2018-04-16

لە بەرەبەیانی‮ ‬دوێنێ‮ ‬یەكشەممەوە بانگەشەی‮ ‬هەڵبژاردن لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەستیپێكردووە و شار و ناوچەكان بە پۆستەر و دروشم و وێنەی‮ ‬كاندیدەكان داپۆشران كە بریتین لە‮ ‬503‮ ‬كاندید و بە پێی‮ ‬بڕگە‮ ‬یاساییەكان كە لە‮ ‬یاسای‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬عێراق دیاریكراوە دەبێت نوێنەرایەتی‮ ‬ئافرەتان لە پەرلەمان لەسەدا‮ ‬25‮ ‬كەمتر نەبێت،‮ ‬هەموو ئەو كاندیدانەش لەسەر‮ ‬46‮ ‬كورسی‮ ‬سێ پارێزگاكەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كێبڕكێ دەكەن‮. ‬لەو‮ ‬46‮ ‬كورسیەدا،‮ ‬هەولێر‮ ‬16‮ ‬كورسی،‮ ‬سلێمانی‮ ‬18‮ ‬كورسی‮ ‬و دهۆك‮ ‬12‮ ‬كورسی‮ ‬بەردەكەوێت‮. ‬

وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬و دەستەی‮ ‬ژینگە بە جیا چەندین رێنماییان دەركردووە بۆ ئەوەی‮ ‬هەڵواسینی‮ ‬پۆستەر و وێنەی‮ ‬كاندیدەكان لەدوای‮ ‬تەواوبوونی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬هەڵبژاردن سیمای‮ ‬شار تێكنەدات و پێویستە كاندیدەكان دوای‮ ‬تەواوبوونی‮ ‬پڕۆسەكە،‮ ‬وێنە و پۆستەرەكانیان بە شێوەیەكی‮ ‬رێكوپێك لێبكەنەوە‮. ‬بە پێچەوانەوە ئەو تەئمیناتەی‮ ‬كە كاندیدەكان دایانناوە ئەوا بۆ لێكردنەوە و پاككردنەوەی‮ ‬شوێنی‮ ‬وێنەكان خەرج دەكرێت‮. ‬

سەرۆكی‮ ‬دەستەی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان مازن عەبدولقادر رایگەیاند،‮ ‬كۆی‮ ‬گشتی‮ ‬دەنگدەران لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بریتییە لە‮ ‬3144730 دەنگدەر كە دەتوانن لە‮ ‬173‮ ‬بنكەی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬كارتی‮ ‬دەنگدان لە پارێزگاكانی‮ ‬هەولێر،‮ ‬دهۆك و سلێمانی‮ ‬هەیە،‮ ‬لەو ژمارەیەش لە پارێزگای‮ ‬هەولێر‮ ‬53‮ ‬بنكە و لە پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬79‮ ‬بنكە و لە پارێزگای‮ ‬دهۆك‮ ‬41 بنكە‮. ‬بڕیارە رۆژی‮ ‬12ی‮ ‬ئایاری‮ ‬داهاتوو،‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق بەڕێوەبچێت كە تیایدا‮ ‬25‮ ‬قەوارەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەشدارن و كێبڕكێ لەسەر‮ ‬46‮ ‬كورسی‮ ‬دەكەن‮. ‬

سەرۆكی‮ ‬دەستەی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬هەرێم لە كۆمسیۆنی‮ ‬باڵای‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬عێراق دەڵێ،‮ ‬هەموو كارتی‮ ‬نوێی‮ ‬دەنگدەرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان گەییشتوون و،‮ ‬لە رێگەی‮ ‬دەیان بنكەی‮ ‬كۆمسیۆنیشەوە رۆژانە دابەشی‮ ‬سەر هاووڵاتیان دەكرێن‮. ‬مازن عەبدولقادر،‮ ‬رایگەیاند‮: ‬هەموو ئەو دەنگدەرانەی‮ ‬لە دوای‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬ساڵی‮ ‬2014‮ ‬بەشداریی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬بایۆمەتریی‮ ‬كۆمسیۆنیان كردووە،‮ ‬كارتی‮ ‬نوێیان بۆ چاپ كراوە،‮ ‬هەموو كارتەكانیش گەیەندراونەتە هەرێمی‮ ‬كوردستان و لە رێگەی‮ ‬173‮ ‬بنكەی‮ ‬كۆمسیۆنەوە دابەشی‮ ‬سەر هاووڵاتیان دەكرێن،‮ ‬هەموو دەنگدەرانیش كە بەشداریی‮ ‬بایۆمەتریان كردووە،‮ ‬پێویستە سەردانی‮ ‬بنكەكانی‮ ‬كۆمسیۆن بكەن بۆ وەرگرتنەوەی‮ ‬كارتەكانیان،‮ ‬بەراورد بە پارێزگاكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێراق لە وەرگرتنی‮ ‬كارت،‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان زۆر باشن،‮ ‬لە ئێستادا زیاتر هاووڵاتیان سەردانی‮ ‬بنكەكانی‮ ‬كۆمسیۆن دەكەن،‮ ‬چونكە لایەنە سیاسییەكان لایەنگرانیان هان دەدەن بۆ وەرگرتنەوەی‮ ‬كارتەكانیان‮. ‬سەرۆكی‮ ‬دەستەی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوەش كرد‮: ‬بەپێی‮ ‬دوائامار،‮ ‬لە سەرتاسەری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا زیاتر لە‮ ‬60%ـی‮ ‬دەنگدەران كارتی‮ ‬نوێیان وەرگرتووە،‮ ‬تا رۆژی‮ ‬9ـی‮ ‬ئایاری‮ ‬داهاتوویش،‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬كارتی‮ ‬دەنگدان بەردەوام دەبێت‮. ‬

لەبارەی‮ ‬ئەو دەنگدەرانەی‮ ‬كارتی‮ ‬نوێی‮ ‬دەنگدان ون دەكەن،‮ ‬یان بە هەر هۆكارێك بێت كارتی‮ ‬دەنگدانیان بفەوتێت،‮ ‬مازن عەبدولقادر گوتی‮: ‬بۆ ئەوانەی‮ ‬كارتی‮ ‬دەنگدان ون دەكەن‮ ‬یانیش كارتەكەیان بفەوتێت،‮ ‬ئەوا هیچ چارەیەك نییە،‮ ‬چونكە تەنیا رێگەیەك بۆ دەنگدان،‮ ‬هەبوونی‮ ‬كارتە،‮ ‬هەر رێگایەك دانێین بۆ دەنگدان لە دەرەوەی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬كارت،‮ ‬ئەوا دەرگای‮ ‬دیكەمان بۆ دەكاتەوە،‮ ‬لەبەر ئەوەیش بڕیاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬كۆمسیۆن ئەوەیە بە بێ كارت هیچ كەسێك مافی‮ ‬دەنگدانی‮ ‬نییە‮. 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌