2010-05-19

دوێنێ بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان لە سەلاحەددین، پێشوازییكرد لە بەڕێزان موراد ئۆزچەلیك باڵیۆزی توركیا لە ئێراق و ئایدن سەلجەن كونسوڵی توركیا لە هەرێمی كوردستان. لە دیدارێكدا، گفتوگۆكرا لەبارەی كۆی ئەو مەسەلانەی جێگەی بایەخی هەردوولان و بیروڕاش ئاڵوگۆڕكرا لەبارەی پەرەسەندنە سیاسییەكان و پێكهێنانی حكوومەتی نوێی ئێراق لەبەر ڕۆشنایی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی 7ی ئاداری ڕابردوو و هەڵوێستی هەرێمی كوردستان لەبارەی گفتوگۆكانی نێوان قەوارە سیاسییەكان و لەم ڕووەوە هەردوولا تەئكیدیان لە پێكهێنانی حكوومەتێك كردەوە كە سەرجەم پێكهاتەكانی ئێراق تێیدا بەشداربن. هەروەها گفتوگۆ كرا لەبارەی چۆنیەتی پتەوكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری توركیا لەسەرجەم ئاستەكاندا، بەو شێوەیەی بەرژەوەندیی باڵای هەردوولا دەستەبەر بكات.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌