گه‌شتیاریى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى گه‌وره‌ى ناوه‌
گۆڤاری شار:‌ شپرزه‌یی و قه‌یرانی ناوخۆیی گۆڕانی گرتۆته‌وه‌
موئەید تەیب: دانوستان لەنێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوامە

PDF Newspaper
Issue :
4322
Date:
2013-05-19
زیاتر بخوێنه‌وه‌

رونكردنەوەیەك لە نوسینگەی بەڕێز فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

بەڕێز عدنان عوسمانی پەرلەمانتار بابەتێكی نووسیوە کە بریتیە لە وەڵامێك بۆ وتەكانی بەڕێز فازل میرانی، لە بابەتەكەدا هاتووە كە گوایە (بەگوێرەی یاسا ئەركی دیاركردنی رۆژێك بۆ ئەنجامدانی راپرسی لەسەر دەستور لە ئەستۆی سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكوومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیدارە كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنە).
ئەم بڕگەیە پێویستی بەروونكردنەوە هەیە و جیاوازی هەیە لە نێوان بڕیاردانی رەشنووسی دەستور بۆ راپرسی و هەروەها دیاركردنی رۆژی راپرسی، پێمان باشە كاك عدنان بزانێت كە ئێمەش ئەو بڕگەیەمان خوێندۆتەوە، بەڵام ئەم جیاوازییەش هەیە).

نوسینگەی سكرتێری مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
19/5/2013

نوجێفی داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمان دەكات

 سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی عێراق داوای دانیشتنێكی بەپەلەی پەرلەمان دەكات كە تێیدا وەزیری بەرگری بە وەكالەت و سەركردەی پرۆسەكانی بەغدا و دیجلەیش بانگهێشت بكرێن و تێكچوونی باری ئەمنی بخەنە بەر باس.
لە بەیاننامەیەكدا كە لە نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی عێراق، ئوسامە نوجێفییەوە دەرچووە، هاتووە كە هه‌فته‌ی رابردوو، یه‌كێك بووه‌ له‌ هه‌فته‌ هه‌ر خوێناوییه‌كانی عیراق و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ بۆ شكستی حكوومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عیراق له‌ پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان.
بەیاننامەكە ئاماژەی بە ناوی هەریەك لە وەزیری بەرگریی عێراق بە وەكالەت، سەعدوون دلێمی و عەدنان ئەسەدی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی بەغدا فەریق ڕوكن ئەحمەد هاشم عەودە، فەرماندەی ئۆپۆراسیۆنی دیجلە عەبدولئەمیر زەیدی داوە تا لە كۆبوونەوەكەی سێشەممەی داهاتوودا بەشدار بن و تێیدا ئاڵۆزیی ئەو بارە ئەمنییە ترسناكە بخەنە بەر باس و ڕوونكردنەوەی بڕواپێكراو و پیشەییانە بە گەلی بدەن.
 .

مان سیتی و یونایتد ململانێ لەسەر ئەلكانتارا دەكەن

رۆژنامەی دایلی میلی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە كە یانەی مان ستی و یونایتد بەوردی چاودێری یاریزانی لاوی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشلۆنە تیاگۆ ئەلكانتارا دەكەن، كە یانەی كاتەلۆنی دەیەوێت بیفرۆشێت. یانەی بەرشلۆنە ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ هەردوو یانە بە بڕی 20 ملیۆن پاوەند 23 ملیۆن یۆر دەست پێ بكات. كە یانەی ئەهریمەنە سورەكان بەر لەدوو وەرز بۆندێكیان بە 12 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش كردبوو، بەڵام لەم كاتدا یانەی بەرشلۆنە رەتیكردەوە. فێرگسۆن راهێنەری پێشووی مان یونایتد سەرسام بوو بە ئاستی ئەو یاریزانە بەڵام پێدەچێت بەوازهێنانی ئەو كارەكان بگۆڕێن چونكە یانەی ئەهریمەنە سورەكان دەبێت بۆ كڕینی ناوبراو گفتوگۆ لەگەڵ راهێنەری تازە بكات، كە لەكۆتایی ئەم وەرزە دەست بەكار دەبێت. بەڵام یانەی سیتیزن ئەوانیش چاویان بڕیوەتە ئەم یاریزانەی ئیسپانی بەرەچەلەك بەرازیلی، كە بەڕێوەبەری وەرزشی ئێستای مان سیتی پێشتر لەگەڵ لاپۆرتای سەرۆكی پێشووی بەرشلۆنە كاری كردووەو پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ ئەم یاریزانە هەیە.