2010-05-19

یاریزانی یانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی ڤاڵنسیا (داڤێد ڤیا) به‌ فه‌رمی به‌ برِی (40) ملیۆن یۆرۆ چووه‌ ریز یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی.
یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانیا له‌سه‌ر ماڵپه‌ری تایبه‌ت بڵاویكردۆته‌وه‌ ، هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤاڵنسیا گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن به‌ گواستنه‌وه‌ی گۆلكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی ڤاڵنسیا  داڤێد ڤیا به‌ برِی (40) ملیۆن یۆرۆ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ یاری بكات.

یاریزان  داڤێد ڤیا  سبه‌ی ده‌گاته‌ به‌رشلۆنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پشكینی پزیشكی بۆی ئه‌نجام بدرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی بۆنده‌كه‌ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ مۆربكرێت.

جێی باسه‌ ، یاریزانی هێرشبه‌ر داڤێد ڤیا ته‌مه‌ن (28) ساڵ له‌ ریز یانه‌ی زه‌رگۆزا هاتۆته‌ ریز یانه‌ی ڤاڵنسیا توانی پێنج ساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤاڵنسیا یاری كردوه‌ ، و توانیویێتی (166) یاری (107) گۆل تۆماربكات.

هه‌روه‌ها یاریزان (داڤێد ڤیا) له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا له‌ ساڵی (2008) به‌ده‌ست بێنێت و توانی (4) گۆل تۆماربكات به‌ گۆلكاری پاڵه‌وانیتیه‌كه‌ ده‌ست نیشان كرا.

 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌