2010-05-19

حه‌یده‌ر جۆرانی ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون ناره‌زایی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌ ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی تورکی فه‌یسه‌ڵی به‌رپرسی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ که‌ تیایدا نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانونی به‌وه‌ تۆمه‌تبار کردبوو که‌ هه‌وڵی دزینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌دات.

جۆرانی ووتی: ئه‌و قسانه‌ی فه‌یسه‌ڵ، به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکران له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی هه‌رێمیی به‌سه‌رکردایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ له‌ کاروباری ناوخۆی ئێراق و هه‌ڵبژاردنه‌کان و پرسی پێکهێنانی حکومه‌تدا.

ووتیشی: سعودیه‌ به‌جۆرێک یان به‌چه‌ند ڕێگایه‌ک به‌شداربوو له‌ گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ دژاته‌یکردنی لیستێکی دیاریکراوو یارمه‌تیدانی لیستێکی تر.

ئه‌ندامه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی قانون ووتیشی: باشتروایه‌ تورکی فه‌یسه‌ڵ دیموکراسیه‌ت له‌ ووڵاته‌که‌ی خۆیدا په‌یره‌وبکات و پارێزگاری له‌ مافه‌کانی مرۆڤ بکات و ئازادی بیروڕاو فیکر بۆ هاوڵاتیانی سعودیه‌ فه‌راهه‌م بکات، نه‌ک ره‌خنه‌ له‌ دیموکراسیه‌ت و بارودۆخی ئێراقی نوێ بگرێت.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌