ROJNAMEY XEBAT 2018-02-03
یادی‮ ‬ئیدریس بارزانی.. ‬یادی‮ ‬پێكەوە كاركردن

ئاسۆ حاجی

ئیدریس بارزانی‮ ‬نەك لەبەر ئەوەی‮ ‬كوڕی‮ "‬مستەفا بارزانی‮"‬یە و‮ ‬یەكێك بووە لە فەرماندە سیاسی‮ ‬و سەربازییە دیارەكانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول و سەركردایەتی‮ ‬شاندی‮ ‬دانوستانكاریی‮ ‬شۆڕش بووە لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬عێراق كە بەیاننامەی‮ ‬یازدەی‮ ‬ئازاری‮ ‬لێكەوەتەوە،‮ ‬یادكردنەوەی‮ ‬پێویستە،‮ ‬بەڵكو لەگەڵ ئەوانەشدا ئیدریس بارزانی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەمجار توانی‮ ‬دەستەواژەیەكی‮ ‬نوێ بخاتە ناو كاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و بە روحیەتێكی‮ ‬نوێوە هێز وەبەر بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بێنێتەوە و دەرئەنجامەكەی‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬كوردستان بێت كە پەڕلەمان و حكوومەتی‮ ‬كوردستان مەزنترین بەرهەمیەتی‮.‬

ئیدریس بارزانی‮ ‬كۆكەرەوەی‮ ‬هێزە كوردستانییەكان بوو لە ژێر چەتری‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬كۆتایی‮ ‬بە شەڕی‮ ‬براكوژی‮ ‬و كولتووری‮ ‬یەكتر سڕینەوە بهێندرێت و تێگەیشتنێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬نوێ بخاتە ناو دیرۆكی‮ ‬خەبات و تێكۆشانی‮ ‬كوردستان كە ئەگەر‮ ‬یەك حزب نەتوانێت جێگا بۆ هەمووان بكاتەوە بە هۆی‮ ‬بیروبۆچوونی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئایدۆلۆژیا و فیكری‮ ‬ئەوە بەرەیەك دەتوانێت كاروانەكە باشتر و بەهێزتر بەردەوام بكات‮.‬

ئیدریس بارزانی‮ ‬كە كاری‮ ‬بۆ دروستكردنی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەكرد لەوە تێگەیشتبوو‮  ‬راگرتنی‮ ‬ئەو بەرەیە و سەركردایەتیكردنی‮ ‬بەبێ جەنابی‮ ‬بارزانی‮ ‬و مام جەلال تاڵەبانی‮ ‬وەدی‮ ‬نایێ،‮ ‬بۆیە كە لە براكەی‮ ‬دڵنیا بوو،‮ ‬ئەو‮ ‬یەكەم هەنگاوی‮ ‬بۆ لای‮ ‬تاڵەبانی‮ ‬هەڵگرت و پیشنیارەكەی‮ ‬خستە بەردەمی‮ ‬و پێكەوە توانیان كارەكە سەركوتووانە تەواو بكەن،‮ ‬رەوان شاد كاك فەلەكەدین كاكەیی‮ ‬بۆی‮ ‬باسكردم كە‮" ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬وازی‮ ‬لە هەموو شتێك هێنا تا بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دروستكرد،‮ ‬چونكە بڕوای‮ ‬وا بوو كە پێكەوە نەبێت ناتوانرێت ئامانجەكان وەدەست بێن‮" ‬كاك فەلەكەدین ئەوەشی‮ ‬باس دەكرد كە بیرۆكەی‮ ‬پیكەوە كاركردن لە چوارچێوەی‮ ‬بەرەیەكدا لە لایەن ئیدریس بارزانییەوە بۆ كۆتایی‮ ‬ساڵانی‮ ‬حەفتاكان دەگەڕێتەوە كە درێژەدان بە شۆڕش و بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬داگیركەران پێویستی‮ ‬بە هەمووانە،‮ ‬كاك فەلەكەدین كە‮ ‬یەكێك بووە لە نزیكترین كەسەكان لە ئیدریس بارزانی‮ ‬ئەوەشی‮ ‬باس دەكرد كە ئیدریس بارزانی‮ ‬لەگەڵ زۆر لە سەركردەكان قسەی‮ ‬كرد بوو،‮ ‬بەڵام كەمیان بە پیر بیرۆكەكەیەوە هاتن،‮ ‬بۆیە ئەو كارە سەری‮ ‬نەگرت تا حزبەكان خۆیان و گەلی‮ ‬كوردیشیان تووشی‮ ‬كارەساتی‮ ‬براكوژی‮ ‬كرد و دواتر گەڕانەوە سەر بیرۆكەكەی‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬و لەژێر چەتری‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬پێكەوە فێری‮ ‬یەكەمین ئەزموونی‮ ‬پێكەوە كاركردن بوون‮.‬

 
chapkrdn   Share GERANEWE‌