2010-06-01

بەناوی‮ ‬خوای‮ ‬گەورە و بەخشندە
برایانی‮ ‬بەڕێزم میوانانی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬سێیەمی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستان‮.‬
بەڕێزانی‮ ‬قەدرگران ئەندامانی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬گشتی‮ ‬سێیەمی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستان‮ ‬
خوشك و برایانی‮ ‬بەڕێزی‮ ‬چاودێران
سڵاوێكی‮ ‬گەرمتان ئاراستە دەكەم هیواخوازم كۆنگرە بەڕێزەكەتان سەركەوتن بەدەست بێنێ بۆ ئامادەكردنی‮ ‬ئەركە نیشتمانی‮ ‬و دیموكراتی‮ ‬و حزبیەكەی‮. ‬
كردنەوەی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬سێیەمی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕادەگەینم،‮ ‬رێگەم پێ بدەن بەخێرهاتنێكی‮ ‬گەرمی‮ ‬میوانە بەڕێزەكان برایانی‮ ‬بەڕێز سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بەڕێز عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ئیسلامی‮ ‬لە ئێراق،‮ ‬بەڕێز نوری‮ ‬مالیكی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬ئێراقی‮ ‬فیدڕاڵ و سكرتێری‮ ‬گشتی‮ ‬حزبی‮ ‬دەعوەی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬و بەرێز عادل عەبدولمەهدی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆك كۆمارو رافیع ئەلعیساوی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆك وەزیران بەخێرهاتنی‮ ‬برایانم لەرەوتی‮ ‬سەدر و حزبی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬و پارتی‮ ‬فەزیلەو حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬ئاشووری،‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬ئیشتراكی‮ ‬گشت میوانە بەڕێزەكانی‮ ‬بیانی‮ ‬و ناوخۆ دەكەم‮.‬
رێگەم پێ بدەن بەخێرهاتنێكی‮ ‬گەرمی‮ ‬توركمانەكان بكەم توركمان ئیللی‮ ‬و پارتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬توركمانی‮ ‬رێزی‮ ‬خۆمانیان بۆ نوێ دەكەینەوە بۆ برایەتی‮ ‬نێوان كورد و توركمان و پشتگیری‮ ‬بەردەواممان بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬مافە نەتەوەییەكانیان لە چوارچیوەی‮ ‬ئێراقی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬و دیموكراتی‮.‬
رێگەم پێ بدەن بگەڕێمەوە كوردستانی‮ ‬ئێراق و بەخێرهاتنی‮ ‬سەركردەكانیان بكەم لەسەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬و كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬و حزبی‮ ‬سۆشیالیستی‮ ‬كوردستانی‮ ‬و بەخێرهاتنی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬ناوداری‮ ‬ئێراقی‮ ‬و كوردستانی‮ ‬بەڕێز عەزیز محەمەد بەڕێز دكتۆر مەحمود عوسمان دەكەم‮. ‬
میوانە بەڕێزەكان لە باڵوێزەكان و نوێنەرانی‮ ‬باڵوێزخانەكانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و بیانی‮ ‬كە لەلایەن كۆماری‮ ‬ئێراقیەوە بوونیان هەیە،‮ ‬رێگەم پێ بدەن بەخێرهاتنتان بكەم بە گەرمی،‮ ‬باڵوێزی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێرانی‮ ‬و باڵوێزی‮ ‬بەحرێن و كۆماری‮ ‬عەرەبی،‮ ‬هەروەها بەخێرهاتنی‮ ‬گەرمی‮ ‬باڵوێز و باڵوێزخانەكان دەكەم لە ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكان و فەرەنسا و ئەڵمانیا و رووسیاو بەریتانیاو ژاپۆن و توركیا و هۆڵەندا و سوید و كۆریای‮ ‬باشوور كۆنگرەی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬و كۆمیسیۆن ئەوروپاو خاچی‮ ‬سوری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬سوپاسی‮ ‬بۆ ئێوە بۆ قبوڵكردنی‮ ‬میوانداریمان بەهیوام لە گەڕانەوەتان دا ئەوە‮ ‬ڕابگەینن لە هەماهەنگی‮ ‬دروست بێت لەهەر هەموو بوارەكاندا لەكۆتاشدا سوپاسی‮ ‬كونسوڵگەری‮ ‬و نوێنەرایەتیەكانی‮ ‬هەولێر بكەم كونسوڵگەری‮ ‬رووسیاو ئەڵمانیاو كۆریای‮ ‬باشوور ژاپۆن و توركیا و‮ ‬یۆنان ئێران و بەریتانیا و كونسوڵگەری‮ ‬ئەمەریكا لە كەركووك سوپاس بۆ ئامادەبوونیان‮.‬
میوانە بەڕێزەكان‮...‬
بەخێرهاتنتان دووپات دەكەمەوە بەهیوام لە كوردستاندا كاتێكی‮ ‬خۆش بەسەر ببەن بۆ بینینی‮ ‬دەستكەوتە بەدیهاتووەكان بەخەباتكردنی‮ ‬گەلی‮ ‬ئێراق بە هەردوو نەتەوەكەی‮ ‬كورد و عەرەب و تەواو پێكهاتەكانی،‮ ‬بەهاوكاری‮ ‬پشتگیری‮ ‬هێزی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬كە ئێراقی‮ ‬رزگاركرد لە بەناوبانگترین و درەندەترین دكتاتۆر كە تاوانی‮ ‬بەرامبەر بەگەلەكەی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬ئەنجام داوە‮.‬
هێمای‮ ‬نەبەدی‮ ‬ئەو رژێمە گۆڕە بەكۆمەڵەكان كە لەسەدان هەزار‮ ‬ڕۆڵەی‮ ‬ئێراقی‮ ‬تێدایە هیوامان زۆرە سەردانی‮ ‬ئێوە بۆ كوردستان و بەشداری‮ ‬بەڕێزتان بۆ كۆنگرەكەمان بۆ هاندانی‮ ‬كۆمپانیاكان بۆ وەبەرهێنانكردن لە ئێراق،‮ ‬هەروەها بۆ پتەوكردنی‮ ‬پەیوەندیە ئابوریەكانی‮ ‬و بازرگانی‮ ‬و رۆشنبیری‮ ‬لەنێوان بەڕێزتان و ئێراقی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬یەكگرتوو‮.‬
والسلام علیكم ورحمە اللە وبركاتە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌