ROJNAMEY XEBAT 2012-03-31
جه‌بار یاوه‌ر له‌باره‌ی‌ مه‌شقپێكردنی‌ گه‌نجانی‌ سوریاوه‌ ده‌دوێت

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ‌ كه‌ناڵی ئاسمانی‌ (ئه‌لعه‌ره‌بیه‌) هه‌واڵێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌، گوایه‌ هێزه‌كانی‌ سه‌ر به‌پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، مه‌شقی‌ سه‌ربازی‌ به‌و كوردانه‌ی‌ سوریا ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ده‌ست حكومه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵهاتوون‌و ڕوویان له‌باكوری‌ ئێراق كردووه‌، لیوا (جه‌بار یاوه‌ر) ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

لیوا (جه‌بار یاوه‌ر) ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ ماڵپه‌ری NNA ئاشكرای كرد، ئه‌و هه‌واڵه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی‌ نییه‌‌و دروستكراوه‌.

وتیشی‌:"ئه‌و گه‌نجانه‌ له‌سوریاوه‌ له‌ڕیزی‌ سوپا هه‌ڵهاتوون، له‌نزیك دهۆك شوێنێكیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان دوورن له‌مه‌شقپێكردن .

لیوا جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد، حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕوای‌ به‌دیموكراسی‌‌و خۆپیشاندانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ هه‌یه‌، نه‌ك دروستكردنی‌ هێز.

له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ش كه‌ ئه‌و كاره‌ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن حزبێكه‌وه‌ كرابێت، ئه‌مینداری‌ گشتی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕه‌تیكرده‌وه‌و وتی‌:"ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ له‌سوریاوه‌ دێنه‌ خاكی‌ هه‌رێم، حزب لێیان به‌رپرس نییه‌، به‌ڵكو حكومه‌ت لێیان به‌رپرسه‌".

 
chapkrdn   Share GERANEWE‌