2018-04-16

ئه‌مرۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد و لە گوتارێکدا نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رۆشنایی خستەسەر کارنامەی پارتی و رایگەیاند کە پارتی بەهێزێکی زۆروە دەچێتەوە بەغدا.

ئەمڕۆ لە هەولێر بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ژمارە ١٨٤ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ دەستی پێکرد. لە دەسپێکدا جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا رۆشنایی خستەسەر کارنامەی پارتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ و جەختی لەوە کردەوە کە پارتی هێزی یەکەمی کوردستان لەو هەڵبژاردنە دەبێ و لە هەڵبژاردنی دیکەی کوردستانیشدا هەر بە هێزی یەکەم دەمێنێتەوە.
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گرینگی زۆری هەیە، تا پارتی بەهیزتر بێ، دەستکەوتی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان مسۆگەر دەبێ.
نێچیرڤان بارزانی، گوتیشی پارتی زیاتر لە ٧٠ ساڵە خەبات دەکات و قوربانی دەدات بۆ کوردستان و دەشیەوێ بۆ پارێزگاریکردن لە مافە دەستوورییەکانی کوردستان و مافە رەواکانی کورد بەهێزێکی گەورەوە لە بەغدا ئامادە بێ و، هانی عێراقیش دەدات کە بە دیالۆگ کێشەکان چارە بکرێن، پارتی نایەوێ یەکڕۆژیش شەڕ ببینێ لە کوردستان، هیچ دەرفەتێکیش بۆ ئاشتی لەدەست نادات.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند کە پارتی یەکگرتووە و یەکدەنگە، پارتی لەژێر ئاڵای یەک سەرۆکدایە ئەویش سەرۆک بارزانییە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌