2010-05-19

ئێراق دووه‌م گه‌وره‌ هاوكاری بازرگانی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتووه‌ له‌سه‌ر ئاستی وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كاندا.
میانی كۆنفرانسی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیماراتدا، وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات لوبنا خالید ئه‌لقاسمی رایگه‌یاند، ساڵی 2009 ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێراق و ئیمارات له‌ سه‌روی 5 ملیار دۆلاره‌وه‌ بووه‌.
وتیشی: به‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان، ئێراق یانزه‌هه‌مین هاوبه‌شی ئابووریمانه‌، له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش پله‌ی دووه‌می هه‌یه‌.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ساڵ دوای ساڵ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوولا فراوانتر ده‌بێت.

 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌