2010-05-18

   به‌گوێره‌ی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ كه‌شناسی‌ سلێمانی‌، سه‌عات 06:25 ده‌قیقه‌ی‌ سه‌ر له‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك شاری‌ سلێمانی‌ ‌و ده‌وروبه‌ری‌ هه‌ژاندووه‌.
دارا حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ كه‌شناسی‌ سلێمانی‌ به‌ سایتی‌  خه‌ندانی‌ راگه‌یاندوه‌ ،  بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ هێزی‌ 3,2 پله‌ی‌ رێخته‌ر ‌و له‌ دووری‌ 12 كم له‌ سه‌نته‌ری‌ كه‌شناسی‌ سلێمانییه‌وه‌ روویداوه‌ ‌و هیچ زیانێكی‌ گیانی‌ ‌و مادی‌ به‌دواوه‌ نه‌بووه‌ . 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌