2018-04-15

سامان حەمەدەمین
لە چەند‮ ‬ڕۆژی‮ ‬داهاتوو دەچینە ناو هەڵمەتی‮ ‬بانگێشەی‮ ‬هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەران،یەكەم هەڵبژاردن نییە بانگێشە بۆ لیست و پارت و پاڵێوراوان دەكەین دوا هەڵبژاردنیش نابێت،بەڵام ئەو هەڵمەت ودروشم‮  ‬و ئامانجەی‮ ‬ئەم جارە جیاوازترە لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پێشووتر،‮ ‬پێویستە هەموو لایەنەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ڕەچاوی‮ ‬تایبەتمەندی‮ ‬ئەم قۆناغە و داهاتووی‮ ‬كوردستان بكەن لەگەڵ بەغدا و داهاتووی‮ ‬كوردستان،ئەو تایبەتمەندیانەش چەندین لایەنی‮ ‬جیاواز و گرنگی‮ ‬هەیە هەر لە لایەنی‮ ‬مێژووی‮ ‬تا سیاسی‮ ‬و دیموكراسی،‮ ‬دەبنە بنەما و سیما و ئەنجامی‮ ‬ئەو بانگێشەیە كە لە كۆتایدا دەنگدەر‮ ‬یەكلای‮ ‬دەكاتەوە،پێویستە هەموو لایەنێكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەرك بەو‮ ‬ڕاستیە بكات ئەو بانگێشەی‮ ‬دەیكات لەپێناو چەندین قۆناغ‮ ‬و دەسەڵات ئەو مافانەی‮ ‬لەلایەن دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا پێشێلكراون كاری‮ ‬لە پێناو دەكات كە بەشێك لەو مافانە لە دەستوری‮ ‬ئێراقدا باسكراوە،بەڵام كاری‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬لە دەقەوە دەكرێتە كردار و ئەنجام و بەرهەم‮ ‬سوودی‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان هەبێت،لە لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسیەكان بە تایبەتی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لە چەند مانگی‮ ‬ڕابردوو بەناو بزوتنەوە و هاوپەیمانی‮ ‬دەستیان بە جم وجۆڵی‮ ‬پۆپۆ لیستی‮ ‬كردووە،دەبێت ئەو‮ ‬ڕاستیە بزانن هەر هەنگا و هەوڵێكیان بەر لەوەی‮ ‬بۆ هەڵبژاردن و وەدەست هێنانی‮ ‬دەنگدەر بێت بۆ دەسەڵات،بۆ بانگەشەیان بۆ كوردستان و مافە پێشێلكراوەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە،واتا دەبێت بنەما و ئامانجیان بۆ كوردستان و خەڵكی‮ ‬كوردستان و كوردستانیەتی‮ ‬بێت،كە لە ئەنجام سوودی‮ ‬بگەڕێتەوە بۆ خەلكی‮ ‬كوردستان‮ ‬نەوەكو تەپڵ لێدان بۆ ئێراق چیەتی‮ ‬،‮ ‬لایەنێكی‮ ‬تر و گرنگتر لە لایەنە مێژووی‮ ‬سیاسیەكەی‮ ‬لایەنی‮ ‬دیموكراسییە‮ ‬،پێویستە هەمووو لایەنە كوردستانیەكان ئەو‮ ‬ڕاستیە بزانن وەكو تێكڕای‮ ‬ئێراق چاوی‮ ‬دونیا و میدیاكان دەكەوێتە سەر كوردستان‮ ‬،كە چۆن هەڵبژاردنێكی‮ ‬پاك و دوور لە ساختە و هەڕەشە و ئاژاوە و پێشێلكاری‮ ‬بەڕێوەدە چێت،كە لە ئەنجام سوودی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕوانینێكی‮ ‬دیموكراسیانە هەبێت‮ ‬،خەڵك بە ویژدانەوە دەنگ بدات.ئەوەی‮ ‬دەبێتە هۆی‮ ‬دیموكراسەت و مێژوویەكی‮ ‬جوان و پاك كوردستانی‮ ‬بوون زاڵبێت بەسەر كۆی‮ ‬ئامانج و هەوڵە لابەلاكان لایەنەكان كە كار لە پێناو وەدەست هێنانی‮ ‬دەنگدەر‮ ‬دەكەن،چاوی‮ ‬دەرەوە و نەیاران لایەنێكی‮ ‬تری‮ ‬نێو ئەو پڕۆسە سیاسیە دەبێت هەمووو لایەنێك بە گیانێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كار بۆ لیست و پاڵێوراوانیان بكەن دوور لە هەمووو جۆروشێوازە ناشرینكردنێكی‮ ‬كار بۆ كراو،هەموو ئەو تایبەتمەندی‮ ‬و بنەمایانەش كاتێك دەپارێزرێن و خزمەتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەكات‮ ‬،كەهەموو لایەن و لیست و پاڵێوراوێك خۆی‮ ‬دوور بگرێت لە هەمووو جۆرە بێڕێزی‮ ‬و تەشهیری‮ ‬لیستی‮ ‬بەرامبەر و‮ ‬ڕكابەرەكەی،ڕاشكاوتر بڵێین ناكرێ هیچ لایەنێك خۆی‮ ‬بەر سەركەوتوو بزانێ‮. ‬بەهۆی‮ ‬لاوازی‮ ‬لایەنێكی‮ ‬تر‮ ‬یان خاڵی‮ ‬لاواز و بێهێزی‮ ‬بۆ دروست بكات،لە ئەنجام ببێتە هۆی‮ ‬برینداركردنی‮ ‬لایەنی‮ ‬بەرامبەر‮ ‬و لیستەكانی‮ ‬تری‮ ‬ڕكابەر،‮ ‬چونكە هەر بێڕێزی‮ ‬و تەشهیرێك دەبێتە هۆی‮ ‬پێشێلكاری‮ ‬ئەو بنەما سیاسی‮ ‬و مێژووی‮ ‬و دیموكراسیەی‮ ‬لە پێشدا باسمان كردن‮ ‬ڕەنگدانەوەی‮ ‬نەرێنی‮ ‬لەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبێت،ئەو لایەن و لیستانەی‮ ‬مەترسەی‮ ‬ئەو پێشێلكارییەن لێدەكرێ ئەو پارتە بەناو سیاسی‮ ‬و بزوتنەوە و هاوپەیمانە تازانەن،كە بەشێكیان خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن و بەشەكەی‮ ‬تریش بەناو نوێ خواز دەزانن،هەولی‮ ‬بێهێزی‮ ‬بەرامبەرەكەیان‮ ‬یان لاواز دەدەن،ئامادەن قسە لەسەر هەمووو بابەت و باسێك بكەن تا هەڵەی‮ ‬خۆیان بشارنەوە‮ ‬یان لاوازی‮ ‬خۆیان لەبیر خەڵكی‮ ‬ببنەوە،بۆیە دەبێت هەستی‮ ‬لاوازی‮ ‬ئەو جۆرە لایەنانە زوو بۆ خەڵك و دەنگدەر‮ ‬ڕوون بكرێتەوە ئەوەی‮ ‬ئەوان دەیكەن هەوڵێكی‮ ‬دوژمنكارانەیە،‮ ‬لاوازكردنی‮ ‬هەست و هۆشیاری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و كوردستانییەیە،ئەو پارت و لیست و پاڵێوراوانەی‮ ‬لە‮ ‬ڕابردوو نوێنەرایەتی‮ ‬خەڵك و نەتەوە و مێژوو دیموكراسەتیان كردووە،پێویستە دەنگی‮ ‬داهاتوو بۆ ئەوان بێت‮ ‬،بە تایبەتی‮ ‬لیستی‮ ‬پارتیمان لیستێكە هەموو پێوەر و بنەماكانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬و كوردستانیەتی‮ ‬نەك تەنها بۆ نەتەوەیی‮ ‬كورد بەڵكو سوودی‮ ‬بۆتەواوی‮ ‬خەلك‮ ‬دواڕۆژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌