2010-05-18

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند، هێزەکانی پاسەوانی سنور توانیویانە لە باشوری رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی لەسەر سنورەکانی ئێراق- ئێران، حەشارگەیەکی گەورەی چەك و تەفەمەنی بدۆزنەوە.

سەرچاوەی نێوبراو رایگەیاند: هێزێکی پاسەوانی سنور، لە ئەنجامی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیدا لە گوندی باوەگوجە و موردین کە نزیک سنورەکانی ئێراق لەگەڵ ئێرانە، و سەر بە قەزای هەڵەبجەن، دەست بەسەر حەشارگەیەکی گەورەی چەك و تەفەمەنیان گرتووە.

سەرچاوەی نێوبراو کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتی: لەو حەشارگەیەدا ژمارەیەکی زۆر لە کاتیوشا و ئاربی جی و موشەکی هاوەن و هەشت لوغمی گەورەو بە دەیان کیلۆ مادەی تەقێنەری تی ئێن تییان گرتووە، و بە پێشبینی سەرچاوەی نێوبراو، چەکدارەکان بۆ دەرەوەی سنورەکان هەڵهاتوون.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌