2010-05-18

ئه‌ندامێكی پێشووی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ ده‌نگه‌كان كرد، هه‌موو لایه‌نه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌نجامه‌كان ناگۆڕێن.
له‌مباره‌یه‌وه‌، عه‌بدولباری زێباری به‌ ئاژانسی ئیپای راگه‌یاند، پێشبینی ئه‌وه‌ ناكرێت جارێكی دیكه‌ داوای دووباره‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی هیچ پارێزگایه‌كی دیكه‌ بكرێت.
وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌ كۆتاییه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت ، قه‌واره‌ و لیسته‌كان گفتوگۆی جدی ده‌ستپێده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ گفتوگۆ و دانوستانه‌كان سه‌خت و ئاڵۆز ده‌بن، تا ئێستاش رێكه‌وتن له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ و مانای كوتله‌ی گه‌وره‌ نه‌كراوه‌.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌