زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك و خورماتوو و به‌غدا ده‌یان قوربانی لێ كه‌وته‌وه‌
ژمارەی ئاوارەكانی سووریا لە هەرێم 133 هەزار كەسی تێپەڕاند
ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه‌ له‌ رێگری كردن له‌ ده‌ربڕینی ڕای ئازاد له‌ میسر

PDF Newspaper
Issue :
4325
Date:
2013-05-22
زیاتر بخوێنه‌وه‌

په‌یامی یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ ئێٍستای‌ هه‌رێم

  بۆ ئەنجامدانی مامەڵەیەکی تەندروست لەگەڵ رەوش و پێشھاتەکانی کوردستان یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان پەیامێک بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە و ئاماژە بەوە دەکەن کە باس و خواسی دەستوور نەبێتە ھۆی لێکترازانی لایەنەکانی ناو ھەرێمی کوردستان و بە شێوەیەکی عەقڵانی چارەسەر بکرێت.
له‌  پەیامی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان  دا ڕوون کردنەوە دراوە لەبارەی ئەو ئەگەر وپێشھاتانەی کە تایبەتە بە ڕەوشی نا سەقامگیری عیراق و داھاتووی کوردستان.
زانا رۆستایی ئەندامی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان گوتی: بەیاننامەکەمان بریتییە لە پێنج تەوەری سەرەکی ئەوانیش:
١- توندوتۆڵی ھێزە سیاسییەکانی ناوخۆی کوردستان و پشتیوانیکردن لە سیاسەتی نەتەوەیی.
٢- باس و خواسی دەستوور نەبێتە ھۆی لێکترازانی لایەنەکانی ناو ھەرێمی کوردستان و بە شێوەیەکی عەقڵانی چارەسەر بکرێت.
٢- ھەنگاوی جدی بنرێت بەمەبەستی دەستەبەری مافی چارەی خۆنوسین بۆ گەلی کورد.
٤- ئامادەباشی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەروبوونەوەی ھەر ئەگەرێکی لەناکاو لەناوخۆی عیراقدا.
٥- ھاندانی زیاتر بۆ ئەوەی ڕەوشی باکووری کوردستان بەشێوەیەکی زیاتر بەرەوپێشەوە بچێت و پشتیوانی لە کوردانی باکوور بکرێ

ده‌یان چه‌كداری‌ حیزبوڵای‌ لوبنان، له‌ سووریا كوژراون

 له‌ میانه‌ی‌ شه‌ڕ و پێكدادانی‌ هێزه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سووریا له‌گه‌ڵ‌ سوپای‌ به‌شار ئه‌سه‌د و چه‌كداره‌كانی‌ حیزبوڵای‌ لوبنان، له‌ شاری‌ قوسه‌یر، نزیكه‌ی‌ 30 چه‌كداری‌ حیزبوڵا و 20 سه‌ربازی‌ رژێم كوژراون.
سه‌رچاوه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سووریا ده‌ڵێن له‌ میانه‌ی‌ شه‌ڕی‌ دوو رۆژی‌ رابردوو بۆ كۆنترۆڵ‌ كردنی‌ شاری‌ قوسه‌یر له‌ نزیك سنووری‌ لوبنان، چه‌كداره‌كانی‌ حیزبوڵا زیانێكی‌ زۆریان به‌ركه‌وتووه‌.
ته‌له‌ڤزیۆنی‌ ره‌سمیی‌ رژێمی‌ به‌عسی‌ سووریا ده‌ڵێت سوپای‌ رژێم كۆنترۆڵی‌ شاره‌كه‌ی‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌ به‌ڵام هێزه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن، تا ده‌ره‌وه‌ی‌ شار پاشه‌كشه‌یان به‌ سه‌ربازه‌كانی‌ رژێم و چه‌كدارانی‌ حیزبوڵا كردووه‌.
شاری‌ قوسه‌یر له‌ نزیك سنووری‌ لوبنان و له‌ سه‌ر رێگه‌ی‌ سه‌ره‌كیی‌ دیمه‌شق بۆ كه‌ناره‌كانی‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاسته‌ و به‌ ناوچه‌یه‌كی‌ ستراتیژی‌ ده‌ژمێردرێت بۆ هه‌ر دوو لایه‌نی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆی‌ سووریا.

چالاك حوسێن یاریزانی هێزی لەشی هەڵبژاردەی عێراق خاوەن4 میدالیای زێڕە، بەڵام كەس دەستخۆشی لێنەكردووە

چاڵاك حوسێن یەكێكە لەو یاریزانانەی كە خاوەن چەندین میداڵیای زێرو زیووە لەسەر ئاستی عێراق و ئاسیادا، ناوبراو تائێستا لەرێزی یانەی وەرزشی قەڵا و هەڵبژاردەی هەولێر یاری دەكات و بەشداری لەچەندین پاڵەوانیەتی ناوەوەو دەرەوەی كوردستانی كردووە و هەر لەهەمووشیان توانیویەتی ئەنجامی باش و بەرچاو بەدەست بهێنێت، یاریزان چاڵاك حوسێن هەفتەی رابڕدووبەشداری لەپاڵەوانیەتی كیشوەری ئاسیا كرد كەلەوڵاتی ئێران سازدرا،ناوبراو سەبارەت بەبەشداریكردنی لەم پاڵەوانیەتیەدا بۆ خەبات ئەوەی خستە ڕوو: بێگومان هەفتەی رابڕدوو لەوڵاتی ئێران بەناوی هەڵبژاردەی ئێراق توانیم وەك یاریزانێكی كورد بەشداری تێیدا بكەم و 4 میدالیای زێر لەم پاڵەوانیەتیە دەستبەر بكەم، گوتیشی : ئەوەی جێی دڵخۆشی هەموو لایەك بوو هەڵبژاردەی ئێراق لەم پاڵەوانیەتیەدا توانی لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووانان پلەی دووەم بەدەست بهێنێت، جگە لەمەیش 22 میدالیای زێر و 2 زیوو و 2 برونزیشی بەدەست هێنا، هەر لەبارەی ژمارەی بەشداربووانی پاڵەوانیەتیەكە چاڵاك ئەوەی ئاشكرا كرد: نزیكەی 10 وڵات بەشداری لەپاڵەوانیەتیەكە كردبوو هەر هەموشیان لەئاستێكی بەرزدابوون
گوتیشی : من ئەوە یەكەم پاڵەوانیەتی نییە كەتێیدا بەشداردەبم، بەڵكو تائێستا توانیوومە بەشداری لە 4 پاڵەوانیەتی زۆر گرینگتر بكەم كە هەر یەك لەوڵاتانی مەنغولیا و یابان وتایوەندو هیند پێكهاتبوو، كەتێیدا توانیم پلەكانی دووەم وسێەمم لەسەر ئاستی هەڵبژاردەكانی وڵاتانی ئاسیا بەدەست بهێنم.