2010-05-25

نەورەس رەشید

بیرمەندان و زانایانی سیاسی و یاسایی لەسەر ئەورایە كۆكن، كە ئازادی دەسەڵات نییە، بەڵكو یەكێكە لە مافە سروشتییەكان، لە پێشكەوتوترین تەرزی گرێبەندی كۆمەڵایەتیدا بەدەقی یاسایی پارێزراوە. ئەو یاسایە ژیان و رەفتارو مامەڵەی نێوان پێكهاتەكانی كۆمەڵگەو كەسەكان رێكدەخات و دیاری دەكات بەمانا سنور بۆ ئازادی هەمووان دیاری دەكات. مێژووی ئەزموونی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی سەلماندوویەتی، كە رقوكینەو هێرشكردن و سوكایەتیكردن، لەناو ئەو پەیوەندیەدا بەهەرشێوەیەك بێ و لەژێر هەرناوو دروشمێكدا بێ، دەچێتە خانەی دژایەتیكردنی ئازادی گشتی، ئەوسا دژایەتیكردن و تێكدانی سەقامگیری سیاسی و ئارامی گشتی و بەرژەوەندییەكانی یاساكە دانراوە بۆ پاراستن و رێكخستنی ئازادی هەمووان، رۆڵی هێز نابینێ كە زەبرو زەنگ و سانسۆر بەكاربێنێ. بەمانا یاسای زەبروزەنگ ستەم و چەوسانەوە نییە. لەو روانگەیەدا واقیعی سیاسی و یاسایی كوردستان شرۆڤە بكەین.

 

دەبنین كە ڕۆڵی پاراستنی مافە سروشتییەكان بەتایبەتی ئازادی تاك و گشتی دەستەبەر كردووە، لەگەڵ رێكخستنی پەیوەندی كۆمەڵایەتی و بەڕێوەبردنی كاروباری كۆمەڵگە. نكولی كردن لەو راستیە لەژێر هەرناوو پاساوێكدا، دەچێتە خانەی ناشیرین كردن و لەكەداركردنی دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی كوردستان بانگەشەكردن بۆ دژایەتیكردنی ئەو دەسەڵاتە، دژایەتیكردنی ئازادی گشتی و ئەو پەیوەندیەیە، هەرلایەن و هێزو گروپ كەسێك، كە خاوەنی پڕۆژەی نیشتمان و نەتەوەیی و پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان و بەرەو پێشبردنی بێت، بەشێكە لە سیستەمی سیاسی كوردستان و ئامانجەكانی كەدەبێ ملكەچی یاسا بێت و هەوڵی پاراستنی سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری كوردستان بدات. كۆمەڵگەی كوردستان وەك هەر كۆمەڵگەیەكی ئازادی پێشكەوتوو، پەیوەندیەكی بنەڕەتی لەگەڵ یاسادا هەیە بەشێوەیەكی ژیرانە و عاقڵانە، كە بریتیە لەرێزگرتن و ملكەچبوون بۆ حوكمی یاسا لە پێناو پاراستنی ئازادی گشتیدا. گەر یاسا نەبێت و رێزی لێ نەگیرێ، ئازادی و سەربەستی نابێ، بەڵكو پشێویی و پاشەگەردانی روئەدات، لەبەر ئەوە دەسەڵاتی یاساو حوكمی چۆنیەتی پەیوەندی كۆمەڵایەتی و سیاسی و بەڕێوەبردنی كۆمەڵگەو، لەو نێوانەشدا كرداری مرۆڤەكان بەباش و خراپ، چەوت و راست، تاوانبارو بێ تاوان دیاری دەكات، نەك دروشم و یاریكردن بە وشەو دەستەواژەكان و هاتوهاوار بۆ چەواشەكردن و تێكدانی ئارامی و سەقامگیری كۆمەڵگە بەناوی نەبوونی ئازادی هەر هاووڵاتییەك و كۆمەڵگە كاتێ هەست بە ئازادی دەكەن و چێژی لێ وەردەگرن، كە هەمووان لێی سوود مەندبن، بەمانا دەبێ هەمووان بەبێ جیاوازی و خۆ جیاكردنەوە، بەگوێرەی ئەو یاسایەی لەسایەیدا دەژین رەفتارو مامەڵە و هەڵسوكەوت بكەن و مافەكانیان بەكار بێنن، كە ستەمو زۆر لەكەسان و لایەنی دیكە نەكەن. پێشیلی مافی هیچ هێزو لایەن و كەسێك نەكەن، سوكایەتی بەدامودەزگاكانی سیستەمی سیاسی و پێگەو كەرامەتی تایبەتی و گشتی كەسانی دیكە نەكەن، رێز لە هێماو سەروەریەكانی گەل و نیشتمانی بگرن. گەر هاتوو بەپێچەوانەوە، هەموو ئەو مافانەیان پێشێڵكرد، مانای باوەڕ نەبوون رێز نەگرتنە لەیاسا، بەڵكو باوەڕیان بەهێزی كەسەكان و پەنابردنە بۆ هێز، بۆ هاندان و پەنابردنە بەرتوندوتیژی و هێرشكردن و سوكایەتیكردن كە خۆیان دەبنە حوكمدەر بەراست و چەپداو رۆڵی دامودەزگاكانی حوكمڕانی بەلاوە دەنێن، ئەوەش مەترسیە لەسەر شیرازەو تانوپۆی كۆمەڵایەتی و سیاسی دەزانرێ لەكوردستاندا، كە باوەڕی دەسەڵاتی سیاسی وایە دەبێ ترس و تۆقاندن و سانسۆر و چەوسانەوە، ملكەچ نەكراوە بۆ هیچ بارێكی ترساندن، بەڵام بەبێ ئەوەی ئەومافە ببێتە هۆی پێشێڵكردنی مافی گشتی و كەسانی دیكە، چونكە گەوهەری ئازادی ئەوەیە كە ملكەچ نەبین و بۆ هیچ جۆرە دەسەڵاتێكی چەوسێنەرو تێكدەرو تۆقێنەری چەواشەكار كە رێز لە ئازادی گشتی نەگرێ بەڵكو دەبێ لێپرسینەوەی یاسایی بكرێت، بۆ ئەوەی ئاست و مەودای ئازادی و سەربەستی زیاتر و فراوانتربێ بەپێی بنەما هزرییە سیاسی و یاساییەكان، باوەڕنەبوون بە ئازادی و یاسا لەكۆمەڵگەیەكی ئازادی دیموكراسیدا و هەوڵدان بۆ تێكدانی و سوكایەتپێكردنی مانای باوەڕنەبوون و نەبوونی ئینتمای نیشتمانی و نەتەوەییە، هەروەها دان نەنانە بەبوونی دەسەڵاتێكی سیاسی نیشتمانی ئەوەش پاشەكشەیە، یان تێنەگەشتنە لەباری سروشتی كۆمەڵایەتی و پەیوەندیەكانی، كە لەخۆیدا دەبێتە دژایەتیكردنی بەسیستماتیكردنی كۆمەڵگە و بەیاساكردنی ژیانی كۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری، گەر هەرلایەن و كەسێك لەكۆمەڵگەدا خۆی لە ئازادی جیا نەكردەوەو ئازادی لەخۆی جیانەكردەوە، مانای وایە باوەڕی بەژیانە لەژێر دەسەڵاتی یاسایی كیانێكی سیاسیدا، كە كۆمەڵگە بەڕێوە دەبات و دەیپارێزی و بەرەو پێشی دەبات، لە كوردستاندا گەر باوەڕمان بە ئازادی هەیە وەك مافی سروشتی هەمووان بەبێ جیاوازی لەسایەی یاسادا، دەبێ خۆمان لە ئازادی جیانەكەینەوەو ئازادیش لەخۆمان جیانەكەینەوە.

 

ئەوە وانەیەكە كە مێژووی خەباتی سیاسی و چەكداری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە قوتابخانەی كوردایەتیدا پەروەردەیكردوین و فێری كردوین.

 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌