2010-05-19

ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق له‌ خولی پێشوودا تانیا ته‌ڵعه‌ت رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ كوتله‌كاندا ده‌رگای گفتوگۆ به‌ رووی هه‌موو لایه‌كدا ده‌كاته‌وه‌.
به‌ گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئێواره‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی میوانداری ل به‌رپرسان و نوێنه‌رانی كوتله‌ و لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی وڵات ده‌كات و ئێواره‌ خوانێكییان بۆ ساز ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌ یه‌كدی و تاوتوێكردنی ره‌وشی نوێی وڵات.
ئه‌و بانگهێشت و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق دوای زنجیره‌یه‌ك له‌ كۆبوونه‌وه‌ و دیداری راسته‌وخۆی تاڵه‌بانی و نوێنه‌رانی كوتله‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق دێته‌ هه‌ژمار كه‌ تاڵه‌بانی به‌ مه‌به‌ستی رازیكردنییان بۆ به‌شداربون له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئه‌نجامی دا له‌گه‌ڵیاندا.
له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق له‌ كوتله‌ی هاوپه‌یمانی له‌ خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا تانیا ته‌ڵعه‌ت رایگه‌یاند،  چه‌ندین لایه‌ن هه‌وڵی داوه‌ له‌و جۆره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ رێكبخات به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ و خۆشبه‌ختانه‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی توانی لایه‌نه‌كان رازی بكات بێن و رووبه‌رِووی یه‌كدی دانیشن و قسه‌ بكه‌ن.
گوتیشی   كورد هه‌میشه‌ هه‌وڵی داوه‌ بۆچوونه‌ جیاوازه‌كان له‌ ئێراق له‌ یه‌كدی نزیكبكاته‌وه‌ و ئه‌م هه‌وڵه‌ی به‌رِێز تاڵه‌بانیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه‌ .
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌بێت بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستاندن له‌ نێوان لایه‌نه‌كاندا.

 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌