2010-05-25

له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی حه‌وته‌می قۆناغی دووه‌می خولی نایابی ئێراقی به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی هه‌ولێر به‌ چوار گۆلبه‌رامبه‌ر یه‌ك گۆل سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر یانه‌ی رومادی.

له‌ یاریگای (رومادی) یانه‌ی رومادی میواندای یانه‌ی هه‌ولێر كرد ، تیادا یانه‌ی هه‌ولێر به‌ چوار گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ك گۆل سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.

گۆله‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ رێگای یاریزانان (مه‌هدی كه‌ریم ، موسلم موباره‌ك ، شوان مامۆ ، ئیسماعیل بانگورا) له‌ خوله‌كه‌كانی (15 ، 32 ،70 ، 87) تۆماركرا ،تاكه‌ گۆلی یانه‌ی رومادی له‌ رێگای یایزان (ئه‌یاد موخلس) له‌ خوله‌كی (80) تۆماركرا.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر كۆی خاڵه‌كانی به‌رزكرده‌وه‌ بۆ (57) خاڵ له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می (باكوور) خولی نایابی ئێراق مایه‌وه‌.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌