2010-05-21

 

 

‮* ‬وادیارە هەڵبژاردن لەئێراق گرفتەكانی‮ ‬چارەسەر نەكرد،‮ ‬بەڵكو گرفتێكی‮ ‬گەورەتری‮ ‬هێنایە ئاراوە،‮ ‬ئایا دەتوانین بڵێین ئێمە لەبەردەم قەیرانێكی‮ ‬دوورودرێژو كراوەداین؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬بەگشتی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬ئەم دواییە باش بوو،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬ئەوە ئێمە داخیلی‮ ‬قەیرانێك بووین زەحمەتە ئێستا لێی‮ ‬دەربچین‮. ‬ئێمە چاوەڕوانی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬ئەو داوەتەین،‮ ‬سەرۆك تاڵەبانی‮ ‬ئاراستەی‮ ‬هێزە سیاسییەكانی‮ ‬كرد بۆ كۆبوونەوە‮ ‬یاخود بۆ ئاشتەوایی‮ ‬یان هەرناوێك بێت،‮ ‬بەڵام لەهەمووی‮ ‬گرنگتر ئەوەیە پابەندی‮ ‬دەستوور بین وجێبەجێی‮ ‬بكەین،‮ ‬بەڕای‮ ‬من ئەوكاتە لەو قەیرانە دەردەچین‮. ‬چارەسەریی‮ ‬گرفتەكان بەجێبەجێكردنی‮ ‬دەستوورە‮.‬

‮* ‬بەڕای‮ ‬ئێوە قەیرانی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬دەستوورە‮ ‬یاخود پێكهاتەكانی‮ ‬ئێراق‮ ‬لەڕادەبەدەر لێكترازان؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬لێكترازانی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬نێوان پێكهاتەكان وایكرد تەفسیری‮ ‬جیاجیا بەدەستوور بدرێ‮ ‬یانیش بەپێی‮ ‬میزاج جێبەجێ بكرێ،‮ ‬چونكە ئەگەربێتو دەستوور وەكو خۆی‮ ‬جێبەجێكرا و پابەندیی‮ ‬بۆ دووپاتكرایەوە گرفتەكان چارەسەر دەكران‮.‬

‮* ‬پێتوایە بەغدا لەڕەوشێكی‮ ‬درێژتری‮ ‬لەمجۆرەدا دەژی؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬هیوادارین وانەبێت،‮ ‬بەڵام بەڕاستی‮ ‬من مەترسیم لەدرێژەكێشانی‮ ‬ئەو قەیرانەو ئاڵۆزیی‮ ‬زیاتری‮ ‬هەیە‮.‬

‮* ‬مەترسیتان لەگەڕانەوەی‮ ‬تونندوتیژیی‮ ‬تایفەگەری‮ ‬هەیە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬بێگومان ئەوە مەترسیی‮ ‬سەرەكیی‮ ‬منە و لە هەموو ئەگەرەكان ترسناكترە،‮ ‬لەخوای‮ ‬گەورە داواكارم توندوتیژیی‮ ‬تایفەیی‮ ‬ومەزهەبی‮ ‬نەگەڕێتەوە‮.‬

‮* ‬هیچ نەخشەو پلانێك بۆ چارەسەری‮ ‬هەیە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە دەیڵێمەوە چارەسەریی‮ ‬گرفتەكان بەجێبەجێكردنی‮ ‬دەستوورە،‮ ‬دەستوور ماف و ئەركی‮ ‬هەموو لایەك و پێكهاتەیەكی‮ ‬دیاریكردووە و پێویستە پابەندی‮ ‬بین‮.‬

‮* ‬ئایا د‮. ‬ئەیاد عەللاوی‮ ‬دەتوانی‮ ‬حكوومەت پێكبهێنێت؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬ئێستا لیستی‮ (‬العراقیە‮) ‬كە بەڕێز ئەیاد عەللاوی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬دەكات لیستی‮ ‬سەركەوتووە،‮ ‬جا ئەگەر لەپێكهێنانی‮ ‬حكوومەت سەربكەوێت‮ ‬یان نا ئەوە پێویستە پێكهێنانی‮ ‬ئەو حكوومەتە بەو‮ ‬ڕاسپێردرێ‮. ‬دەستوور ئەو مافەی‮ ‬پێداوە،‮ ‬ئەمەش ئیستیحقاقێكی‮ ‬هەڵبژاردنە،‮ ‬لەوانەشە نەتوانێ حكوومەت پێكبهێنێ،‮ ‬بەڵام بیانووەكە كۆتایی‮ ‬پێدێت‮.‬

‮* ‬ئەگەر‮ ‬ڕیز لەدەستوور نرا عەللاوی‮ ‬بەم ئەركە‮ ‬ڕادەسپێردرێ،‮ ‬ئەگەر نەیتوانی‮ ‬پێكیبهێنێ بیانووەكە تەواو دەبێت؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬بێگومان‮.‬

‮* ‬كورد چیی‮ ‬لەحكوومەتی‮ ‬تازە دەوێت؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬پابەندبوون بەدەستوورو پرۆسەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و‮ ‬ڕێزگرتن لەبەرامبەر و گوێگرتن لەبۆچوونەكانی‮ ‬سەرەكیترین داوای‮ ‬ئێمەیە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەمانەوێ‮ ‬ڕێككەوتنە لەسەر پڕۆگرام ومكانیزمێكی‮ ‬ڕوون لەبارەی‮ ‬كاری‮ ‬حكوومەت بەبێ هەبونی‮ ‬تاكڕەوی‮ ‬لەبڕیاردان لەحكوومەتی‮ ‬ئایندەدا‮.‬

‮* ‬چەندین پرسی‮ ‬هەڵواسراو لەنێوان ئێوەو حكوومەتی‮ ‬بەغدا هەیە بۆ نموونە پرسی‮ ‬كەركووك وناوچە كێشە لەسەرەكان،‮ ‬ئایا ئەو مەسەلەیە دەخەنەڕوو لەمیانەی‮ ‬گفتوگۆكانتاندا و داوای‮ ‬كاتێكی‮ ‬دیاریكراو بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬دەكەن؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬لەوەتەی‮ ‬سەردەمی‮ ‬مەجلیسی‮ ‬حوكمەوە تاوەكو ئەمڕۆش نەرمیی‮ ‬زۆرمان لەبارەی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬كەركووكەوە نواندووە،‮ ‬لەوە زیاتر مومكین نییە‮. ‬چارەسەرییەكی‮ ‬دەستووری‮ ‬بۆ ئەو مەسەلەیە هەیە كە ئاساییكردنەوەی‮ ‬بارودۆخ و سەرژمێری‮ ‬و‮ ‬ڕیفراندۆمە،‮ ‬ئەوەش واتای‮ ‬ئەوە ناگەیەنێت كەركووك لەئێراق جیادەبێتەوە،‮ ‬بەڵكو وەكو هەولێر و سلێمانی‮ ‬و ئەنبار وبەسرا،‮ ‬وەكو هەر شارێكی‮ ‬ئێراقی‮ ‬سەیر دەكرێت،‮ ‬بەڵام ئەو مەسەلەیە چارەسەریی‮ ‬گرفتێكی‮ ‬گەورەو بەردەوامی‮ ‬لێدێتەدی‮ ‬و هەموو لەمپەرەكانی‮ ‬بەردەم پێشكەوتنەكانی‮ ‬ئێراق هەڵدەگرێت،‮ ‬بێگومان ئەو پرسە لەمیانەی‮ ‬دانیشتن وگفتوگۆكانمان بۆ پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئایندە دێتە باسكردن،‮ ‬پێویستە هەموو ئەو پرسانەی‮ ‬بە جێبەجێكردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬140ەوە پەیوەستن‮ ‬ڕوونتر بكرێنەوە لەوەش زیاتر بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬لەچوارچێوەی‮ ‬دەستووردا زیاتر‮ ‬ڕوونبكرێتەوە،‮ ‬ئێمە داوای‮ ‬هیچ شتێك ناكەین لەدەرەوەی‮ ‬دەستوور‮.‬

‮* ‬ئەگەر هەر پێشنیارێكتان بۆ هەر جۆرە دابەشكارییەك لەكەركووك پێشكەشكرا ئایا قبووڵی‮ ‬دەكەن؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬هیچ لارییەكمان لەزۆرترین ئاستی‮ ‬نەرمی‮ ‬نواندن نییە لەبارەی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬پۆستە ئیدارییەكان،‮ ‬بەڵام پێویستە خەڵكی‮ ‬كەركووك و جەماوەری‮ ‬كەركووك خۆیان بڕیار لەناسنامەی‮ ‬شارەكەی‮ ‬خۆیان بدەن،‮ ‬بەگشتی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬كەركووك ئێراقییە،‮ ‬بەڵام‮ ‬ڕاستیی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و جوگرافی‮ ‬دەیسەلمێنێ كەركووك بەشێكە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆیە ئێمە هیچ كاتێك سازش لەسەر ئەو ناسنامەیە ناكەین‮.‬

‮* ‬ئەگەر ئەو قەیرانە بەردەوامبوو،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬نوری‮ ‬مالیكی‮ ‬لەئیدارەی‮ ‬وڵات بەردەوام دەبێت؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬تاكەی‮ ‬ئەو قەیرانە بەردەوام دەبێت؟ لەوانەیە بۆ ماوەیەكی‮ ‬كورت،‮ ‬چونكە ئەگەر درێژەی‮ ‬كێشا دەبێتە كارێكی‮ ‬نادەستووری‮.‬

‮* ‬دەبێ پەرلەمان كۆبوونەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬گرێبدات؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬پێویستە پەرلەمان كۆببێتەوە و دواتر هەنگاوەكانی‮ ‬دیكە دێن لەوانەش هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆمارو سەرۆكی‮ ‬پەرلەمان وسەرۆك وەزیران،‮ ‬ئەم هەنگاوانە دەبێ لەگەڵ دانیشتنی‮ ‬پەرلەماندا جێبەجێ بكرێن‮.‬

‮* ‬باس لەوە دەكرێ گوایە كوتلە سیاسییەكان سەفقەیەكی‮ ‬تەواویان لەنێوان سەرۆكایەتیی‮ ‬كۆمار و سەرۆكایەتیی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیرانیان دەوێ؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬لەحكوومەتی‮ ‬ڕابردوودا ئەم شتە جێبەجێ كرا و لەو قۆناغەی‮ ‬ئێستاشدا دەبێ شتێكی‮ ‬لەم بابەتەدا هەبێت‮.‬

‮* ‬ئایا كورد لەسەر سەرۆكایەتیی‮ ‬كۆمار مكوڕە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬لەو قۆناغەدا،‮ ‬بەڵێ ئەو پۆستە بۆ كورد ویستێكی‮ ‬مەعنەوییە،‮ ‬بەداخەوە هەڵمەتێك هەبوو بۆ نیشاندنی‮ ‬لاوازیی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬كورد ونیشاندانی‮ ‬ئەوەی‮ ‬گوایە ئەوان شایستەی‮ ‬ئەو پۆستە نین،‮ ‬چونكە ئێراق وڵاتێكی‮ ‬عەرەبییە و دەبێ كەسێكی‮ ‬عەرەب ببێتە سەرۆك كۆمار و كەسێكی‮ ‬عەرەب نوێنەرایەتیی‮ ‬بكات‮. ‬ئێراق وڵاتێكی‮ ‬فرەنەتەوە و مەزهەب و ئایینە و عەرەب تیایدا بەشێكە لەنەتەوەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و ئێمە تەقدیری‮ ‬ئەوشتە دەكەین ودانیشی‮ ‬پێدا دەنێین،‮ ‬بەڵام ناكرێ ناسنامەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بەسەر كەسانی‮ ‬غەیرە عەرەب لەئێراقدا فەرز بكرێ،‮ ‬ئەگەر باسی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬ئێراقی‮ ‬بكرێ ئەوا هەموومان ئێراقین،‮ ‬بەڵام ئەگەر ناسنامەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بەسەر‮ ‬غەیری‮ ‬ئێراقی‮ ‬سەپێنرا ئەوە نە لە بەرژەوەندیی‮ ‬ئێراقە و نە لە بەژەوەندیی‮ ‬خودی‮ ‬ئوممەی‮ ‬عەرەبە‮. ‬پێویستە‮ ‬ڕێز لەناسنامەكانی‮ ‬دیكە بگرین‮.‬

‮* ‬كەواتە كورد سورن لەسەر سەرۆكایەتیی‮ ‬كۆمار؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬بەڵێ،‮ ‬بۆ‮ ‬ڕەواندنەوەی‮ ‬مەترسییەكان و‮ ‬ڕێگەنەدان بەچەسپاندنی‮ ‬تێگەیشتنێكی‮ ‬هەڵە دەربارەی‮ ‬ئێراق‮.‬

‮* ‬ئەوەش واتای‮ ‬ئەوە دەگەیەنێت سەرۆك وەزیران لەشیعە دەبێت و سەرۆكی‮ ‬پەرلەمانیش لەسووننە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬هیچ دەقێكی‮ ‬دەستووری‮ ‬نییە دەستنیشانی‮ ‬ئەو دابەشكارییە بكات فڵانە پۆست بۆ فڵانە نەتەوەو وپێكهاتە،‮ ‬بەڵام لە قۆناغەكانی‮ ‬پێشودا ئەو مەسەلەیە وەكو نەریتێكی‮ ‬لێهات،‮ ‬نازانین لەقۆناغەكانی‮ ‬ئایندەدا چی‮ ‬دەبێت،‮ ‬لیستی‮ ‬زۆرینە خۆی‮ ‬حكوومەت پێكدێنێت و زەروور نییە پۆستەكان بۆ نەتەوەو پێكهاتەكان دابەش بكرێن و سەرۆك وەزیران لەشیعە بوو سەرۆكی‮ ‬پەرلەمانیش لەسووننە‮.‬

‮* ‬كەواتە پۆستی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوە بۆ كورد نابێ؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬ئەگەر وەزیری‮ ‬دەرەوە كوردیش بێت ئەوا لەهەر وەزیرێكی‮ ‬عەرەب زیاترخزمەتێكی‮ ‬زۆر گەورەی‮ ‬دیپلۆماسییەتی‮ ‬ئێراقیی‮ ‬كرد‮.‬

‮* ‬ئەوەش واتای‮ ‬ئەوە دەگەیەنێت تاڵەبانی‮ ‬بۆ سەرۆكایەتیی‮ ‬كۆمار كاندید دەكەن؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬بێگومان تاڵەبانی‮ ‬پاڵێوراوی‮ ‬ئێمەیە بۆ ئەم پۆستە‮.‬

‮* ‬دوایین هەڵبژاردنی‮ ‬ئێراق ئەنجامی‮ ‬هەڵكشانەوەی‮ ‬سەنگی‮ ‬كوردی‮ ‬لێكەوتەوە لەبڕیاری‮ ‬ئێراقیدا؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬نەخێر،‮ ‬سەنگی‮ ‬كورد لەئێراق بەژمارەی‮ ‬كورسیی‮ ‬بەدەستهاتوو نییە،‮ ‬بەڵكو كورد نەتەوەی‮ ‬دووەمی‮ ‬سەرەكییە لەئێراقدا و لەسەر ئەم بنەمایە مامەڵە لەگەڵ كورد دەكرێ‮. ‬لەگەڵ ئەوەشدا قانونی‮ ‬هەڵبژاردن‮ ‬غەدری‮ ‬زۆری‮ ‬لەكورد كرد،‮ ‬چونكە ژمارەی‮ ‬دەنگدەران لەكوردستان نزیكەی‮ ‬2.6‮ ‬ملیۆن دەنگدەر بوو ئێمە‮ ‬60‮ ‬كورسیمان بەدەستهێنا،‮ (‬العراقیەو دەوڵەتی‮ ‬یاساش‮) ‬ژمارەیەكی‮ ‬نزیكی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬ئێمەیان بەدەستهێنا،‮ ‬بەڵام بە 91 ‮ ‬و89‮ ‬كورسی‮. ‬بەهای‮ ‬یەك كورسی‮ ‬لەناوەڕاست و باشوور دوو بەرابەر و سێ بەرابەری‮ ‬بەهاكەی‮ ‬بوو لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا وپێشموایە ئەگەر هەڵبژاردن‮ ‬ڕێژەیی‮ ‬بوایە‮ (‬واتا‮ ‬یەك بازنەی‮ ‬هەڵبژاردن‮) ‬ئەوكات لەوانەیە ئێمە لەپلەی‮ ‬یەكەمدا دەبووین‮.‬

‮* ‬ئایا دوایین هەڵبژاردن پارسەنگیی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬لەنێو هەرێمی‮ ‬كوردستاندا گۆڕی؟ بەواتای‮ ‬ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بووە هێزی‮ ‬یەكەم و‮ ‬یەكێتیی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كوردستان لەگرفتدایە؟ ئایا گرفتی‮ ‬قەبارەی‮ ‬هێز لە كوردستاندا هەیە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬هەڵبژاردن ئەنجامی‮ ‬تازەی‮ ‬لێهاتەكایەوە،‮ ‬بەڵام ئێمە لەسەر ئەوە‮ ‬ڕێككەوتووین ماڵی‮ ‬كورد‮ ‬یەك بێت شاندی‮ ‬كورد‮ ‬یەك بێت و لەمەسەلە ستراتیژی‮ ‬و نەتەوەییەكاندا هەڵوێستی‮ ‬كورد‮ ‬یەكهەڵوێستە ئەگەر لەناوەخۆشماندا جیاواز بن‮.‬

‮* ‬ئەی‮ ‬دوایین بارودۆخ كە هەڵمەتێكی‮ ‬ڕەخنەو‮ ‬ڕەخنەی‮ ‬بەرامبەری‮ ‬لێكەوتەوە هیچ كاریگەرییەكی‮ ‬بەسەر‮ ‬یەكبوونی‮ ‬ماڵی‮ ‬كوردی‮ ‬لێنەكەوتەوە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬نەخێر ئەمە شتێكی‮ ‬ئاساییە هەر حزب وهەر لایەنێك مافی‮ ‬ڕەخنەگرتنی‮ ‬هەیە هەر لایەنێك مافی‮ ‬هەڵوێست وەرگرتنی‮ ‬هەیە گرنگ ئەوەیە هەڵوێستی‮ ‬كورد لەئاست مەسەلە نەتەوەییەكاندا‮ ‬یەك بێت‮.‬

‮* ‬ئەو مەسەلەیە هەموو لایەنەكان دەگرێتەوە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬بەڵێ،‮ ‬بێگومان ئێمە لەسەر ئەو شتە‮ ‬ڕێككەوتین لەنێو ئیئتیلافی‮ ‬كوتلە كوردستانییەكاندا‮.‬

‮* ‬گوێبیستی‮ ‬زۆر هەڵوێست بووین دەربارەی‮ ‬كوژرانی‮ ‬قوتابی‮ ‬سەردەشت عوسمان،‮ ‬ڕاستیی‮ ‬لەكوێدایە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬بەداخەوە ئەو كردارە‮ ‬ڕوویدا‮. ‬من بەرپرسی‮ ‬ژیانی‮ ‬هەموو هاووڵاتیانی‮ ‬هەرێمم و شانازیش بەوە دەكەم كە توانیمانە ئازادی‮ ‬بۆ ئەو گەلە بهێنینەدی‮ ‬ئەوەش ئەمڕۆ لەهەرێمی‮ ‬كوردستان دەیبینی‮ ‬بەری‮ ‬ئەو‮ ‬ڕەنج وخەباتەیە‮. ‬بەداخەوە ئەم‮ ‬ڕووداوە بەشێوەیەكی‮ ‬زۆر دوور لەڕەوشت ئیستیغلال كرا مەسەلەیەكی‮ ‬كوشتن لەئارادیە و پێویستە دەرفەت بۆ لێكۆڵینەوە فەراهەم بكرێ،‮ ‬ئەگەر ئەنجامەكان هەر كەسێكیان تاوانباركرد دەبێ سزا بدرێ و لەبەردەم دادگا بوەستێ،‮ ‬چونكە هیچ كەسێك لەسەرووی‮ ‬یاساوە نییە،‮ ‬بەڵام بەداخەوە‮ ‬ڕووداوەكە زۆر خراپ ئیستیغلالكرا وحوكمی‮ ‬پێشوەختە لەدژی‮ ‬ئەم وئەو دەرچوو‮. ‬ئەوەی‮ ‬دەبینرێت بێ هیچ گومانێك دەیسەلمێنێت مەبەست لێی‮ ‬بزركردن وشاردنەوەی‮ ‬ڕاستییە جوانەمەرگ قوتابیی‮ ‬زانكۆ بوو‮ ‬ڕۆژنامەنووس نەبوو،‮ ‬تەرمەكەی‮ ‬لەمووسڵ دۆزرایەوە،‮ ‬بۆیە ئەمە جێگەی‮ ‬پرسیارە كەچۆن گەیشتە مووسڵ؟ خاڵی‮ ‬پشكنینی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬ئێراقیی‮- ‬ئەمەریكی‮ ‬زۆر لەدەوروبەری‮ ‬مووسڵ هەیە كەواتە چۆن گەیشت؟ هەندێ لایەن بەناوی‮ ‬ڕۆژنامەگەریی‮ ‬ئازاد وئۆپۆزیسیۆن بێ هیچ دەرفەتدانێك بە لێكۆڵینەوە ئەو پرسەی‮ ‬قۆستەوە،‮ ‬من بەئەركی‮ ‬دەزانم كە چاودێریی‮ ‬بەڕێوەچوونی‮ ‬ئەم لێكۆڵینەوانەێ بكەم تادەگەینە‮ ‬ڕاستی،‮ ‬ڕێگە بەهیچ كەسێك نادەین رووداوی‮ ‬لەمجۆرە بۆ مەبەستی‮ ‬تەسكی‮ ‬حزبی‮ ‬و ئاراستەكردنی‮ ‬تۆمەتی‮ ‬بێ بەڵگە بقۆزێتەوە،‮ ‬بۆیە داوام كرد هەر كەسێك بەڵگەیەكی‮ ‬لەلابوو لەمبارەیەوە پێشكەشی‮ ‬لیژنەی‮ ‬لێكۆڵینەوەی‮ ‬بكات‮ ‬،‮ ‬دەبێ ئێمە هاوكاربین بۆ گەیشتن بەڕاستی‮ ‬نەك شاردنەوەی‮.‬

‮* ‬لەئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دڵنیایت؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮: ‬بێگومان ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان زامنكراوە،‮ ‬ڕاستە ئاسایشێكی‮ ‬تەواو لەهیچ دەوڵەتێكی‮ ‬دونیادا نییە ولەوانەیە دزەكردن لەلایەن تیرۆریستێك‮ ‬یان لایەنێكی‮ ‬چەكداری‮ ‬وتیرۆریستی‮ ‬یان خۆكوژێك هەبێت،‮ ‬بەڵام مەحاڵە تیرۆریستان بتوانن بنكەیەك لە كوردستان دابنێن‮ ‬یان تیایدا سەقامگیر بن و بە بەراورد لەگەڵ زۆر شوێنی‮ ‬جیهان ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان جێگای‮ ‬شانازیی‮ ‬هەموومانە‮.‬

‮* ‬دیارە چالاكییەكانی‮ ‬قاعیدە لەهەرێمی‮ ‬كوردستاندا لەكشانەوەدایە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬چەند جارێك هەوڵیاندا،‮ ‬بەڵام بەر لەئەنجامدانی‮ ‬كردارەكانیان سەرنەكەوتن وشكستیانهێنا‮.‬

‮* ‬ئایا قەت زانیوتە ئەوان ویستویان تۆ تیرۆر بكەن؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬بەشەخسی‮ ‬نەخێر،‮ ‬بەڵام ئەوە گەورەترین هیوای‮ ‬ئەوانەو ودڵنیاشم لەهزری‮ ‬لەمجۆرە دوورنین‮.‬

‮* ‬پەیوەندیتان لەگەڵ توركیا چۆن وەسفدەكەن؟ من پرسیارم لەئەحمەد داود ئۆغڵو كرد هەستی‮ ‬بەچی‮ ‬كرد لەكاتی‮ ‬تەوقەكردن لەگەڵتان ئەو گوتی‮: ‬هەستی‮ ‬من زۆر ئاسایی‮ ‬بوو،‮ ‬ئەی‮ ‬هەستی‮ ‬تۆ چۆن بوو؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬بەڵێ هەستی‮ ‬منیش ئاسایی‮ ‬بوو هەنگاوەكەش ئیجابی‮ ‬بوو ئێستاش جێگەی‮ ‬ڕێزی‮ ‬ئێمەیە،‮ ‬چونكە توانی‮ ‬یارمەتیی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬نێوانمان بدات ئێستاش ئەو پەیوەندییە بەرەو‮ ‬ڕێگای‮ ‬ڕاستی‮ ‬خۆیدا دەڕوات و لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا سەردانی‮ ‬توركیا دەكەم‮.‬

‮* ‬داوەتكردنی‮ ‬ئێوە بۆ توركیا بەسیفەتی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬بەڵێ بەو سیفەتەیە ئەگینا قبووڵی‮ ‬ناكەم‮.‬

‮* ‬ئەمە گۆڕانێكی‮ ‬گەورەیە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬بێگومان گۆڕانێكی‮ ‬ئیجابی‮ ‬و واقیعیە‮.‬

‮* ‬داود ئۆغڵو پایەبەرزترین بەرپرسی‮ ‬توركیایە سەردانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردبێ؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬بەڵێ ئەو و وەزیری‮ ‬بازرگانی‮ ‬سەردانی‮ ‬هەرێمیان كرد‮.‬

‮* ‬ئەم گۆڕانكارییە لەسیاسەتی‮ ‬توركیا سەقامگیریی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬زیاتركرد؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬هەنگاوێكی‮ ‬ئیجابییە و ئێمەش پاڵپشتیی‮ ‬تەواوی‮ ‬خۆمان بۆ سیاسیەتی‮ ‬كرانەوەی‮ ‬توركیا دەربڕیووە،‮ ‬ئەمە بێگومان ئاسایشی‮ ‬ناوچەكە زیاتر دەكات،‮ ‬بەڵام باكەمێك واقیعی‮ ‬بین مەسەلەكە ئاسان نییەو تەحەددای‮ ‬زۆری‮ ‬لەبەردەمدایە‮.‬

‮* ‬ئیرادەیەكی‮ ‬هاوبەش بۆ چارەسەری‮ ‬هەیە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬بەڵێ،‮ ‬تا چارەسەرییەكە ئاشتیانە بێت ئێمە‮ ‬یارمەتیی‮ ‬هەموو جۆرە دەستپێشخەرییەك دەدەین بۆ سەركەوتنی‮ ‬ئەم سیاسەتە‮.‬

‮* ‬بەڵام پرسی‮ ‬دیكەی‮ ‬وەكو مەسەلەی‮ ‬پەكەكەو شتی‮ ‬دیكەش لەئارادایە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬چارەسەری‮ ‬ئاشتییانە تاكە چارەسەری‮ ‬پرسی‮ ‬پەكەكەیە،‮ ‬چونكە چارەسەری‮ ‬سەربازی‮ ‬هیچ ئەنجامێكی‮ ‬لێ ناكەوێتەوە،‮ ‬بۆیە پێویستە جەخت لەسەر چارەسەریی‮ ‬ئاشتییانە بكرێ‮.‬

‮* ‬پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ ئێران چۆن دەبینن؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬ئێران وڵاتێكی‮ ‬دراوسێیە،‮ ‬پێویستە دان بەوەدا بنێین كە ئێمە چەند دراوسێیەكمان لەدەوروبەردان پێویستە بەشێوەیەكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬مامەڵەیان لەگەڵدا بكەین‮. ‬ڕاستە زۆر جار گرفتی‮ ‬بۆردومانكردنی‮ ‬ناوچە سنوورییەكانمان بۆ دێتەپێش لەلایەن ئێران و توركیاوە،‮ ‬ئەمەش زۆر دڵتەنگمان دەكات وقبووڵی‮ ‬ناكەین‮. ‬ئەوان دەڵێن دزەكردن لەسنوورەكانەوە هەیە،‮ ‬بەڵام ئێمە ئەوشتە بەواقیعی‮ ‬نابینین و نابێتە هۆكارێك بۆ بۆردومانكردنی‮ ‬ناوچە سنوورییەكان،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندییەكان ئاسایین و ئاڵوگۆڕیی‮ ‬بازرگانی‮ ‬لەنێوانماندا هەیە‮.‬

‮* ‬لەگەڵ سووریا؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬باشمان لەگەڵ سووریا هەبوو وهیچ كاتێك‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆچكردوو حافز ئەسەدمان لەیادناچێت كاتێك پاڵپشتیی‮ ‬لەئێمە كرد،‮ ‬بەڵام دیارە دوای‮ ‬ڕووخانی‮ ‬رژێم ئەولەویات گۆڕدران وكەوتینە نێو دوو‮ ‬ڕێگای‮ ‬جیاواز‮.‬

‮* ‬لەكەیەوە سەردانی‮ ‬سووریاتان نەكردووە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬لەساڵی‮ ‬2003‮ ‬ەوە‮.‬

‮* ‬ئایا لەبەر ئەوەیە كەئێوە بەبەشێك لە پڕۆگرامی‮ ‬ڕووخاندنی‮ ‬سسەددام حوسێن دانران؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬نەخێر‮....‬ئەوان چەند جارێك وەكو سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان داوەتنامەیان ئاراستەكردم نەك وەكو سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەمەش بۆ من قبووڵنەكراوە‮.‬

‮* ‬لەقسەكانت واتێدەگەین باشبوونی‮ ‬پەیوەندیتان لەگەڵ توركیا لەبەرامبەر تێنەگەیشتنی‮ ‬عەرەبە بۆ هەرێم؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬نەخێر‮....‬جەلالەتی‮ ‬مەلیك عەبدولڵای‮ ‬پادشای‮ ‬سعوودیا وەكو سەرۆكی‮ ‬هەرێم پێشوازیی‮ ‬لێكردم،‮ ‬هەر بەو سیفەتەش سەردانی‮ ‬كوێت و قەتەر ولیبیاو لوبنانم كرد‮.‬

‮* ‬ئایا بڕیارێكی‮ ‬ئەمەریكا هەیە بەكشانەوەی‮ ‬سوپا لەئێراقەوە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬من لەسەرۆك ئۆبامام پرسی‮ ‬و گوتم هەر ئێراقییەك ئەمڕۆ دەپرسی‮ ‬ئایا بەكشانەوەی‮ ‬سەربازانتان گرنگیی‮ ‬خۆتان بۆ ئێراق كەمدەكەنەوە‮ ‬یاخود نایهێڵن‮" ‬ئەو گوتی‮ ‬گرنگیی‮ ‬ئێمە بۆ ئێراق هەروەكو خۆی‮ ‬دەمێنێتەوە پەیوەندیی‮ ‬نێوان ئێمە و هەرێمی‮ ‬كوردستانیش زیاتر بەرەوپێش دەبەین‮. ‬ئێمە سوپای‮ ‬خۆمان لە ئێراق دەكشێنینەوە،‮ ‬بەڵام پەیوەندییەكانمان زیاتر بەرەوپێش دەبەین‮.‬

‮* ‬مەترسیی‮ ‬شەڕتان هەیە بەكشانەوەی‮ ‬ئەمەریكا؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬پێویستە بەر لەكشانەوەی‮ ‬ئەمەریكا گرفتە‮ (‬عەقدییەكان‮) ‬لەنێوان پێكهاتەكانی‮ ‬ئێراقدا چارەسەربكرێ‮. ‬بێگومان كشانەوەی‮ ‬ئەمەریكا بەبێ چارەسەری‮ ‬ئەو گرفتانە شەڕی‮ ‬لێدەكەوێتەوە‮.‬

‮* ‬لەنێوان كورد و عەرەب؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬لەنێوان كورد و عەرەب،‮ ‬لەنێوان عەرەب و عەرەب،‮ ‬من باسی‮ ‬حاڵەتێكی‮ ‬فەوزا دەكەم كە بۆشایی‮ ‬لێبكەوێتەوە بەو فەوزایەش دەوڵەتانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬بۆ پركردنەوەی‮ ‬ئەم بۆشاییانە دێنە نێو ئێراق ودەست لەكاروباری‮ ‬وەردەدەن وگرفتەكە زیاتر دەبێت‮.‬

‮* ‬كەواتە ئەگەر لەماوەی‮ ‬یەك ساڵ ونیودا گرفتەكان چارەسەر نەكران ئێراقێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە قەیران بۆ ماوەیەكی‮ ‬دوورو درێژ دەبینین؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬ئەو ئەگەرە لە ئارادایە،‮ ‬بەڵام هیواخوازین‮ ‬ڕوونەدات‮.‬

‮* ‬ئایا ئێراق بۆتە گۆڕەپانی‮ ‬هێزە ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتییەكان؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬بەداخەوە،‮ ‬بەڵێ‮.‬

‮* ‬بەبڕیارێكی‮ ‬ئێراقی‮ ‬بارودۆخ وای‮ ‬لێهات‮ ‬یان بڕیاری‮ ‬دەرەكیش‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬هیوام دەخواست بڵێم هیچ كاریگەرییەكی‮ ‬دەرەكی‮ ‬وئیقلیمی‮ ‬لەئێراقدا نییە،‮ ‬بەڵام بەداخەوە خەریكە بڵێم بڕیاری‮ ‬ئێراقی‮ ‬لەنێو ئەو هەموو بڕیارەدا خەریكە بزر دەبێت و خەریكە بڕیاری‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬جێی‮ ‬دەگرێتەوە‮.‬

‮* ‬با ئەو‮ ‬ڕستەیە شیبكەینەوە بڕیاری‮ ‬ئێراقی‮ ‬لەنێو ئەو هەموو بڕیارەدا خەریكە بزر دەبێت و بڕیاری‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬خەریكە جێی‮ ‬دەگرێتەوە، ئەو قسەیە‮ ‬ڕاستە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬خەریكە بلێم بەڵێ بارودۆخ گەیشتۆتە ئەو ئاستە‮.‬

‮* ‬كام‮ ‬یاریزانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬كاریگەرترینیانە لەگۆڕەپانی‮ ‬ئێراقیدا؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬ئێران وچەند دەوڵەتێكی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و توركیا،‮ ‬ئەمەریكا ودەوڵەتانی‮ ‬ئەورووپایی‮ ‬ئێستا‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬لاوەكییان هەیە‮.‬

‮* ‬ئەمەریكاش هەروا؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬تاڕادەیەك‮.‬

‮* ‬ئەمەریكا لەئێراقدا شكستیهێنا؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬ستەمە ئەگەر بڵێین شكستیان هێناوە،‮ ‬بەڵام ئەوان هەڵەیان كرد،‮ ‬ڕاستە ئەوان دەرفەتی‮ ‬ئازادی‮ ‬و دیموكراسییەتیان بۆ ئێراقییان فەراهەم كرد،‮ ‬بەڵام گلەیی‮ ‬لێرە لە ئێراقییانە كە نەیانتوانی‮ ‬ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە،‮ ‬لەبەرامبەریشدا ئەمەریكییەكان هەڵەی‮ ‬زۆریان كرد گەورەترین هەڵەش دەرچواندنی‮ ‬بڕیاری‮ ‬1483‮ ‬بوو كە ئەوانی‮ ‬بۆ هێزی‮ ‬داگیركار ناساند‮.‬

‮* ‬هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬سوپاش؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬هەڵە لەدوای‮ ‬هەڵە هات،‮ ‬نەدەكرا سوپا هەڵبوەشێنرێتەوە،‮ ‬بەڵكو دەبوایە جارێكی‮ ‬دیكە دروستبكرێتەوە‮.‬

‮* ‬پێتانوایە ئەمەریكا بۆ مانەوەی‮ ‬دەیەها ساڵ هاتوونەتە ئێراق؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬بێگومان ئەوان دەیانەوێ پەیوەندیی‮ ‬درێژخایەنیان لەگەڵ ئێراقدا هەبێ كەلەبەرژەوەندیی‮ ‬ئێراقدایە،‮ ‬بەڵام ناكرێ هێزی‮ ‬داگیركاریان هەبێت‮.‬

‮* ‬هیچ داوایەكیان بۆ وجوودی‮ ‬سەربازی‮ ‬لەهەرێمی‮ ‬كوردستاندا هەبووە لەدوای‮ ‬2011؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬نەخێر،‮ ‬مەسەلەكە بە‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬نێوان ئەمەریكا وحكوومەتی‮ ‬فیدراڵەوە پەیوەستە،‮ ‬ئەگەر بڕیارێكی‮ ‬لەمجۆرە درا هەرێمی‮ ‬كوردستان هیچ لارییەكی‮ ‬لەمبارەیەوە نییە و هیچ بڕیارێكی‮ ‬دووقۆڵی‮ ‬لەنێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان وئەمەریكا بەبێ بەغدا نادرێ‮.‬

‮* ‬لە‮ ‬2000‮ ‬هاتمە ئێرەو ئێوە لەبارودۆخی‮ ‬دوای‮ ‬ڕووخانی‮ ‬رژێم نیگەران بوون،‮ ‬ئایا ئێستاش لەبارودۆخی‮ ‬دوای‮ ‬كشانەوەی‮ ‬ئەمەریكا نیگەرانن؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬دەرچوونی‮ ‬ئەمەریكا لێرە شتێكی‮ ‬ئاساییە و دەبێ بكشێنەوەو ئێراق بەجێبهێلن،‮ ‬ناكرێ ئەو ژمارە زۆرەی‮ ‬هێزەكان لەئێراقدا بمێننەوە،‮ ‬بەڵام پێویستە هێزی‮ ‬مەشقكاری‮ ‬سوپاو پۆلیس بمێننەوە‮. ‬ئەگەر ئێراقیانیش هەستیان بەمەترسی‮ ‬نەكرد نیگەرانیی‮ ‬من لەوەدا دەبێت‮.‬

‮* ‬دەتوانین بڵێن لێكترازانی‮ ‬زیاتری‮ ‬ئێراق ببینین؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬واتای‮ ‬لێكترازان ئەوەیە هەر پێكهاتەیەك تایبەتمەندیی‮ ‬جیاوازی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبێت واقیعی‮ ‬ئێستاش وادەڵێت دوایین هەڵبژاردنیش ئەوەی‮ ‬سەلماند ئێراقییان لەڕووی‮ ‬شكلییەوە دەتوانن‮ ‬یەكگرتوو بن،‮ ‬بەڵام كورد بۆ كورد وشیعە بۆ شیعەو سووننە بۆ سوننە دەنگیدا،‮ ‬ئەمە‮ ‬ڕاستییەكە لەوانەیە كەسانی‮ ‬دیكە بەبیستنی‮ ‬گلەیی‮ ‬بكەن،‮ ‬بەڵام ئەمە واقیعی‮ ‬ئێراقە،‮ ‬شیعەیەكم بۆ بهێنە لەناوچە سووننەنشینەكاندا سەركەوتبێت و بەپێچەوانەشەوە‮.‬

‮* ‬ئەوە‮ ‬ڕووینەدا؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬بەپێی‮ ‬زانیاریم،‮ ‬نەخێر،‮ ‬بەڵام بارودۆخی‮ ‬بەغدا جیاوازە،‮ ‬شیعەیەكم بۆ بهێنە لەئەنبار سەركەوتووبێت‮ ‬یان سووننەیەك لەعیمارە‮ ‬یان كوردێك لەناوچەی‮ ‬عەرەبنشین و عەرەبێك لەناوچەی‮ ‬كوردنشین‮. ‬ئەمەیە واقیعی‮ ‬ئێراق‮.‬

‮* ‬دەڵێن خەڵك حەز بەخەوتن لە ناوچەی‮ ‬وادەكەن كەلەخۆیان بچن،‮ ‬شیعە وسووننەو كورد هەریەكەو لەناوچەی‮ ‬خۆی؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬ڕاستە‮....‬ئەوەیە بارودۆخی‮ ‬ئێراق‮.‬

‮* ‬ئەمەیە واقیع؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬ئەمەیە واقیع‮.‬

‮* ‬لەكڕۆكی‮ ‬هەڵبژاردن دەتوانین بڵێین هەر‮ ‬3‮ ‬گرووپی‮ ‬كوردو سووننەو شیعە لەئێراقدا هەن و وپێكهێنانی‮ ‬ئێراقی‮ ‬تازەش بەپێكەوەژیانی‮ ‬ئەو پێكهاتانەوە بەندە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬لەوانەیە،‮ ‬دەرفەتێكی‮ ‬زۆر بۆ پێكەوەژیان و بەهێزكردنی‮ ‬برایەتیی‮ ‬نێوان پێكهاتەكانی‮ ‬ئێراق هەیە،‮ ‬بەڵام بەمەرجێك ئارەزوومەندانە بێت بۆیە بەڕای‮ ‬من فیدراڵیزم باشترین ونموونەییترین چارەسەرە وگرفت نییە‮ ‬3‮ ‬یان 4 یان‮ ‬5‮ ‬هەرێم بێت،‮ ‬لەوانەیە سووننە وشیعە لەهەرێمێك زیاتریان هەبێت،‮ ‬بەڵام پێویستە سووننەش پەراوێزێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬ئازادییان پێ بدرێ وەكو هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دەبێ لەسەر ئەوە‮ ‬ڕێكبكەوین كە بەغدا پایتەختی‮ ‬هەمووانە بەو شێوەیە‮ ‬یەكبوونی‮ ‬ئێراق دەپارێزین،‮ ‬بەڵام فەرزكردنی‮ ‬ڕژێمێكی‮ ‬شموولی‮ ‬مەركەزیی‮ ‬بەهێز‮ ‬یانیش تایفەیی‮ ‬ئێراق هەڵدەوەشێنێتەوە‮.‬

‮* ‬داوای‮ ‬هەمان ئەو شتانە دەكەن كەبەكورد دراون بۆ پێكهاتەكانی‮ ‬دیكە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬بەڵێ‮ ‬ڕاستە،‮ ‬دەبێ لەسەر ئەوە‮ ‬ڕێكبكەوین ناسنامەی‮ ‬نیشتیمانیمان ئێراقییە و پرسە سیادییەكان بەحكوومەتی‮ ‬فیدراڵەوە پەیوەستن ومەسەلەكانی‮ ‬دیكەش بۆ‮ ‬ڕۆڵەی‮ ‬ناوچەكان بەجێدەهێڵدرێن بۆ هەڵبژاردنی‮ ‬شێوەی‮ ‬ژیانی‮ ‬بەمەرجێك‮ ‬یەكبوون وسەروەریی‮ ‬ئێراق بپارێزیت‮.‬

‮* ‬ئایا لە باشبوونی‮ ‬رەوشی‮ ‬ئابووری‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان ئاسوودەن؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬تاڕادەیەكی‮ ‬زۆر،‮ ‬بەڵام زۆریش ماوە‮.‬

‮* ‬گوێبیستی‮ ‬ئەوە بووین،‮ ‬نەوتی‮ ‬كەركووك بەلای‮ ‬كورد مەسەلەیەك نییە،‮ ‬چونكە لە زۆر جێگەی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان نەوت دۆزراونەتەوە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬بەڵێ،‮ ‬بەبڕێكی‮ ‬زۆروەش،‮ ‬مەسەلەی‮ ‬كەركووك پەیوەندی‮ ‬بە نەوتەوە نییە،‮ ‬بەڵكو بۆتە رەمزی‮ ‬ئەو چەوساندنەوانەی‮ ‬بەرامبەر كورد كراوە و بۆتە گرێیەكی‮ ‬دەروونی‮ ‬و ویژدانیش‮.‬

‮* ‬ئایا تائێستا كێشەی‮ ‬گرێبەستەكانی‮ ‬نەوت لەگەڵ حكوومەت بەردەوامە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬پێموانییە ئەمڕۆ كێشەیەك لەوبارەیەوە هەبێت‮.‬

‮* ‬ئایا پێتوایە هاووڵاتی‮ ‬كورد لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬ماوەی‮ ‬چەندین ساڵە ئێستا ئاسوودەیە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬ئەمە‮ ‬یەكەمجارە هاووڵاتی‮ ‬كورد بڕێك لە ئازادی‮ ‬بەدەستدێنێ بۆ ئەوەی‮ ‬كاروباری‮ ‬خۆی‮ ‬لە هەرێمكدا بەڕێوەببات،‮ ‬ئەمە‮ ‬یەكەمجارە لە مێژوودا‮.‬

‮* ‬ئایا ئەوەت بە خەیاڵدا دێت،‮ ‬كە لەوانەیە بگەڕێنەوە چیاكان بۆ ئەوەی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬چەكداران بكەن؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬دژی‮ ‬كێ؟

‮* ‬ئەگەر سەددامێكی‮ ‬دیكە لە بەغدا دەركەوت؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬سەددامێكی‮ ‬دیكە لە بەغدا بە دیارناكەوێ،‮ ‬ئێمەش پشكمان لە بەغدا هەیە،‮ ‬بڕوامان وایە دژی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬لە بەغدا ناچینەوە چیاكان،‮ ‬بەڵام ئەگەر هەر هەڕەشەیەك لە سەر ئێراق هەبێت،‮ ‬ئێمە ئامادەی‮ ‬بەرگریكردنین لە هەر خاڵێكی‮ ‬ئێراقدا‮. ‬

‮* ‬كامەیان قورسترە،‮ ‬كە سەركردەی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬كورد بیت‮ ‬یا سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬ئێستا كارەكان قورسترن،‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬وڵات قورسترە لەوەی‮ ‬مقاوەمەی‮ ‬رژێم بكەیت لە پێناو رزگاریدا،‮ ‬ئێمە ئێستا لە قۆناغە قورسەكەداین‮.‬

‮* ‬ئایا هەست دەكەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬مەلا مستەفا بارزانی‮ ‬باوكت بەدینەهێنا،‮ ‬ئێوە بەدیتانهێناوە‮.‬

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬ئەو بەردی‮ ‬بناغەی‮ ‬دانا،‮ ‬هەرچییەكی‮ ‬ئێستا دەیكەین،‮ ‬زیادكردنێكە بۆ ئەوەی‮ ‬بناغەی‮ ‬داناوە‮.‬

‮* ‬ئەگەر داوات لێكرا،‮ ‬ئێستا راپۆرتێك لەسەر وێنەی‮ ‬رەمزی‮ ‬پێشكەشی‮ ‬مەلا مستەفا بارزانی‮ ‬بكەین،‮ ‬لە وەڵامی‮ ‬ئەو پرسیارەی،‮ ‬رەوشی‮ ‬ئێستای‮ ‬كوردی‮ ‬ئێراق چۆنە؟ چ دەڵێی؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬دەڵێم،‮ ‬سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ سەربەخۆییەكی‮ ‬گەورەیان هەیە و وڵاتەكەی‮ ‬خۆیان بە ئازادی‮ ‬بەڕێوە دەبەن،‮ ‬باری‮ ‬ئابووریان باشترە،‮ ‬بەڵام هەڕەشەی‮ ‬گەورەش ماوە‮.‬

‮* ‬ئایا وەك حاكمێك ویستی‮ ‬دیكتاتۆری‮ ‬هەست پێدەكەی؟‮ ‬

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬من بڕوام بە دیموكراسی‮ ‬هەیە،‮ ‬لە هەڵبژاردنەكاندا پەیمانم بە جەماوەر داوە،‮ ‬داوام لێكردن دەنگ بەو كەسە بدەن،‮ ‬كە خۆیان دەیانەوێ بۆ ئەوەی‮ ‬بڕیار هی‮ ‬ئەوان بێت‮.‬

‮* ‬ئایا پەیوەندیەكانت لەگەڵ هەندێ سیاسەتمەداری‮ ‬ئێراقی‮ ‬سەختە؟‮  ‬

‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬كێشەی‮ ‬شەخسیم لەگەڵ هیچ‮ ‬یەكێكدا نییە،‮ ‬رێزیان لێدەگرم و هەموویان بە برای‮ ‬خۆم دەزانم‮.‬

‮ * ‬ئایا كێشەیەكتان هەیە ئەگەر لەو راوێژانەی‮ ‬دەكرێن مالیكی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬وەرگرتەوە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬ئەگەر كوتلەكانی‮ ‬دیكە دەنگیان پێدا،‮ ‬من هیچ كێشەیەكم نییە‮.‬

‮* ‬پەیوەندیتان لەگەڵ رەوتی‮ ‬سەدر چۆنە؟

سەرۆكی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬پەیوەندیمان زۆر باشە،‮ ‬دیداری‮ ‬بەردەوام هەیە،‮ ‬عەداوەتی‮ ‬شەخسیمان لەگەڵ كەسدا نییە و ڤیتۆش لەسەر كەس دانانێین‮.‬

 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌