2010-05-19

سه‌ید محه‌مه‌د سه‌روچاوه‌یی_ خه‌بات

 

شه‌وی رابردوو تۆپخانه‌كانی ئێران به‌توندی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووریان له‌ رۆژهه‌ڵاتی حاجی ئۆمه‌ران تۆپباران كرد .

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ ماڵپه‌ری خه‌باتی راگه‌یاند : كاتژمێر هه‌شتی شه‌وی رابردوو تۆپخانه‌كانی ئێران ناوچه‌كانی كۆدۆ وكۆزان و مێرگه‌ و به‌ردوناز و شیوه‌جۆ و بازی بێریان و كانیه‌ ره‌ش و پیره‌لۆیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی حاجی ئۆمه‌ران تۆپباران كرد .

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ هاووڵاتیه‌ك بریندار بووه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌ كۆچه‌ریان ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه‌و زیانێكی زۆریش به‌ر باخ و بێستانی هاووڵاتیان كه‌وتووه‌ .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌