2010-05-18

ئاد میلكه‌رد نوێنه‌ری تایبه‌تی‌ سكرتتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، داوای له‌ دادگای فیدڕاڵی كرد ئه‌نجامی دووباره‌ جیاكردنه‌وه‌ و ژماردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی ده‌نگه‌كانی پارێزگای به‌غدا، په‌سه‌ند بكات.

ئاد میلكه‌رد نوێنه‌ری بان كی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ئێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له‌لایه‌نه‌ ئێراقییه‌كانیش كرد په‌له‌ بكه‌ن، له‌ ده‌ستپێكردن به‌ گفتوگۆكانیان ‌و په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ بێننه‌ كایه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی ئێراق.

ئاد میلكه‌رد جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی په‌سه‌ندكردنی دووباره‌ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كرده‌وه‌ له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵه‌وه‌ بۆ كاتی دوای چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ سه‌رجه‌م سكاڵا و ئه‌و تانانه‌ی له‌ئه‌نجامه‌كان درابوون.

هه‌روه‌ها پێشوازی له‌و رێوشوێنه‌ دروستانه‌ش كرد كه‌ له‌كاتی دووباره‌ جیاكردنه‌وه‌ و هه‌ڵاوێركردنی ده‌نگاكان به‌ده‌ست ئه‌نجامدرابوو له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌