لە میحوەری زوممار، پێنج گوندی دیکە لە چەکدارانی داعش پاک کرانەوە
عه‌بدولباری زێباری: به‌غدا موچه‌ی دوو مانگ ڕه‌وانه‌ ده‌كات
قەرەیلان: پێویستە جەمیل بایک داوای لێبوردن لە پێشمەرگە بکات

PDF Newspaper
Issue :
4632
Date:
2014-08-28
زیاتر بخوێنه‌وه‌

بە هۆی تەقینەوە و بۆردوومانی ڕەمەکیانەی خورماتوو، 41کەس بوونە قوربانی

بە هۆی تەقینەوە و بۆردوومانی ڕەمەکیانەی خورماتوو، 41کەس بوونە قوربانی
بەرێوبەری ئاساییشی خورماتوو ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش بە شێوەی ڕەمەکی خورماتوو بۆردوومان دەکەن و، لە ئاکامدا نزیکەی40ھاووڵاتیی مەدەنی بوونەتە قوربانی.
بەرێوه‌بەری ئاساییشی خورماتوو(راید فارووق ئەحمەد) بە kdp.infoی گوتیشی: "لە بەردەم سایلۆی خورماتوو، ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە، لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە بوونە قوربانی.
(راید فارووق ئەحمەد) زیاتر گوتی: "دواتر چەکدارانی داعش ڕەمەکیانە خورماتوویان بۆردوومان کرد، لە ئاکامدا ھەشت کەس شەھید بوون و30 کەسی دیکەیش بریندار بوون."
روونیشی کردەوە، "ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی، ھەموویان ھاووڵاتیی مەدەنین.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی کەرکووک ڕایگەیاند " بیست ودووکەس لە بریندار و شەھیدەکانی شارۆچکەی خورماتوو گەیەنرانە نەخۆشخانەی کەرکووک .

ئەردۆغان: دەست بە قۆناخێكی نوێ دەكەین

سەرۆكی گشتیی ئاكەپە و سەرۆكوەزیری توركیا، بۆ دواجار لە كۆنگرەی پارتەكەیدا گوتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، "ئەمە ماڵئاوایی نییە، بەڵكە تەنیا فاتیحەیەكە كە بۆ قۆناخێك دەیخوێنین و دەست بە قۆناخێكی نوێ دەكەین".

سەرۆكی گشتیی ئاكەپە و سەرۆكوەزیرانی توركیا (رەجەب تەییب ئەردۆغان) كە بۆ پۆستی سەرۆككۆماری توركیا هەڵبژێردراوە و سبەینێ بە فەرمی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە سوێند دەخوات و دەستبەكار دەبێت، بۆ دوایین جار ئەمڕۆ بەشداری لە كۆنگرەی پارتەكەیدا كرد و گوتارێكی پێشكەشی كادر و ئەندامانی پارتەكەی كرد.
(ئەردۆغان) لە سەرەتای گوتارەكەیدا گوتی، "پێویستە هەر كەس بزانێت كە ئەمە گوتاری خواحافیزی و ماڵئاوایی نییە، بەڵكە تەنیا فاتیحەیەكە كە بۆ قۆناخێك دەیخوێنین و دەست بە قۆناخێكی نوێ دەكەین".
سەرۆكی گشتیی ئاكەپە، لە بەردەوامیی قسەكانیدا داوای لە وەزیران، پەرلەمانتاران، كادر و ئەندام و لایەنگرانی پارتەكەی كرد كە بەوپەڕی هێز و توانایانەوە پشتگیری لە سەرۆكوەزیری نوێ و سەرۆكی گشتیی ئاكەپە (ئەحمەد داوود ئۆغڵو) بكەن و بە هیچ شێوەیەك زەمینە بۆ دروستبوونی دووبەرەكی لە نێو ئاكەپەدا نەدەن.

یارییه‌كانى هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى خولى ئیتاڵیا

یارییه‌كانى هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى خولى ئیتاڵیا 29.08.2014 | 18:56 رۆژى شه‌ممه‌ یه‌كێكیتر له‌خوله‌ به‌هێز و به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌وروپا و جیهان ده‌ست پێده‌كات ئه‌ویش خولى یانه‌كانى ئیتاڵیایه‌ بۆ وه‌رزى 2014 ـ 2015 ، له‌یارى كردنه‌وه‌ى وه‌رزى یه‌كه‌م و به‌ئامانجى پارێزگاریكردن له‌نازناوى وه‌رزى رابردوو یانه‌ى یۆڤێنتوس ده‌بێته‌ میوانى یانه‌ى كیڤۆ ڤیرۆنا له‌كاتژمێر 7ى ئێواره‌. یۆڤێنتوس دواى گۆرینى كۆنتى و هێنانى ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگرى راهێنه‌ر به‌هیوایه‌ ئه‌مسالیش پارێزگارى له‌نازناوه‌كه‌ بكات هه‌رچه‌ند ئه‌م گۆرانكارییه‌ به‌دلى هه‌وادارانى یانه‌كه‌ نه‌بوو، هه‌روه‌ها چه‌ند یاریزانێكیشى هێناوه‌ته‌ ریزه‌كانى له‌وانه‌ پاتریس ئێڤرا و ئه‌لڤارۆ مۆراتا، یۆڤانتوس بارى دارایى له‌گشت یانه‌كانى ترى ئیتاڵیا باشتره‌ بۆیه‌ یانه‌كه‌ له‌باشترین بارودۆخ دایه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ یانه‌كانى تر، هه‌مان رۆژ و كاتژمێر 9 و 45 خوله‌كى شه‌و له‌یاریگاى ئۆلۆمپیكۆ یانه‌ى رۆما له‌یارییه‌كى به‌هێزدا میواندارى یانه‌ى فیۆرۆنتینا ده‌كات، رۆما له‌سه‌رده‌ستى راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى رۆدى گارسیا پێشكه‌وتنى زۆرى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و یانه‌كه‌ ئاستى یه‌كجار به‌رزبۆته‌وه‌ و ئه‌مساڵ دواى دابرانى بۆماوه‌ى چه‌ند ساڵێك به‌شدارى یارییه‌كانى چامپیۆنزلیگ ده‌كات، دووه‌مى وه‌رزى رابردووى خوله‌كه‌ چاوه‌روانده‌كرێت ئه‌مساڵ ركابه‌رێكى به‌هێزى بردنه‌وه‌ى نازناوه‌كه‌ بێت، رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ش كاتژمێر 7ى ئێواره‌ ئه‌ى سى میلان له‌یارى لوتكه‌ى ئه‌م جه‌وله‌یه‌دا میواندراى یانه‌ى لازیۆ ده‌كات، میلان به‌كۆمه‌لێك گۆرانكارى له‌پێكهاته‌كه‌ى تیپه‌كه‌ و هێنانى ئینزاگى بۆ راهێنه‌رى یانه‌كه‌ و به‌ئاماده‌كارییه‌كى خراپ له‌یارییه‌ دۆستانه‌كانیدا تا راده‌یه‌ك هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه‌ چاوه‌روان ناكه‌ن یانه‌كه‌یان بتوانێ ركابه‌رى له‌سه‌ر نازناوه‌كه‌ بكات هه‌رچه‌ند ئینزاگى ده‌لێت میلانى راسته‌قینه‌ له‌م ساڵ ده‌بینن .