2010-05-18


 مه‌حما خه‌لیل  ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراقی فیدراڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ هه‌موو لایه‌كی دووپاتكرده‌وه‌، كه‌ له‌ توانی دایه‌ هه‌ڵبژاردنی بێگه‌رد به‌ڕێوه‌ببات و هه‌موو لایه‌كیش ئه‌نجامه‌كه‌ی په‌سه‌ند بكه‌ن.
گوتیشی: ڕێژه‌ی هه‌ڵه‌كانی  كۆمیسۆن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ 5%، ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه‌ له‌ هه‌موو وڵاتانی جیهانیدا.
 مه‌حما خه‌لیل  ڕاشیگه‌یاند؛ پێویسته‌  هه‌موو لایه‌كان ئه‌نجامی دووباره‌ جیاكردنه‌وه‌و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌غدا په‌سه‌ند بكه‌ن، كه‌ له‌لایه‌ن كۆمیسۆنه‌وه‌ ڕاگه‌یاندراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نوێ ده‌ستپێبكات و جموجۆڵێكی ڕاسته‌قینه‌ له‌مه‌ڕ پێكهانی حكومه‌ت بێته‌ ئاراوه‌.
پێشتر  سه‌عد ئه‌لڕاوی  ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێراقی فیدراڵ ئاشكرای كرد،  له‌ پرۆسه‌ی دووباره‌ جیاكردنه‌وه‌ و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانی به‌غدا، ناوی سێ كاندیدی سه‌ركه‌وتوو گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و سێ كاندیدی تر شوێنی ئه‌وانیان گرته‌وه‌، چونكه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و سێ كاندیده‌ به‌ جیاوازی ده‌نگ ده‌رچووبن، نه‌ك سێ كاندیده‌كه‌ی پێشووتر.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌