موسڵ: داعش زیندانی بادووشی تەقاندەوە
وەزارەتی پێشمەرگە: ھاوڵاتیانی کوردی کاکەیی ئاگادار دەکاتەوە
حكومه‌ت ده‌توانێ تا 5 ملیار دۆلار قه‌رز بكات

PDF Newspaper
Issue :
4692
Date:
2014-11-27
زیاتر بخوێنه‌وه‌

راسپارده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ وفدی دانوستانكاری هه‌رێم

  پرۆژه‌ پێشنیاری هه‌ردوو لیژنه‌ی پێشه‌سازی و وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان و دارایی و كاروباری ئابووری بۆ وه‌فدی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌  ئه‌مرۆ له‌دانیشتنی ژماره‌ 13 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ندكران و بوون به‌راسپارده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
یه‌كه‌م: هه‌وڵ بدرێت سه‌رجه‌می ئه‌و پێشنیارانه‌ی له‌راپۆرتی  (گرفته‌كانی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌شه‌ بودجه‌ی عیراقدا هاتبوو)، كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌ ئاماده‌كرابوو جێبه‌جێبكرێت، ئه‌گه‌رنا په‌نا بۆ ئه‌م خاڵانه‌ ببرێت:
1.    هه‌رێمی كوردستان داوای 17% به‌شه‌ بودجه‌ی  عیراق بكات، واتا : پێش ده‌رهێنانی خه‌رجی سه‌روه‌ری و حاكیمه‌.
2.    هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌می نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ بۆ پێداویستی ناوخۆ به‌كاردیت، له‌ڕێگای بۆریه‌وه‌ بفرۆشرێت و كۆنترۆلی له‌ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بێت و حكومه‌تی ناوه‌ندی ئاگاداری پرۆسه‌كه‌ بێت (واتا: حكومه‌تی ناوه‌ندی ئاگاداری بڕی به‌رهه‌مهاتوو و فرۆشراو و نرخی فرۆشراوی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بێت.

ئەردۆغان دەڵێ، ژن و پیاو یەکسان نین

سەرۆککۆماری تورکیا جەخت دەکاتەوە کە، "ناشێت هەر کارێک بە ئافرەت بسپێریت کە پیاو دەیکات، وەک ئەوەی لە رژێمی شیوعییەتدا لە ڕابردوو پێڕۆ دەکرا."
زیاتر گوتی، پێویستە لەبەردەم دادگادا ژن و پیاو یەکسان بن، بەڵام دەبێ ددان بەوەیشدا بنرێ کە، ڕۆڵی هەریەکەیان لە کۆمەڵگادا جیاوازە.
زیاتر گوتی، "ناتوانیت پاچ و پێمەڕەیەکی بدەیە دەست و کاری پێ بکەی. ئەمە ئەو کارە نییە کە ئەو دەتوانێ بیکات.

(ئەردۆغان) کەوتووەتە بەر تۆمەتی ڕەخنەلێگرانی لە تورکیای زۆرینە موسوڵماندا، بەڵام بەدەستوور عەلمانی، بەوەی کە خۆی لە ژیانی تایبەتیدا هەڵدەقورتێنێ، لە نموونەی ئامۆژگاریکردنی ئافرەتان بەوەی کە ژمارەیەکی سنووردار منداڵیان ببێ و تێڕوانینەکانی پێوەست بە لەباربردنی منداڵ. 

بەڵام گوتارە وروژێنەرەکەی پێوەست بە جیاکاری، وەهای کردووە کە لە مۆڵگەی ئانادۆڵوی ئایینپەروەرەوە لەو وڵاتە، لە هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆی سەرۆکایەتیی وڵاتدا بیباتەوە.
(تەییب ئەردۆغان) دەڵێ "دینەکەمان پلەوپایەیەکی داوە بە ئافرەت. ئەو پلەوپایەیە چییە؟ ئەوە پلەوپایەی دایکایەتییە.. دایکایەتی شتێکی جیاوازە و پلەوپایەیەکە کە بەهاکەی نانرخێندرێ