2010-05-29

هونەرمەندی ئیتاڵی بەناوبانگ (ئەندرێ دێل ڤێرۆكیۆ) تەنیا پەیكەرتاشێكی مەزن نەبوو، بەڵكو لە هەمانكاتدا دەستێكی باڵای لە هونەری نیگاركێشان و هێلكاری و گرافیك و پەرسپەكتیڤ واتە (زانستی سەیر كردن) و مۆسیقا و زێڕەنگریدا هەبووە ڤێرۆكیۆ لە فلوڕەنسا ساڵی 1453 دا لە خێزانێكی كورەچی لە دایك بووە. ئەوەی شایانی باسە ئەو هونەرمەندنی لە یەككاتدا روویان لە چەند هونەر و پیشەیەكی جیاواز كردووە، نەیانتوانیوە لە هەموو بەشەكانیدا، بلیمەتی خۆیان بنوێنن، بۆیەش لە سەرەتادا ڤێروكیۆ نەیتوانیوە زاڵ ببێتە سەریان و بەتایبەتی لە هونەری پەیكەرتاشی و نیگاركێشاندا زۆر رەخنەیان ئاراستە كردوە بەڵام هونەرمەندی مەزن پاش هەوڵ و تەقەڵایەكی زۆر و شەونخونی و مەشقێكی یەكجار زۆر، بووەتە مامۆستای بێ هاوتای زەمانی خۆیو ناوبانگی لە وڵاتدا بڵاو بۆتەوە و تا گەیشتووتە پاپای رۆما كە بەوپەڕی رێزەوە داوای كۆمەڵە پەیكەرێكی قەوارە مەزنی لێكردووە و هونەرمەندیش وەستایانە دروستی كردوون و لە پاشان هونەرمەند گەڕاوەتەوە فلۆڕەنسا و دەستی بە پەیكەری بەناوبانگ (دافید) كردووە هونەرمەند پاش ئەم قۆناغە دەستی بە هونەری نیگاركێشان كردووە و لەگەڵ ئەوەی تەنیا هەر لە چوارچێوەی هێلكاریدا بووە، بەڵام دەستێكی باڵاو ئاستێكی بەرزی نیشانداوە.

پشا رووداوێكی سەیر ڤێرۆكیۆ بڕیاری داوە كە هەتا هەتایی دەست لە فلچە نەدا و نزیكی هونەری نیگاركێشان نەبێ ئەم رووداوەش بەم جۆرە بووە:

ڤێرۆكیۆ لەگەڵ قوتابی خۆی (لیوناردۆ داڤنیش) كە ئەوكات دەستی بە هونەری نیگاركێشان دەكرد لە تابلۆیەكدا بەدوو قۆڵی ئیشیان كردووە. ڤێرۆكیۆ بەشی زۆری تابلۆكەی تەواو كردووە، بەشێكی بچووكیش لیۆناردۆداڤینشیی دروستی كرد، بەڵام ڤیرۆكیۆ كە چاوی بەو بەشەی كە لیۆناردۆ دروستی كرد و بوو كەوت نیگارەكەی خۆی لەبەرچاو كەوت، چونكە جیاوازیان... بەكجار زۆر بوو و لە سنووری بەراوردیش دەرچوو بوو، بۆیە بڕیاری دا چیتر لە نیگاركێشان نزیك نەبێتەوە.

هونەرمەند بۆ دروستكردنی پەیكەر زۆر حەزی لە بەكارهێنانی گێچ بووە، چونكە ئەم كەرستەیە ئەنجامێكی خێرای دەدایە هونەرمەند و بە ئاسانی  هەموو جۆرە شێوەیەكیان دروست دەكرێ ئەم جۆرە گێچە بۆ (ماسك) واتە (قناع)ی مردووەكان بەكار دەهێنرا و لە فلوڕەنسادا زۆر باو بووە. بەتایبەتی ماسك بۆ ئەو مردووە، وەردەگیرا كە تازە تەواو بووە بەهۆی ئەم قالبەش پەیكەرێكی لێ دروست دەكرا، پاش رەنگكردن و پرچدانان و جلك لەبەركردن وەكو خۆی دەردەچوو هەر ئەوەندەی كەم بوو كە گیانی نییە.

ڤیرۆكیۆ لە دروستكردنی ئەم پەیكەرانە مامۆستای یەكەمی شار بووە هونەرمەند بۆ ئەم مەبەستەش شەمێشی بەكار هێناوە، دانیشتوانی ڤینێسیا بڕیاریان دابوو كە پەیكەرێك بۆ پاڵەوانی نەتەوایەتی (بارتۆلۆمیۆ) دروست بكەن، بۆ ئەم پرۆژەیە بانگیان كردووە كە بە قەوارەیەكی گەورە و لە برۆنز لە كاتی سواریدا ئەم پەیكەرەیان بۆ دروست بكات و گۆڕەپانی (سانت چوڤانی) یان بۆ هەڵبژاردووە، پەیكەرتاش یەكەم شت ئەسپی بارتۆلۆمیۆ دروست كردووە و ویستویەتی پۆرترێتی تەواوی بكات كاربەدەستان رێیان نەداوە و بانگی پەیكەرتاشێكی تریان كردووە، ڤیرۆكیۆ زۆر توڕە بووە و سەرو قاچی ئەسپەكەی شكاندووە و گەڕاوەتەوە فلوڕەنسا ئەم كارە خەڵكی ڤینیسیای شێواندووە و تەنیا پاش تكایەكی زۆر گەڕاوەتەوە ڤینیسیای و كار بەدەستان زۆر رێزیان لێ گرتووەە و بەڵێنیان داوەتێ  لە جیاتی جارێك دوو جار خەڵاتی بكەن.

بەڵام بەداخەوە مەرگ رێگای هونەرمەندی نەداوە پەیكەرەكەی تا دوا قۆناغ تەواو بكات و لە ئەنجامی نەخۆشییەكی كوشندە لە تەمەنی پەنجا و شەش ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.

هونەرمەندی مەزن بێجگە لەم هەموو بەرهەمە هەمەجۆرە كە بە نیشتمانی خۆی و جیهانی بەخشیوە كۆمەڵێك لە قوتابیانی پەروەردە كردووە كە لە دوارۆژ ناوبانگیان لە هەموو جیهان بڵاوبۆتەوە و بەشدارییەكی هەرە زۆریان لە دەوڵەمەندكردنی سامانی هونەری ئەوروپیدا و جیهانیدا كردووە وەك  لیۆناردۆ داڤنیش، پیرۆجینو، بۆتیچللی، سیمۆنی.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌