2010-05-19

وته‌بێژی لیستی‌ ئه‌لعێراقیه‌ رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر نوری‌ مالیكی خه‌مخۆری كورد بوایه‌، ئه‌وا كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرد.

مه‌یسون ده‌ملوجی وته‌بێژی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا  به‌تۆری په‌یامنێرانی عێراقیه‌ی راگه‌یاند: لیستی ئه‌لعێراقیه‌ له‌گه‌ڵ په‌راوێزخستنی هیچ پێكهاته‌یه‌كی گه‌لی ئێراقدا نیه‌، لیسته‌كه‌یان به‌شداری  هیچ حكومه‌تێك ناكات ئه‌گه‌ر شیعه‌ و سوننه‌ و كوردی تیادا به‌شدار نه‌بن.

ده‌ملوجی وتیشی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌لعێراقیه‌ داوای له‌ مالیكی نه‌كردووه‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی و ئیئتیلافی نیشتمانی له‌پێكهێنانی حكومه‌تدا دوربخاته‌وه‌، ئه‌وه‌شی وت،ئه‌گه‌ر نوری مالیكی به‌راستی خه‌مخۆری كورده‌، ئه‌وا پێویست بوو كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای چاره‌سه‌ر بكردایه‌ كاتێك كه‌ سه‌رۆك وه‌زیری حكومه‌ت بوو.

شیاوی باسه‌، نوری مالیكی به‌رۆژنامه‌ی شه‌رقل ئه‌وسه‌تی راگه‌یاندبوو كه‌لیستی ئه‌لعێراقیه‌ داوای لێكردووه‌ كه‌ پۆسته‌ سیادیه‌كان له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌لعێراقیه‌ دابه‌ش بكه‌ن، و پۆستی دیكه‌ به‌ لیسته‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستانی و ئیئتیلافی نیشتمانی بده‌ن.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌