داعش بۆ کوردەکانی موسڵ:گەر شار جێنەهێڵن دەتان کوژین
به‌م نزیکانه‌ پێنچ ده‌روازه‌ی بازرگانی‌ لە نێوان هه‌رێم و تورکیادا دەکرێنەوە
مانشێتی چەواشەکاری

PDF Newspaper
Issue :
4610
Date:
2014-07-22
زیاتر بخوێنه‌وه‌

مه‌لا به‌ختیار: نه‌جمه‌دین كه‌ریم كاندیدی یه‌كێتی نییه‌

  لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند، نه‌جمه‌دین كه‌ریم كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ نییه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و به‌بێ ره‌زامه‌ندی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سیڤی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كردووه‌.
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق و سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی‌ و سه‌ردانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی كرد بۆ لای مام جه‌لال و رایگه‌یاند: له‌سه‌ر بڕیاری‌ پزیشكه‌كان مام جه‌لال گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كوردستان.
له‌باره‌ی یه‌كه‌م ساتی بینی مام جه‌لال، مه‌لا به‌ختیار وتی:  كه‌ مام جه‌لالی‌ بینی بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستی‌ كرد به‌ ماچ كردنی‌ و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ دوواوه‌ و ده‌ستی‌ كردووه‌ به‌ گریان.

وتیشی: كه‌س مام جه‌لالی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ نه‌بینی، ته‌نانه‌ت خانه‌واده‌كه‌شی، به‌ڵام دواتر كه‌ سه‌ردانیان كرد 17 خوله‌ك له‌گه‌ڵی دانیشتن و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یادگارییان بۆ گێڕایه‌وه‌.

ئێران به‌ هاوپه‌یمانى نیشتمانى راگه‌یاندووه‌ مالیكى نابێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیران

به‌ گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆتایی به‌ مشتومڕه‌كانی بابه‌تی وه‌رگرتنی خولی سێیه‌می سه‌رۆكوه‌زیران له‌ لایه‌ن مالیكیه‌وه‌ هێناوه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون كه‌ مالیكى نه‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكوه‌زیران.

به‌ گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان شه‌مخانی په‌یوه‌ندی به‌ سه‌ركرده‌كانی ناو كوتله‌ی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساوه‌ كردووه‌ و داوای لێكردوون جێگره‌وه‌یه‌ك له‌ بری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكه‌ن و به‌ فه‌رمیش بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران كاندیدی بكه‌ن، چونكه‌ چیتر مالیكی نابێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكوه‌زیران.

هاوكات هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوانه‌، دوا به‌ دوای په‌یوه‌ندییه‌كان، شه‌مخانی له‌ به‌غدا و نه‌جه‌ف چه‌ندین دیدارو كۆبوونه‌وه‌ی جیای له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نوری مالیكی له‌ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران لابدات و كه‌سێكی دیكه‌ له‌ شوێنی بدۆزرێته‌وه‌ و دابنرێ.

ئه‌نجامێكی گرنگ بۆ شه‌تره‌نجزانانی كوردستان

یانه‌ی خانزاد كه‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی شه‌تره‌نجزانانی كوردستان له‌ پاڵه‌وانێتیی نیوده‌وڵه‌تی وڵاتی جۆرجیا كه‌ به‌ جامی نانا ئه‌لیكساندریا ناسراوه‌ ‌، توانیان ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بێنن. رۆژی 20/7/2014 دواجه‌وله‌ی نۆیه‌مین پاڵه‌وانێتی نانا ئه‌لیكساندریا به‌به‌شداری 435 شه‌تره‌نجزانی كچ و كوڕی 12 وڵاتی ئه‌ورووپی و ئاسیا و عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌باره‌ت به‌م پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و ئاستی شه‌تره‌نجزانانی كوردیش، ئازاد سابیر سه‌رۆكی شاندی یانه‌ی خانزاد رایگه‌یاند و وتی" پاڵه‌وانێتی ئه‌مجاره‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانێتییه‌كانی رابردوو زۆر به‌هیزتر بوو، به‌تایبه‌تی له‌ ژماره‌ی به‌شداربووان و وڵاتان، كه‌به‌ته‌نها توركیا به‌ 25 شه‌تره‌نجزان به‌شداری كردبوو، به‌و پێیه‌ی پاڵه‌وانیتییه‌كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی FIDA دانی پێنراوه‌و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، بۆیه‌ شه‌تره‌نجزانانی به‌شداربوو زۆربه‌یان خاوه‌ن بروانامه‌ی گراندماسته‌ر GM و ریتینگی به‌رزبوون، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی شه‌تره‌نجزانانی یانه‌ی خانزاد و ئه‌وانی تر به‌ده‌ستیان هێنان باش بوو، به‌تایبه‌تیش له‌وه‌ی كه‌ چه‌ند شه‌تره‌نجزانێكی یانه‌ی خانزاد ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تیان بوو، به‌گشتی ئه‌و به‌شدارییه‌ خۆی له‌خۆیدا سه‌ركه‌وتنه‌ كه‌ توانیان شاره‌زایی وه‌رگرن و فێربن چۆن له‌گه‌ڵ شه‌تره‌نجزانانی بیانی رووبه‌روو ببنه‌وه‌ و له‌ سیستمی پاڵه‌وانێتیه‌كان نێوده‌وله‌تی شاره‌زابن." له‌ پاڵه‌وانێتیی نێوده‌وڵه‌تی نانا ئه‌لیكساندرا 12 وڵاتی جیهانی به‌شداریان كردبوو