2010-05-19

عه‌لی ده‌باغ ووته‌بێژی ره‌سمی حکومه‌تی ئێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر داوایه‌کی وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ جیبه‌جێ کردنی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێیگه‌یشتووه‌.

ده‌باغ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێراق له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ده‌رهێنراو له‌ کێڵگه‌کانی هه‌رێم له‌ڕێی کۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وتی خاو "سۆمۆ"و له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی دارایی نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات بۆ دڵنیاکردنه‌وه‌ی له‌ پێدانی کرێی کۆمپانیا بیانییه‌ وه‌به‌رهێنه‌کان دوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ گرێبه‌سته‌کانیاندا.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌