2010-11-08

بەڕێز سەرۆك كۆمار و دەوڵەتی سەرۆك وەزیران و جێگرانی سەرۆك و سەركردەی لیست و حزبەكان

 رێگەم بدەن جوانترین بەخێرهاتنتان لێ بكەم و سوپاسێكی زۆر و رێزێكی بێ پایانتان دەكەم بۆ تەشریف هێنانتان بۆ هەولێر

ئەمە ساتێكی مێژوویی و پرا واتاو مانایە كە پێكەوە كۆببینەوە بۆ ئەوەی بەشداری بكەین و رێكبكەوین بۆ دەستنیشانكردنی روخساری پەرەسەندنی وڵات هەوڵ و تەقەللاكانمان كۆبكەینەوە بۆ بوژانەوەو باڵاكردن و گەیاندنی وڵات بەئاستێك كە لە ئاست ویستە هاوبەشەكانمان و خواستەكانی گەلانی ئێراقدا بێت. دیارە كۆبوونەوەیەك بەو ئاستە بۆخۆی دەسكەوتێكی نیشتمانییە، ئەگەر هەستیاری ئەو قۆناغە لەبەرچاو بگرین كە پڕۆسەی سیاسی دیموكراتی و مۆركە وەرچارخانەكەی پێداتێپەڕ دەبێ، لەو پرسیارانەی لەگەلەكەمان و بەگشتی لەدەرەوە رووبەڕوومان دەبێتە، نیگەرانی و نا ئارامی تەنانەت گومانیشی پێوە دیارە، بەهۆی چەقینی پێكهێنانی حكوومەت بەو پێیەی ئیستحقاقێكی دیموكراتیە پاش چەندین مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا.

حیوارەكانی بەغدا بەبەشداری سەرجەم لیستەكان و ئەو ئاكامە ئیجابیانەی لێیان كەوتۆتەوە، دووپات لە تواناكانمان دەكات بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئەو شتانەی كۆسپن یا تەگەرەن لەبەردەم چارەسەركردندا. بەكردەنی لەماوەی چەند رۆژێكدا لەمیانەی داڕشتنی لێكتێگەیشتنی بنەڕەتی دا توانراوە بنەمایەك بۆ چارەسەركردنی گرێكوێرەكان بدۆزرێتەوە، كە بەهۆی دووری و كەشوهەوای لێكجودای راگەیاندندا، وەك بڵێی عاسێبوونێك و بانگەشەكارێكی لێك دابڕانەبوو.

برایانی بەڕێز لەسەرمان پێویستە چەندێتی ئەشكالیات و زەنەكان لەبەرچاو بگرین كە رژێمە دیكتاتۆرە یەك لەدوای یەكەكان دروستیان كردووە\و هەوڵەكانی رێگربوون لەبەردەم بەشداریكردنماندا لە حوكمڕانی وڵاتەكەماندا. نەهێشتنی مەترسیە پێكگۆڕاوەكانمان لەلایەن ئەو ناوەندانەی ناخوازن وڵاتەكەمان سەقامگیربێت، دەیڵێنەوە و دەست بەتاڵ نەبین بۆ وەبەرهێنانی توانا بەشەریەكانمان و سامانەكەمان بۆ بونیادنانەوەی ئێراق و رزگاركردنی و خستنەوە سەر رێگای پەرەسەندن و گەشەسەندن و بوژانەوە.

ئەزموونی چەند ساڵەی پاش رووخانی رژێمی دیكتاتۆری سەلماندی كە ئێراق زۆر لەوە بەهێزترە بەتاكڕەوی حوكمڕان بكرێ، چونكە ناتوانێ هاوسەنگ بێت تەنها بە یەكێتی كاری پێكهاتەكانی بێ جیاوازی نەبێت و باڵاكردنی حوكم تێیدا تەنها لە رێگەی پەیوەندی و كارلێك و دانانی بنەمای تەواو بۆ دوورخستنەوەی هەر ئەگەرێك بۆ فەرامۆشكردن و پەراوێزخستن نەبێت، نایەتەدی ئەمەش ئەوانەن، كە هەموو لایەك لە گفتوگۆكانی بەغدا لەسەری رێككەوتوون، دیدارو كۆبوونەوەكان لە هەموو بارودۆخێكدا بنەمان بۆ رەخساندنی كەشوهەوای دروست بۆ لێك نزیكبوونەوەو دۆزینەوەی چارەسەرو لێك تێگەیشتن و گەیشتن بەتەوافوقێكی نیشتمانی.

برایانی بەڕێز..

بانگەشەم بۆ لێكتێگەیشتن لەم سۆنگەو باوەڕەمەوە بوو كە ئێراق رووبەڕێكی پڕشنگەو جێگەی هەموومانی تێدا دەبێتەوە، تەنانەت ناكرێ بەهیچ شێوەیەكی دیكەبێت تەنها ئەوە نەبێت، بەڵام سەردەمەكانی رابردوو پاشماوەیەكی زۆری لەوێرانكاری بۆ بەجێهێشتووین كە چەندین ساڵ و لەوانەشە بۆ چارەسەركردنی ئەنجامە سەلبیەكانی چەندین ساڵی دیكەشی بوێت، تەنانەت لە هەندێك بواردا كارەسات ئامێزیش بوون. ئەمەش پێویستی بەتواناو كاری هاوبەش و بەگەرخستنی هەموو دەرامەتە بەشەری و ئابووری و رۆشنبیرییەكی بیناكارەوە هەیە. یەكەم كاریش پێویستە بیكەین گێڕانەوەی متمانەیە لەنێوانماندا.

مایەی خۆشحاڵیمە دەستپێشخەری كاری نیشتمانی هاوبەش بەتەبەنی كردنتان و بەشداریكردنی كاراتان بۆ سەركەوتنی تەتویچ بوو، جا لەگفتوگۆكانی بەغدا بێت یا بەتەشریف هێنانی ئەمڕۆتان بۆ هەولێر بێت بۆ گەیاندنی دەسپێشخەرییەكە بەو مەودایەی كەسەرجەم ئێراقیان لەچاوەڕوانی دان پاش چاوەڕوانیەكی دوورودرێژ، كە لەوانەیە لەكۆتاییدا پێنج شەممەی دادێ بچینە پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی هەرسێ سەرۆكایەتیەكە و دەستكردن بە تەداولی پێكهێنانی حكوومەتێكی شەراكەتی نیشتمانی جوامێر. بەدیهێنانی ئەو ئیستحقاقە نیشتمانییە دڵنیایی دەگێڕێنەوە ناو دڵ و دەروونی ئێراقیان و متمانەشیان بەسەركردەكانیان پتەو دەكات و لەبەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەو تیرۆریستان دەیانپارێزێ و ئاستی ئامادەباشیان بۆ كاری جددیش بەرز دەكاتەوە بۆ تەواوكردنی بنیادنانی دەوڵەتێكی دیموكراتی فیدڕاڵی و تۆكمەكردنی پایگەكانی.

برایانی بەڕێز

رێگەم بدەن رێزوپێزانینی خۆمتان بۆ دەربڕم بە هاتنتان و بەشداری كردنتان لەسەرخستنی دەستپێشخەرییە هاوبەشەكەماندا، كە پێكەوە كاردەكەین بۆ ئەوەی ئامانجە چاوەڕوانكراوەكانی بهێنینەدی، كە بێ وێنەترین ئامانجە بۆ یەكخستنی ریزەكانمان و قوڵكردنەوەی یەكێتی گەلەكەمان بە عەرەب و كورد و سەرجەم نەتەوەكانی دیكەی برا، بۆ ئەوەی پێكەوە كار بكەین لەپێناوی رزگاركردنی وڵاتەكەمان و دابینكردنی دواڕۆژێكی گەش بۆ گەلەكەمان.

 

سڵاوی خواتان لێبێت

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌