2010-06-01

بەناوی‮ ‬خوای‮ ‬گەورە و میهرەبان
برای‮ ‬بەرێز جەنابی‮ ‬سەرۆك مام جەلال سەرۆك كۆماری‮ ‬ئێراقی‮ ‬فیدراڵ و سكرتێری‮ ‬گشتی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستان
میوانە بەرێزەكان
بەرێزانی‮ ‬خوشك و برایان و ئەندامانی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬سێیهەمی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستان
سڵاوتان لێبێت و ئەم كاتەتان باش
جێگای‮ ‬خۆشحاڵی‮ ‬و شانازییە،‮ ‬كە ئەمڕۆ لە ناو ئێوەدام و شاهیدی‮ ‬وەرچەرخانێك لە مێژووی‮ ‬یەكێتیە تێكۆشەرەكەتان و هەنگاونان بەرەو پەیڕەوكردنی‮ ‬پرۆسەیەكی‮ ‬دیموكراتیك لە ژیانی‮ ‬حزبایەتیدان و ئومێدی‮ ‬سەركەوتن بۆ كۆنگرەكەتان دەخوازم و هیوادارم بە كۆمەڵێك ئەنجامی‮ ‬باش و بەكارامەیی‮ ‬زیاتر و بەرنامەی‮ ‬بەهێزتر سەركەوتووانە ئەو كۆنگرەیە بە ئەنجام بگەیەنن و وزە و توانای‮ ‬یەكێتیەكەتان بەهێز لەجاران بخەنە خزمەت هەرێمی‮ ‬كوردستان و پاراستنی‮ ‬دەسكەوتەكانی‮ ‬گەلەكەمان‮.‬
ئەمڕۆ لە قۆناغێكی‮ ‬هەستیارداین،‮ ‬پێویستە كاراتر و بەهێزتر لە جاران تێبكۆشین بۆ پتەوكردنی‮ ‬دەسكەوتەكانمان و هەنگاونان بەرەو دەستبەركردنی‮ ‬ئامانج و مافە رەواكانی‮ ‬دیكەمان‮. ‬كۆنگرەكەش رژاندنی‮ ‬خوێنی‮ ‬نوێ و هێزی‮ ‬نوێییە بۆ ناو جەستەی‮ ‬حزب و دڵنیاین لە ئەنجامیشدا ئەم هێز و توانا نوێیەی‮ ‬كە بەرهەم دێت پێگە و رۆڵی‮ ‬یەكێتیە تێكۆشەرەكەتان بەهێزتر دەكات‮.‬
بەرێزان‮...‬
ئەم كۆنگرەیە وێستگەیەكە لە مێژووی‮ ‬خەبات و قوربانیدانی‮ ‬هاوبەشمان لەدوای‮ ‬پیلانی‮ ‬شومی‮ ‬جەزائیر و هەوڵی‮ ‬دوژمنان بۆ كوژاننەوەی‮ ‬بڵێسەی‮ ‬خەباتی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە ساڵی‮ ‬1975‮ ‬كەشێك هاتە كایەوە زۆر كەس خەونیان بە كۆتایی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬كوردەوە دەبینی،‮ ‬بەڵام ئیرادە و هێزی‮ ‬بڕوا بەخۆبوونی‮ ‬كورد هەموو ئەو خەونانەی‮ ‬ڕەواندەوە و بڵێسەی‮ ‬خەبات بە گڕوتینتر هەڵگیرسایەوە‮.‬
خرۆشانەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬و لەدایكبوونی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬دەرهاوێشتەی‮ ‬ئەو بڵێسەیەی‮ ‬ئەوسای‮ ‬خەباتی‮ ‬گەلەكەمان بوو،‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬و پارتە تێكۆشەرەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬گۆڕەپانی‮ ‬خەباتی‮ ‬كوردستان نەیانهێشت خەونەكانی‮ ‬دوژمن بێنەدی‮ ‬و ئاڵای‮ ‬خەباتیان بەشەكاوەیی‮ ‬هێشتەوە‮. ‬ئەمڕۆ ئەم بارەی‮ ‬هەرێم و دەسكەوتەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بەرهەمی‮ ‬خەبات و خوێنی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬و گشت پارت و بزاوە رەسەنەكانی‮ ‬كوردستانە و پاراستنی‮ ‬هەر ئەركی‮ ‬ئەوانە‮.‬
بەرێزان‮...‬
مێژوویەكی‮ ‬هاوبەشمان هەیە پڕ‮ ‬لە خەبات و قوربانی‮ ‬و هەوراز و نشێوی،‮ ‬ئەزموون بۆ ئێمەی‮ ‬سەلماند هەر كاتێ پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬تەبابن،‮ ‬خەباتی‮ ‬گەلەكەمان بەرەو پێشەوە هەنگاوی‮ ‬ناوە و باری‮ ‬كوردستان گەشەی‮ ‬كردووە و هەر كاتێكیش گیروگرفت و ناتەبایی‮ ‬لە ئارادا بێت هەموو باری‮ ‬وڵات بەرەو ئاڵۆزی‮ ‬و نەهامەتی‮ ‬چووە‮.‬
ئەم راستیەی‮ ‬سەرەوە هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی‮ ‬مێژوویی‮ ‬یەكێتی‮ ‬و پارتی‮ ‬هاندا بۆ‮ ‬ڕەوانەوەی‮ ‬گرژی‮ ‬و ناكۆكیەكان و بونیادنانی‮ ‬متمانە و‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬و هێزی‮ ‬پێدان،‮ ‬كە بەسەر كۆسپ و تەگەرەكاندا زاڵبن و چوارچێوەیەك لە قاڵبی‮ ‬رێككەوتنێكی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬بۆ هاوهەڵوێستی‮ ‬و تەباییان دابڕێژن،‮ ‬بۆیە ئەم رێككەوتنە و هاوپەیمانییە دەبێتە خیارێكی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬دەسكەوتەكانی‮ ‬گەلەكەمان و گەشەكردنی‮ ‬وڵاتمان لە كەشێكی‮ ‬هێمندا لە هەموو روویكەوە،‮ ‬هەر كەسێكیش دڵسۆزی‮ ‬كورد بێت و ئاواتی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬كوردستانی‮ ‬هەبێت بەم نزیكبوونەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬دڵخۆشە،‮ ‬گەر گلەیی‮ ‬و تێبینیش لەسەر هەندێ دەرهاوێشتەی‮ ‬لاوەكیش هەبن،‮ ‬ئەوا لای‮ ‬هەموو دڵسۆزان روون و ئاشكرایە ئیجابیاتی‮ ‬ئەم هاوپەیمانییە زۆرترن و ئەو هاوپەیمانییە ستراتیژییە زەرورەتێكە بۆ ئەم قۆناغە و بۆ ئایندە‮.‬
ئەمڕۆ سەربەرزین بە ئاكامەكانی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬خەباتی‮ ‬هەموو لایەك،‮ ‬ئەم كەشە دیموكراسییەی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كوردستانیش بەرهەمی‮ ‬ئەو خەباتەیە و هەر لەم كەشەشدا زەمینەی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬كۆمەڵگەكەمان هەموار دەبێت،‮ ‬بە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ریزەكان و تەباییشمان دەتوانین ئەم دەسكەوتانە بپارێزین و بەرەو داهاتوویەكی‮ ‬پرشنگدار هەنگاو بنێین‮.‬
خوشك و برایانی‮ ‬بەرێز‮...‬
كۆنگرە دەرفەتێكە بۆ دووبارە خوێندنەوە و بواردانی‮ ‬زیاتر بەو بنەمایانەی‮ ‬فاكتەری‮ ‬سەرەكین لە پێشكەوتنی‮ ‬پارت و كۆمەڵگە و وڵاتەكەمان‮. ‬رێزگرتن لەكەرامەتی‮ ‬مرۆڤ و مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬مرۆڤ بنەمایەكی‮ ‬نەگۆڕ‮ ‬و بنچینەیی‮ ‬بیروباوەڕمانە و دەبێت لە هەموو هەنگاوەكانمان رەنگبداتەوە‮.‬
لەمێژووی‮ ‬نەهامەتیەكانماندا هەردەم كورد و مافەكانی‮ ‬قوربانی‮ ‬عەقڵیەتی‮ ‬بێ رێزی‮ ‬بەرامبەر بە مافەكانی‮ ‬مرۆڤ بوونە،‮ ‬بۆیە ئێمە دەبێت ئەم بنەمایە بۆ هەمیشە ئاوێتەی‮ ‬بەرنامە و پرۆگرامان بكەین،‮ ‬زەمینە بۆ پەیڕەوكردنی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ ناڕەخسێت،‮ ‬ئەگەر بوار بۆ بنەماكانی‮ ‬دیموكراسیەت خۆش نەكرێت‮.‬
پێویستە ئەم بنەمایە و گیانی‮ ‬دیموكراسیەت لە ناو ناخماندا رەگ و ریشە داكوتێت و هەموومان لە ژیانی‮ ‬شەخسی‮ ‬و حزبی‮ ‬و ئیداری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتیدا دیموكراتیك بین و رێز لە‮ ‬یەكتر و رای‮ ‬یەكتر بگرین و رای‮ ‬پێچەوانە و رەخنەی‮ ‬بونیادنەرانەتر بە سینگێكی‮ ‬فراوان وەربگرین‮. ‬هەر لە پەیوەندی‮ ‬بەو بنەمایەوە جێگای‮ ‬خۆیەتی‮ ‬داوا بكەین بە هەموو لایەكمان هاندەر بین پرۆسەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬لە كوردستاندا بەرقەرار بێت و هەموو كەس ئازادە را و بۆچوونی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبێت و با ئۆپۆزسیۆن هەبێت،‮ ‬بەڵام لە چوارچێوەی‮ ‬دیموكراسیدا،‮ ‬واتا با بەپێی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و رەچاوكردنی‮ ‬رای‮ ‬خەڵك هەڵسوكەوت لەگەڵ بابەتی‮ ‬دەسەڵات و حوكمڕانی‮ ‬بكەین و با گەل بڕیار لەسەر ئیدارەی‮ ‬وڵات بدات،‮ ‬هەروەك چۆن ئەم بارەی‮ ‬ئێستای‮ ‬كوردستان ئەنجامی‮ ‬هەڵبژاردن و رای‮ ‬خەڵك بووە و كەس بە زۆر نەیسەپاندووە،‮ ‬كەواتە با رێز لەئیرادەی‮ ‬خەڵك،‮ ‬كە لە دەنگدان رەنگی‮ ‬داوەتەوە بگرین‮.‬
بەرێزان‮...‬
جەخت لەسەر سنگ فراوانیمان و بونیادنانی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬باش لەگەڵ گەل و وڵاتانی‮ ‬دراوسێی‮ ‬و ناوچەكە دەكەم و دەبێت دروشمی‮ ‬چارەسەری‮ ‬ئاشتیانەی‮ ‬گشت كێشەكانی‮ ‬ناوچەكە بكەین بە بنەمای‮ ‬دانووستاندن لەگەڵ هەموو لایەك،‮ ‬دەبێت بەزمانی‮ ‬گفتوگۆ قەناعەت بە گشت لایەك بكەین،‮ ‬كە توندوتیژی‮ ‬و زمانی‮ ‬شەڕ‮ ‬و چەك تەنیا نەهامەتی‮ ‬بۆ گەلانی‮ ‬ناوچەكە لێدەكەوێتەوە‮. ‬تیرۆر و ئیرهاب و خوێنڕشتن لەتێكڕای‮ ‬دەڤەرەكە مەحكووم و ریسوا دەكەین،‮ ‬دەبێت ئەم دیاریدە ترسناكە لە تێكڕای‮ ‬دەڤەرەكە بسڕێتەوە‮.‬
خوشك و برایانی‮ ‬بەرێز‮...‬
ئێمە دەمانەوێ سەقامگیری‮ ‬و ئاشتی‮ ‬لە ناوچەكە جێگیر بێت،‮ ‬دەمانەوێ رێز لە سەرەوەری‮ ‬دراوسێیەكانمان بگیرێت و هەرێمی‮ ‬كوردستان نەبێتە مەیدانی‮ ‬تەسفیەی‮ ‬حساباتی‮ ‬هیچ كەس و لایەنێك،‮ ‬بەڵام نابێت جارێكی‮ ‬دیكە خوێنی‮ ‬كورد بە دەستی‮ ‬كورد برژێتەوە‮. ‬ئەمە بەنیسبەت ئێمەوە پرەنسیپێكی‮ ‬نەگۆڕە و هیچ هێزێك ناتوانێت بەرەو ئەوەمان راكێشێت،‮ ‬كە دیاریدەی‮ ‬شەڕی‮ ‬خۆكوژی‮ ‬دووبارە بێتەوە،‮ ‬لێرەدا جێگای‮ ‬خۆیەتی‮ ‬نەهامەتیەكانی‮ ‬شەڕی‮ ‬خۆكوژی‮ ‬بەبیر خۆمان بهێنینەوە،‮ ‬ئەم شەڕە،‮ ‬شەڕێكی‮ ‬نەخوازراو بوو،‮ ‬كە بەسەرماندا هات و فەترەیەكی‮ ‬ناخۆشی‮ ‬مێژووەكەمان بوو،‮ ‬نابێ ئەو لاپەڕانەی‮ ‬مێژوو دووبارە ببنەوە،‮ ‬لێرەدا جارێكی‮ ‬دیكە داوای‮ ‬لێبوردن لە قوربانیانی‮ ‬شەڕی‮ ‬خۆكوژی‮ ‬دەكەین و هەرگیز لە بەرپرسیاریەتی‮ ‬رامان نەكردووە و وەزعێك بوو بەسەرماندا هات،‮ ‬بەڵام بەرپرسیاریەتی‮ ‬گەورەتر ئەوەیە،‮ ‬كە رێگە نەدرێ ئەم نەهامەتیە دووبارە بێتەوە‮.‬
بەرێزان‮...‬
ئێمە پێویستە عاقڵانیتر هەڵسوكەوت لەگەڵ بابەتی‮ ‬ئازادی‮ ‬و رادەربڕین لەهەرێمدا بكەین و دەبێت وریا بین و بەناوی‮ ‬ئازادییەوە مافی‮ ‬كەس پێشێل نەكرێت،‮ ‬ئێمە میللەتێكین لە ناوچەكەدا،‮ ‬كە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستە،‮ ‬چ وەك دەڤەرەكە و چ وەك گەلی‮ ‬كورد و كوردستان هەندێ تایبەتمەندی‮ ‬و دابونەریتی‮ ‬خۆمان هەیە‮. ‬ئەو هەوڵانەی‮ ‬بۆ ئەوە دەدرێ هەموو دابونەریتیەكان بسڕێتەوە و پیرۆزییەكان نەهێڵن سەركەوتوو نابن،‮ ‬ئازادی‮ ‬ئەوە نییە فەرهەنگی‮ ‬نامۆ بە زۆر بەسەر كۆمەڵگە و خەڵكی‮ ‬خۆمان بسەپێنین‮. ‬كاریگەری‮ ‬كلتور و فەرهەنگەكان لەسەر‮ ‬یەكتری‮ ‬پرۆسەیەكی‮ ‬سرووشتییە،‮ ‬بەڵام هەنگاونان بە پێچەوانەی‮ ‬ئەم پرۆسەیە جیا لە كێشە و ئاڵۆزی‮ ‬چیتری‮ ‬لێناكەوێتەوە‮. ‬ئازادی‮ ‬خۆمان دەپارێزین و دەست بە دابونەرییتە ئیجابییەكان دەگرین و ئەوەی‮ ‬دەخوازێت رووبەڕووی‮ ‬هەموو دابونەریت و موقەدەسات بووەستێت‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬زۆربەی‮ ‬هەر زۆری‮ ‬میللەت دەبێتەوە‮.‬
خوشك و برایانی‮ ‬بەرێز‮....‬
هەرێمی‮ ‬كوردستان وەك بەشێك لە ئێراقی‮ ‬فیدراڵ پێگەی‮ ‬خۆی‮ ‬لە ناوچەكە و جیهان هەیە،‮ ‬شوكر بۆ خوا بەهیمەتی‮ ‬هەموو لایەك ئەمڕۆ هەرێم پێشكەوتنی‮ ‬زۆری‮ ‬لە بواری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و رۆشنبیری‮ ‬و ئاوەدانیەوە بەخۆیەوە بینووە،‮ ‬كە ئەمەش ئەنجامی‮ ‬زاڵبوونی‮ ‬كلتوری‮ ‬لێبوردەیی‮ ‬و بەرقەراری‮ ‬ئەمن و ئاسایشە لە هەرێم‮. ‬ئەمڕۆ لە ئاستی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬و دەولیدا كوردستان بەڕووی‮ ‬جیهاندا كراوەیە و ئاستی‮ ‬پەیوەندییەكانمان لە چوارچێوەی‮ ‬فەرمیدا رۆژ بە رۆژ لەگەڵ وڵاتان فراوانتر دەبێت و ژمارەی‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬و كۆنسوڵگەری‮ ‬وڵاتان لە هەرێم لە بەرزبوونەوەدایە و خوازیارین پەیوەندییەكانمان لە ئاستی‮ ‬جیهانی‮ ‬و ناوچەكە و وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬زۆر فراوانتر بێت و دەستی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬بۆ هەموو ئەوانە درێژ دەكەین كە بڕوایان بە پێكەوە ژیان و ئاشتی‮ ‬و رێزگرتنی‮ ‬بەرامبەر و‮ ‬پێشكەوتن هەیە،‮ ‬پێویستە ئاماژە بە كەمووكوڕییەكانیش بدەم،‮ ‬بەهەموو توانا لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬هەرێم خەریكین چارەسەریان بكەین و پێویستمان بە پشتیوانی‮ ‬جەماوەر و هێزە سیاسیەكان هەیە،‮ ‬چونكە كارێكی‮ ‬ئەوەندە ئاسان نییە،‮ ‬بەڵام سوورین كە دەبێت سەركەوین‮.‬
بەرێزان‮....‬
ئاگادارن لە دوای‮ ‬هەڵبژاردن ئێراق تووشی‮ ‬قەیرانێك بووە و گفتوگۆكان لەنێوان هێزە سیاسیەكانی‮ ‬براوەی‮ ‬هەڵبژاردن خەریكە بگاتە بنبەست‮ ‬یا گەیشتۆتە بنبەست،‮ ‬ئەم بارە لە بەرژەوەندی‮ ‬گەلانی‮ ‬ئێراقدا نییە و پێویستە بەرژەوەندییە باڵاكان لەسەرووی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬تەسك دابنرێ و ئیلتیزام بە دەستوورەوە بكرێ تا پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەو بنبەستە دەربچێ‮. ‬ئێمە وەك هەرێمی‮ ‬كوردستان نابینە بەشێك لە كێشەكان و هەوڵمانداوە بەشێوەیەكی‮ ‬لۆژیكی‮ ‬و بەرێزگرتن لە دەستووری‮ ‬ئێراق هەڵوێستمان بۆ لایەنەكانی‮ ‬دیكە روون بكەینەوە،‮ ‬هەروەها هەوڵی‮ ‬نزیكبوونەوەی‮ ‬لایەنەكانی‮ ‬دیكەش بدەین،‮ ‬شوكر بۆ خوا لیست و قەوارە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان بەیەكڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬بەرەو بەغدا دەچن و هەڵوێستی‮ ‬ئێمەش لە دانووستانەكان روون و ئاشكرایە،‮ ‬ئێمە لەگەڵ ئەوە نیین هیچ پێكهاتەیەكی‮ ‬ئێراقی‮ ‬پەراوێز بخرێت و لەگەڵ ئەوەین حكوومەتێكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬هاوبەش پێكبهێنرێت،‮ ‬بۆ ئێمە گرنگە كێ سەرۆك وەزیران بێت،‮ ‬بەڵام لەوەش گرنگترە بەرنامەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬داهاتووە،‮ ‬بۆ ئێمە ئەوە جێگای‮ ‬بایەخە كە دەستوور ناوبژیوان بێت و دەبێت ناوەڕۆكی‮ ‬دەستوور لەوانەش جێبەجێكردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬140‮ ‬چی‮ ‬دیكە پشتگوێ نەخرێ،‮ ‬ئامانجی‮ ‬ئێمە دەستبەركردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬كورد و گشت پێكهاتەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئێراقە‮. ‬داواكردنی‮ ‬مافەكانمان لە چوارچێوەی‮ ‬دەستووردا لەسەر حسابی‮ ‬پێشیڵكردنی‮ ‬مافی‮ ‬هیچ پێكهاتەیەكی‮ ‬دیكە نییە،‮ ‬ئێمە بەشداربووی‮ ‬سەرەكی‮ ‬و كارایی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬ئێراقی‮ ‬نوێ بووینە و لەخەباتمان بۆ گەشەسەندنی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و پێشكەوتن و ئاسودەیی‮ ‬لە ئێراقی‮ ‬فیدراڵدا بەردەوام دەبێت‮.‬
لێرەدا جێگەی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬رۆڵی‮ ‬بەرێز جەنابی‮ ‬مام جەلال سەرۆك كۆماری‮ ‬ئێراقی‮ ‬فیدراڵ بەرز بنرخێنین،‮ ‬كە رۆڵێكی‮ ‬بەرچاو و هەوڵێكی‮ ‬نەپساوەی‮ ‬هەیە بۆ نزیككردنی‮ ‬بیروبۆچوونی‮ ‬لایەنەكان لەیەكتری‮ ‬و رزگاركردنی‮ ‬ئێراق لەم دۆخە ئاڵۆزە،‮ ‬هەروەها پێویستە پێزانینی‮ ‬خۆمان ئاڕاستەی‮ ‬بەرێزیان بكەین بۆ ئەو رۆڵەی‮ ‬هەی‮ ‬بووە و بەردەوام هەیەتی‮ ‬لە پتەوكردنی‮ ‬ریزەكانی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬ئێمەش لێرەدا بە بەرێزیان رادەگەیەنین كە پشتیوان و‮ ‬یارمەتیدەری‮ ‬بەرێزیان دەبین بەو هیوایەی‮ ‬بە هەوڵ و تێكۆشانی‮ ‬هەموو لایەك داهاتوویەكی‮ ‬رووناكتر بۆ گەل و وڵاتمان بەدیبێت،‮ ‬بەهەموو لایەكیش رادەگەیەنین،‮ ‬بەرێزیان كاندیدی‮ ‬ئێمەیە بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆك كۆمار‮.‬
لە كۆتاییدا وێڕای‮ ‬داوای‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬دووبارەی‮ ‬كۆنگرەكەتان،‮ ‬جەخت لەسەر پێویستی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و تەبایی‮ ‬هەموو لایەنەكانی‮ ‬گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان دەكەمەوە و ئومێد دەخوازم بە زمانی‮ ‬سەردەمیانە و لێكتێگەیشتن گفتوگۆ لەگەڵ‮ ‬یەكتر بكەین و بەرژەوەندییە باڵاكانی‮ ‬گەلەكەمان بخەینە سەرووی‮ ‬هەموو شتێك‮.‬
سوپاستان دەكەم و هەر سەركەوتوو بن

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌