬لەدژی‮ ‬داعش لە ئاسمانی‮ ‬سووریا بوونیان هەیە،‮ ‬بەڵام هەشت فڕۆكەی‮ ‬جەنگیی‮ ‬تورنادو كەلە قوبرس جێگیر كراون،‮ ‬دەتوانن مووشەكی‮ ‬هووشمەند لەدژی‮ ‬بنكە سەربازییەكانی‮ ‬سووریا بەكار بهێنن‮.‬

ئەمەریكا پرۆژەیاسایەكی‮ ‬نوێ لە دژی‮ ‬رژێمی‮ ‬سووریا دەداتە ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و وادەكەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەو وڵاتەش بەرەو تەواوبوون دەچێت‮. ‬نیكی‮ ‬هالێی،‮ ‬نێردەی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬ئەمەریكا لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان رایگەیاندووە،‮ ‬ئەو پرۆژەیاسایە پێشتر لە مانگی‮ ‬3 درابووە ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایش،‮ ‬بەڵام ئێستا هەمواركراوەتەوە و پرسی‮ ‬كیمیابارانكردنی‮ ‬شاری‮ ‬دوماش لەخۆدەگرێت‮. ‬بەپێی‮ ‬پرۆژەیاساكەی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬ئەو وڵاتە سزا بەسەر ئەو لایەنەدا دەسەپێنێت،‮ ‬كە دەردەكەوێ چەكی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬لە دوما بەكار‮ ‬هێناوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌