2010-05-29

بەختیار حەسەن -جەلال پەرێشان :لەدرێژەی بەرنامەی كەمپی مەشقی هەڵبژاردەی تۆپی پێی كوردستان لە هەرێمی گۆزۆ كاتژمێر 5 ئیوارە رۆژی هەینی 28-5 -2010 شاندی هەڵبژاردەی كوردستان لە یاریگای دووەمی گۆزۆ دووەم بەشە مەشقی ئەنجامدا ،كەزیاتر بۆ شیوازی یاری كردن و ریكخستن و راوەستانی یاریزانان و هەماهەنگی لە نیوانیان ،بۆ زیاتر جێبەجێكرندنی پلانی یاری كردن لە پاڵەوانێتیتەكەدا، لەتەك ئەمانەشدا بەشێكی راهێنانەكەیان بریت بوەو لە هێزو توانای جەستەیی،ئەوەی گرنگە تا ئیستا هیچ یاریزانێك پیكانی نییەو بەشەوق و زەوقێكی بێ‌ وێنەوە مەشقی خۆیان ئەنجام دەدەن و زۆر بەپەرۆشەوەش چاوەرێی یەكەم یاری پاڵەوانێـیەكە دەكەن، ئەوەی زیاتر ستافی راهێنەران و یاریزانانی دڵخۆش كردووە ئەوەیە كەوا تەواوی شاندەكە لە سەرۆكە یەكێتی تۆپی پێی كوردستتانەوە تا ئەوانی تر لەسەر جەم یەكە مەشقیەكان ئامادەدەبن و سەرجەم پێداویسستیەكانیانی حەوانەوەن و سەركەوتنیان دابین كردووە ، جێگای ئاماژەیە شوێنی حەوانەوەی شاندەكە هۆتێلی

(كۆنۆ كۆپیا) لە خۆشترین دیارترین هەرێمی گۆزۆیە كە پار ساڵ شوێنی مەشقی یانەی مانچستەر یۆنایتد ی ئینگلیزی بووە ،سەبارەت بە یاریزانی ناسراوی سەلاحەدین سیامەند تا ئیستا پەیوەندی بە هەڵبژاردەی كوردستانەوە نەكردووە ،ئەمەو هەڵبژاردە بەشدار بووەكانی چوارەمین پاڵەوانێتی ڤیڤا بۆ هەرێمەكان ئەم هەڵبژاردانە لەخۆ دەگرێت ، گروپی یەكەم (هەڵبژاردەی كوردستان ، سیسلیەی ئیتاڵی  ،پرۆڤانس ی فەرەنسی) گروپی دووەم (هەڵبژاردەكانی گۆزۆی ماڵتا –پادانیای ئیتاڵیا – ئۆكیتانیا ئیسپانیا)، بریاریشە یاری كردنەوەی پاڵەوانیـَیەكە رۆژی دووشەممە كات ژمێر 5 ئیوارە بە كاتی گۆزۆ كە دەكاتە شەشی ئیوارە بە كاتی هەولێر لە نیوان هەردوو هەڵبژاردەی كوردستان و سیلییە

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌