2010-05-18

هه‌ردوو ئیئتلافی نیشتمانی ئێراق و ده‌وڵه‌تی یاسا ژماره‌یه‌ك لیژنه‌یان درووستكردووه‌ بۆ دانانی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی داهاتووی وڵات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ره‌وتی ئیسڵاح ئیبراهیم جه‌عفه‌ری رایگه‌یاند، هه‌ردوو ئیئتلافی نیشتمانی و ده‌وڵه‌تی یاسا، برِیارییان داوه‌ ژماره‌یه‌ك لیژنه‌ی هاوبه‌ش پێكبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ بۆ حكومه‌تی داهاتووی وڵات دابنێن.
له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، دوێنێ هه‌ردوو لیست كۆبوونه‌ته‌وه‌ و برِیاریان داوه‌ كار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی رێگه‌ و به‌رنامه‌ی حكومه‌تی داهاتووی وڵات تاوتوێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌ی ره‌وتی ئیسڵاحدا هاتووه‌، هه‌ردوو ئیئتلاف به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون؛ حكومه‌تی داهاتووی وڵات حكومه‌تێكی بنكه‌ فراوان بێت و پرسورِا به‌ ته‌واوی پێكهاته‌ و لیسته‌كانی دیكه‌ بكرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌