سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: گرنگە کار بۆ زمانێکی ستانداردو هاوبەشی کوردی بکەین
پشکی هەرێم وەک ١٧% پەسەند کرا
داعش تێکشکێندرا..25 چه‌كداریان كوژران و بریندار بوون

PDF Newspaper
Issue :
4734
Date:
2015-01-29
زیاتر بخوێنه‌وه‌

پۆلیسى هەولێر دەست گیرکردنى چەند تاوانبارێکى راگەیاند

 پۆلیسی هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دزینی نۆ ئۆتۆمبێلی جۆری پیكاب تۆیۆتا ده‌بڵ ناسراو به‌ پیكاب مه‌رزیه‌ی ئاشكراكرد و راشیگه‌یاند: كه‌ شه‌وی رابردوو توانیویانه‌ تۆمه‌تبارێك به‌ ئۆتۆمبیلێكی دزراوی له‌مجۆره‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.
له‌ باره‌ی ده‌نگۆی زۆربوونی دیارده‌ی دزینی ئۆتۆمبێلی پیكاب ده‌بڵ له‌ هه‌ولێر، رائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا روونیكرده‌وه‌: كه‌ نزیكه‌ی مانگێك و نیوه‌ حاڵەتى دزینی ئۆتۆمبیلی تۆیۆتا پیكاب ناسراو به‌ پیكاب مه‌رزیه‌ له‌ هه‌ولێر سه‌ریهه‌ڵداوه‌و تاوه‌كوو ئێستا 9 ئۆتۆمبیلی له‌مجۆره‌ دزراون و توانراویشه‌ ده‌ست به‌سه‌ر سێ له‌ ئۆتۆمبیله‌كاندا بگیرێت.
له‌لایه‌ن نه‌هێشتنی تاوانه‌وه‌ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ پێكهاتووه‌ و له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌م حاڵه‌ته‌دا.
شه‌وی رابردوو له‌ گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز له‌ شاری هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن گومانى له‌ ئۆتۆمبیلێك كرد، به‌هۆیه‌وه‌ گومانلێكراوه‌كه‌ به‌ ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ی كردو رووبه‌رووی پۆلیس بۆوه‌ و دوای هه‌ڵاتنی له‌ نزیك گه‌ڕه‌كی بێركۆتی تازه‌ له‌ نێوان بنه‌سڵاوه‌ - كه‌سنه‌زان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس كه‌سی گومانلێكراو ده‌ستگیركرا كه‌ دوو پارچه‌ چه‌كی جۆر ده‌مانچه‌ی پێ بوو.
گومانلێكراوه‌ ناوی (ك.م.ش) 30 ساڵه‌ و دوای پشكینین لە ناو ماڵه‌كه‌یدا ده‌مانچه‌یه‌كی دیكه‌ و كلاشینكۆفێك و نزیكه‌ی 200 فیشه‌ك ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌.

نه‌خۆشخانه‌كانی مووسڵ له‌به‌رنه‌بوونی شوێن و ده‌رمان توانای وه‌رگرتنی بریندارانی نه‌ماوه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای كرد، ‌ به‌هۆی هێرش و سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وییه‌كانی دوو رۆژی رابردووی پێشمه‌رگه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ میحوه‌ری دیجله‌ و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای به‌نداوی مووسڵ دژ به‌ تیرۆریستانی داعش، سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانی مووسڵ پڕن له‌ لاشه‌ و بریندارانی داعش. له‌به‌ر نه‌بوونی شوێن و ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی هیچ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره‌ توانای وه‌رگرتنی بریندارانی داعشی نه‌ماوه‌ و ژماره‌یه‌ك بریندار به‌بێ چاره‌سه‌ری له‌ هۆڵه‌كان كه‌وتوون.
وه‌زیری ته‌ندروستی داعشیش سه‌ركردایه‌تی داعش له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و له‌وباره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كه‌ گوتی: وه‌زیری ته‌ندروستی تیرۆریستانی داعش، به‌ناوی عه‌بدولمه‌لیك سه‌ركردایه‌تی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئاگادار كردۆته‌وه‌، كه‌ به‌هۆی شه‌ڕه‌كانی دوو رۆژی رابردوو نه‌خۆشخانه‌كانی مووسڵ  پڕن له‌ بریندار و لاشه‌ی كوژراوه‌كان و  چیتر توانای وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ركردنی بریندارانمان نه‌ماوه‌. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی نه‌ماوه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ بریندارانیش به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمان و پێداویستی چاره‌سه‌ر كردن ده‌مرن.

دەتوانین هەموو نازناوەكان بەدەست بێنین

تیبۆ كۆرتوای‮ ‬گۆڵچی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬بەلجیكا و‮ ‬یانەی‮ ‬چێڵسی‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬دووپاتی‮ ‬كردەوە،‮ ‬تیپەكەی‮ ‬دەتوانێت نازناوی‮ ‬هەموو پاڵەوانەتیەكانی‮ ‬ئەم وەرزە بەدەست بێنێت‮. ‬كۆرتوا بۆ مالپەری‮ ‬یانەكەی‮ ‬دوا و وتی‮: ‬دەزانین ئەركەكە قورسە،‮ ‬بەڵام دەمانەوێ هەموو شتێك بەدەست بێنین،‮ ‬چونكە تیپێكمان هەیە دەتوانێت ئەمە بكات‮. ‬هەروەها وتی‮: ‬وەرزی‮ ‬رابردوو چێڵسی‮ ‬هیچی‮ ‬بەدەست نەهێنا،‮ ‬بەڵام نزیكبوو،‮ ‬ئێستا فابریگاس و كۆستا و من و‮ ‬یاریزانەكانی‮ ‬دیكە هەن،‮ ‬دەمانەوێ نازناو بۆ‮ ‬یانەكە بەدەست بێنین‮. ‬كۆرتوا لە‮ ‬یاری‮ ‬بەرامبەر‮ ‬یانەی‮ ‬لیڤەرپوول لە قۆناغی‮ ‬چوونی‮ ‬جامی‮ ‬كاپیتال وەن ئاستێكی‮ ‬باشی‮ ‬پێشكەش كرد كە بە ئەنجامی1-1‮ ‬گۆڵ كۆتایی‮ ‬هات،‮ ‬كۆرتوا لەبارەی‮ ‬ئەو‮ ‬یارییە وتی‮: ‬ئەنجامەكەی‮ ‬بەدڵی‮ ‬ئێمە بوو،‮ ‬چونكە دوور نەبوو لەوەی‮ ‬بۆ چێڵسی‮ ‬خراپتر بێت،‮ ‬بۆیە دەبێت لە‮ ‬یاری‮ ‬گەڕانەوەدا سوود لە فاكتەری‮ ‬زەوی‮ ‬جەماوەر وەربگرین‮. ‬لەگەڵ ئەوەشدا‮ ‬یارییەكە ئاڵۆز دەبێت،‮ ‬چونكە لیڤەرپوول ركابەرێكی‮ ‬سەرسەختە و ئەوانیش چاویان لەوەیە بۆ قۆناغی‮ ‬داهاتوو سەركەون‮. ‬كۆرتوا لەبارەی‮ ‬پیتەر چیكی‮ ‬هاوڕێی‮ ‬لە چێڵسی‮ ‬وتی‮: ‬چیك گۆڵچیەكی‮ ‬تا بڵێی‮ ‬باشە و دەزانێت چی‮ ‬دەكات و من ئەو دەمانەوێ خزمەتی‮ ‬تیپەكە بكەین،ئەوە گرنگترین ئامانجمانە و گرنگ نیە كاممان لە پێكهاتەی‮ ‬سەرەكەی‮ ‬یاری‮ ‬دەكەین‮.‬

 

پێشمەرگە تاكە هێزە شەڕی‮ ‬تیرۆر دەكات‮. ‬كورد كۆنگرەی‮ ‬لەندەن رەخـنە بـاران دەكـات