2018-04-16

سێ گەورەترین وڵاتی‮ ‬خاوەن ئابووریی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا داوای‮ ‬سەپاندنی‮ ‬سزای‮ ‬نوێ بەسەر ئێراندا دەكەن، پلانی‮ ‬رێگرییكردن لە كشانەوەی‮ ‬ئەمەریكا لەو رێككەوتننامە ناوەكییەی‮ ‬لەگەڵ ئەمەریكادا واژووكراوە لە لایەن سەرۆكی‮ ‬ئەو وڵاتە،‮ ‬دۆناڵد ترەمپ-ەوە بووەتە هۆی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬لە نێوان وڵاتانی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپادا‮. ‬كۆبوونەوەكانی‮ ‬نێوان هەریەك لە بەریتانیا،‮ ‬فەڕەنسا و ئەڵمانیا لەگەڵ ئەمەریكادا سەبارەت بە پێداچوونەوە بە رێككەوتننامە ناوەكییەكەی‮ ‬كە لە ساڵی‮ ‬2015دا لەگەڵ ئێراندا واژووكراوە،‮ ‬درێژەی‮ ‬هەیە‮. ‬

ئیدارەی‮ ‬ترەمپ داوا لە هاوپەیمانە ئەورووپییەكانی‮ ‬دەكات كە‮ "‬كەموكوڕییە جددییەكان‮"‬ی‮ ‬ناو رێككەوتننامەكە بڕەوێننەوە‮. ‬ئەگەرنا هۆشداریی‮ ‬ئەوە دەدات كە لە‮ ‬12ی‮ ‬ئایارەوە ئەمەریكا لە رێككەوتننامەكە دەكشێتەوە‮. ‬لەوچوارچێوەیەشدا سێ گەورەترین وڵاتی‮ ‬خاوەن ئابووریی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا،‮ ‬لایەنگری‮ ‬ئەوەن كە رێككەوتننامەكە بمێنێتەوە و بە مەبەستی‮ ‬پاشگەزكردنەوەی‮ ‬دۆناڵد ترەمپ لە بڕیارەكەی،‮ ‬داوای‮ ‬سەپاندنی‮ ‬سزای‮ ‬نوێ لە لایەن‮ ‬یەكێتییەكەوە بەسەر ئێراندا دەكەن‮. ‬

هاوكات باس لەوە دەكرێت كە هەریەك لە دیپلۆماتكارانی‮ ‬ئەڵمانیا،‮ ‬فەڕەنسا و بەریتانیا كە ماوەی‮ ‬چەندین هەفتەیە سەرگەرمیی‮ ‬لۆبیكردنن بۆ پێشنیازەكەیان،‮ ‬تا ئێستا نەیانتوانیوە ژمارەیەك لە وڵاتانی‮ ‬یەكێتییەكە لەوانەش،‮ ‬نەمسا،‮ ‬یۆنان،‮ ‬ئیتاڵیا،‮ ‬ئیسپانیا و سوید رازی‮ ‬بكەن‮. ‬كۆبوونەوەی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا بەر لە‮ ‬12ی‮ ‬ئایار كە دوا وادەی‮ ‬ترەمپە،‮ ‬وەك دوایین هەلی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەندامی‮ ‬یەكێتییەكە بۆ دەستەبەركردنی‮ ‬كۆدەنگییەك سەبارەت بە پەسەندكردنی‮ ‬سەپاندنی‮ ‬سزای‮ ‬نوێ بەسەر ئێراندا،‮ ‬تەماشا دەكرێت‮. ‬بە پێچەوانەوە ئەگەری‮ ‬كشانەوەی‮ ‬ترەمپ لە رێككەوتننامە ناوەكییەكە لە ئارادایە‮. ‬ئاماژە بەوەشدەكرێت ژمارەیەك لەو كۆمپانیا،‮ ‬دامەزراوە و كەسایەتییانەی‮ ‬كە هەریەك لە پاریس،‮ ‬بەرلین و لەندەن بە نیازن بیانخەنە نێو لیستی‮ ‬نوێی‮ ‬سزاكانەوە،‮ ‬پەیوەستن بە دەستوەردان لە سووریا و وەك لایەنگری‮ ‬ئەسەد دەناسرێن‮. ‬

لەو چوارچێوەیەشدا هەریەك لە سەركۆماری‮ ‬فەڕەنسا و راوێژكاری‮ ‬ئەڵمانیا پلانی‮ ‬ئەوەیان هەیە لە كۆتایی‮ ‬ئەم مانگەدا سەردانی‮ ‬واشنتۆن بكەن‮. ‬ئەگەربێت و لە كۆبوونەوەكەی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپادا سزای‮ ‬نوێ بە مەبەستی‮ ‬هەڵنەوەشاندنەوەی‮ ‬رێككەوتننامەكە پەسەند بكرێت،‮ ‬ئەوا هەریەك لە ئەنگێلا مێركڵ و ئیمانوێل ماكرۆن بە هەڵوێستی‮ ‬بەهێزەوە لە كۆتایی‮ ‬ئەم مانگەدا سەردانی‮ ‬ئەمەریكا دەكەن‮. ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە وڵاتانی‮ ‬نەیاری‮ ‬هەریەك لە ئەڵمانیا،‮ ‬فەڕەنسا و بەریتانیا لە‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا،‮ ‬پێیانوایە سەپاندنی‮ ‬سزای‮ ‬نوێ بەسەر ئێراندا بەس نییە بۆ ئەوەی‮ ‬ترەمپ لە بڕیارەكەی‮ ‬پاشگەز بكاتەوە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌