2010-05-18

خەبات ــ فریاد‮:‬‮ ‬بەرپرسی‮ ‬فەرمانگەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬حكوومەتی‮ ‬میرنشینی‮ ‬ئیماراتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬یەكگرتوو‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬نیشانداوە بە كردنەوەی‮ ‬كونسولگەریی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬فەلاح مستەفا لە لێدوانێكدا بە خەباتی‮ ‬ڕاگەیاند‮: ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەوڵیداوە و كاری‮ ‬كردووە لەگەڵ میرنشینی‮ ‬ئیماراتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬یەكگرتوو بۆ كردنەوەی‮ ‬كونسولگەریی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا‮. ‬هەروەها گوتی‮: ‬لایەنی‮ ‬میرنشینی‮ ‬ئیماراتی‮ ‬عەرەبیی‮ ‬یەكگرتوو وەڵامی‮ ‬ئیجابیان هەبووەو بڕیاریانداوە كونسولگەریی‮ ‬وڵاتەكەیان لە كوردستان بكرێتەوە،‮ ‬بەڵام تا ئێستا كاتەكەی‮ ‬دیاری‮ ‬نەكراوە‮. ‬ڕاشیگەیاند‮: ‬كردنەوەی‮ ‬كونسولگەریی‮ ‬میرنشینی‮ ‬ئیماراتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬یەككرتوو‮ ‬ڕێگەخۆشكەر دەبێت بۆ پەرەپێدانی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬كەلتووری‮ ‬و بازرگانی‮ ‬و ئابووری‮ ‬لە نێوان كوردستان و ئیمارات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌