2010-06-01

هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌پاڵه‌وانییه‌تی هه‌رێمی بێ وڵاته‌كان به‌ده‌ست هێنا.

له‌ چوارچێوه‌ی یاریكردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی (ڤیڤا) بۆ هه‌رێمی بێ وڵاته‌كان له‌ تۆ پێ، هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان توانی به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمی (سقلیا) ی ئیتاڵیا بباته‌وه‌.

گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له‌رێگه‌ی یاریزانان  شكار موحسن  له‌خووله‌كه‌ی 21، گۆڵی دووه‌میش له‌لایه‌ن یاریزان  شوان مامۆ  بوو له‌ خووله‌كه‌ی 50، هه‌ر‌وه‌ها شوان مامۆ له‌خووله‌كی 57 گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد، دوا گۆڵیش له‌لایه‌ن یاریزان  كارزان عه‌بدوڵا  بوو له‌خووله‌كه‌ی 82دا.

به‌م ئه‌نجامه‌ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له‌پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دێت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی (3) خاڵ، به‌م سه‌ركه‌وتنه‌شی تا راده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی مسۆگه‌ر كرد.

وا بڕیاره‌ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ یاری داهاتووی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی (پرۆڤێنت)ی فه‌ڕه‌نسای ئه‌نجام بدات.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌