هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیراق له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، وتی: ئیراق وڵاتانی دراوسێی ئاگادركردووه‌ته‌وه كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆشایی ئه‌منی و دروست ناكات .
زێباری وتیشی: هه‌مووان هه‌وڵیاندا رۆڵیان له ئیراقدا هه‌بێت، دوای تێپه‌ڕبوونی 6 مانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندا كه تائێستا حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه و ئێستاش خۆیان ئاماده‌كردووه بۆ دوای كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له 2011دا .
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له كاتێكدا هێزه‌كانی ئه‌مریكا كۆتاییان به پرۆسه سه‌ربازییه‌كانیان هێنا، ئه‌و وڵاتانه پێیانوایه كه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆشایی ئه‌منی دروست ده‌بێت و ده‌توانن رۆڵیان له ئیراقدا هه‌بێت .
|