2010-06-06

یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی (ڤیڤا) بۆ هه‌رێمه‌كانی بۆ ووڵات له‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی (گۆزۆ) له‌ دوورگه‌ی (ماڵتا) به‌رێوه‌چوو، تیادا هه‌ڵبژارده‌ی (پادانیا) به‌ گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمی كوردستان.

له‌ یاری كۆتاییدا هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمی (پادانیا) ئیتالی به‌ گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر تووشی دۆراندن هات ، تاكه‌ گۆلی یارییه‌كه‌ له‌ رێگای یاریزان (سیلی) له‌ خوله‌كی (24) تۆماركرد ، به‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمی (پادانیا) نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی (ڤیڤا) بۆ هه‌رێمه‌كانی  بێ ووڵات به‌ده‌ست هێنا.

یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمی كورستان (شوان مامۆ) به‌ تۆماركردنی (5) گۆل به‌ گۆلكاری پاڵه‌وانیتیه‌كه‌ ده‌ست نیشان كرا.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌