2010-05-22

ڕۆژی‮ ‬2010/5/20‮ ‬دا بە دەسپێشخەری‮ ‬پارتی‮ ‬لیبرال دیموكراتی‮ ‬ڕووسیا و بە بەشداری‮ ‬سكرتێری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەڕێز فازڵ میرانی‮ ‬و نوێنەری‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬ڕووسیا‮. ‬د‮. ‬خۆشەوی‮ ‬مەلا ئیبراهیم لە دومای‮ ‬ڕووسیای‮ ‬فیدڕاڵدا،‮ ‬چوارەمین كۆنفرانسی‮ ‬نێونەتەوەیی‮ ‬پارتەكانی‮ ‬نیشتیمانپەروەر بەڕێوەچوو‮. ‬لە سەرەتادا سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬ناوبراو ڤلادیمیر ژرینوڤسكی‮ ‬گوتەیەكی‮ ‬لەمەڕ‮ ‬گرنگییەتی‮ ‬ئازادی‮ ‬و دیموكراتی‮ ‬پێشكەشكرد‮. ‬دواتر بەڕێز فازڵ میرانی‮ ‬سكرتێری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان وتەیەكی‮ ‬پێشكەش كرد،‮ ‬تیایدا سوپاسی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬دەسپێشخەرانەی‮ ‬پارتی‮ ‬لیبرالی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كردو هەروەها سڵاوی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بەبەشداربووان گەیاند،‮ ‬هەروەها گوتی‮: ‬ئێمە لە كوردستاندا پەرلەمان و حكوومەتێكی‮ ‬هەڵبژێردراو،‮ ‬و هەروەها دەسەڵاتێكی‮ ‬دادوەریمان هەیە،‮ ‬یەكەمینجار تاقیكردنەوەكانی‮ ‬دیموكراتیانە لە پێش‮ ‬18‮ ‬ساڵ لە ئێراق لە كوردستانەوە بە هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬ئەو هەرێمە دەستپێكردووەو ئێمە ئێستا لە سایەی‮ ‬ئەو دیموكراتیەدا ئاسایش و ئەمنیەتمان هەیەو لە قۆناغێكی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬ئابووری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و زانستی‮ ‬داین و زیاتر لە‮ ‬20‮ ‬كونسوڵخانەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهانی‮ ‬لە كوردستاندا هەن و‮ ‬یەكێك لەوانە كونسوڵخانەی‮ ‬ڕووسیایەو بە‮ ‬ڕێگای‮ ‬2‮ ‬فڕۆكەخانەی‮ ‬نێودەوڵەتییەوە خەڵكانی‮ ‬جیهان دەتوانن سەردانمان بكەن‮. ‬كوردستان هەرێمێكی‮ ‬فرە نەتەوەییەو مافی‮ ‬بە ئەندامبوونی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬بۆ ئەو كەمە‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئایینیانە فەراهەم كراوە‮. ‬پاشان لە دوای‮ ‬بەڕێز فازڵ میرانیدا نوێنەرانی‮ ‬پارتەكانی‮ ‬نیشتمانپەروەری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬وەكو بیلاروس و ئازەربایجان و چیكیاو بەنگلادش و ئەرمەنستان و ئۆكرانیا و ئیستونیا و ژاپۆن و چین و پریدنیستروڤیا وتەیان پێشكەش كرد‮. ‬لە كۆتاییدا سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬لیبرال دیموكراتی‮ ‬ڕووسیا بەڕێز ڤلادیمیر ژرینوڤسكی‮ ‬زۆر بە هاوسۆزانە باسی‮ ‬كێشەی‮ ‬سەدان ساڵەی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردی‮ ‬كردو گوتی‮: ‬ئەوە زیاتر لە‮ ‬100‮ ‬ساڵە كە وڵاتانی‮ ‬ئەورووپا و ئەمەریكا ناتوانن كێشەی‮ ‬40‮ ‬ملیۆن كەسی‮ ‬كورد چارەسەر بكەن و لە كاتێكدا كە وڵاتێكی‮ ‬دیكەیان بەناوی‮ ‬كۆسۆڤۆ‮ ‬یانیش ئالبانیا لە سربستاندا دروستكردووەو دانیان پێنا،‮ ‬بۆیە نەگەیشتنی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردی‮ ‬بە مافی‮ ‬چارەنووسی،‮ ‬وەكو موسیبەتێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬ئەو جیهانە ناساندو گوتی‮: ‬كە لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە ئێمە خۆشحاڵین كە كوردەكانی‮ ‬دۆستمان لە ئێراقدا تا‮ ‬ڕادەیەكی‮ ‬زۆر گەیشتوونەتە مافەكانیان،‮ ‬بەڵام ئەوەش زۆر كەمترە لەوەی‮ ‬كە ئەوان شایانیانە‮. ‬كورد بەبێ شك حەقی‮ ‬مافی‮ ‬خۆ چارەنووسی‮ ‬و پێكهێنانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستانیان هەیە،‮ ‬بەڵام بەداخەوە وڵاتانی‮ ‬ڕۆژئاوا ناتوانن ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن بە بەراورد لەگەڵ‮ ‬ڕووسیا ئێمە دانمان بە سەربەخۆیی‮ ‬ئوسیتیای‮ ‬جنوبی‮ ‬و ئابخازیا ناوەو پێویستە كە ناوەندێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬نوێش لەو جیهانەدا هەبێت‮. ‬لە پاش كۆتایی‮ ‬ئەو كۆنگرەیە بەجیا بەڕێز فازڵ میرانی‮ ‬لەگەڵ نوێنەری‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم چاویان بە سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬لیبرالی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬ڕووسیا ژرینوڤسكی‮ ‬كەوت و كاك فازڵ سڵاوی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬پێڕاگەیاندو ناوبراویش دووبارە تەئیدی‮ ‬لەسەر پێویستی‮ ‬بەردەوامبوون و پشتگیری‮ ‬ئەو پەیوەندییانە كرد‮. ‬هەروەها لە پاش تەوابوونی‮ ‬ئەو كۆنگرەیەدا بەڕێز فازڵ میرانی‮ ‬چاوی‮ ‬بە زۆر لە نوێنەرانی‮ ‬و بەرپرسانی‮ ‬پارتەكانی‮ ‬بەشداربوو كەوت و هەموویان بە‮ ‬یەك دەنگی‮ ‬هاوسۆزیی‮ ‬خۆیان بۆ كێشەی‮ ‬كورد‮ ‬ڕاگەیاند‮. ‬هەر لەمیانەی‮ ‬ئەم سەردانەدا بۆ مۆسكۆ بەڕێز فازڵ میرانی‮ ‬كۆنگرەیەكی‮ ‬ڕۆژنامەوانی‮ ‬ساز كردو تیایدا تیشكی‮ ‬خستە سەر‮ ‬ڕەوشی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئێراق و هەرێمی‮ ‬كوردستان و وەڵامی‮ ‬پرسیاری‮ ‬ڕۆژنامەنووسانی‮ ‬دایەوە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌