هاشمی: نوری مالکی پێکهاتەکانی عێراقی هەڵوەشاندۆتەوە
عه‌ممار حه‌كیم ده‌ستپێخه‌ریه‌كى نوێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موعاز خەتیب 100رۆژ دەرفەت بۆ ئەسەد تا کورسییەکەی چۆڵ کات

PDF Newspaper
Issue :
4326
Date:
2013-05-23
زیاتر بخوێنه‌وه‌

وادەی ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دیاریکرا

سەعد خالد وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان پەرلەمان وحکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەKDP.info  راگەیاند: بەپێی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم ئەرکی حکوومەتە وادەیەک بۆ ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم دیاری بکات، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان 21/9/2013بۆ ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم دیاری کرد ، کە لەو کاتە ھەلبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمانیش بەرێوە دەچێت.
سەعد خالد گوتیشی: ئەمڕۆ بەنوسراوی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی  ھەلبژاردنەکانی عێراق ئاگادار دەکەینەوە.
لای خۆشیەوە سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق به‌   KDP.infoراگەیاند: تا نوسراوی فەرمیان بەدەست نەگات، ھیچ لێدوانێک نادەن سەبارەت بەوەی  دەتوانن لەو وادەیە ئەو ھەلبژاردنە ئەنجام بدەن.
سەربەست مستەفا گوتیشی:ھەر کاتێ بەرسمی ئاگادارکرانەوە ئەوکات دیراسەی دەکەن و وه‌ڵامی حکوومەت ده‌دەنەوە

ئه‌مرۆ هه‌ینى خۆپیشاندانى ناره‌زایی له‌ دژی سیاسه‌ته‌كانى نوری مالكی به‌ڕێوه‌چوو

به‌ گوێره‌ى لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانه‌ ناڕه‌زاییه‌كانى عێراق، ئه‌مرۆ هه‌ینى دوا به‌ دواى نوێژى هه‌ینى له‌ ژێر ناوى ئه‌هلى مه‌یدان خۆپیشاندانى ناڕه‌زایى هه‌ینى له‌ هه‌ندێ له‌ شه‌ش شارى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق دژى ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تى حكوومه‌تى عێراق به‌ڕێوه‌چوو.

خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاره‌كانى ئه‌نبارو فه‌لوجه‌ و بابل و سه‌لاحه‌دین و روومادى كه‌ركووك و مووسڵ به‌ڕێوه‌چوو. هاوكات ئه‌یاد خه‌تیب ئه‌ندامى لیژنه‌ى میللى خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌نبار له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: خۆپیشانده‌ران ته‌نها به‌ خۆیان چاره‌نووسى خۆپیشاندانه‌ ناڕه‌زاییه‌كانیان دیارى ده‌كه‌ن له‌وه‌ى رێوره‌وى خۆپیشاندانه‌كان به‌جى ئاراسته‌یه‌كى هه‌نگاو بنێت و هاوكات خۆپیشانده‌ران ته‌ئكیدیان له‌ سه‌ر كۆتایى نه‌هێنانى خۆپیشاندانه‌كانیان كرده‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ى حكوومه‌ت یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌ى داواكارییه‌كانیان جێ به‌جێ ده‌كات.


ل گۆر لیژنه‌یا سه‌رپه‌رشتیار یا خوه‌نیشاندانێن ئیراقێ؛ ئیرۆ پشتی نمێژا ئینێ بناڤێ بژارده‌یا ئه‌هلێ مه‌یدانێ بژارده‌یا مه‌یه‌ خوه‌نیشاندان ل هه‌ژماره‌كه‌ باژێر و باژیركێ ناڤین و باشوورێ ئیراقێ ل دژی سیاسه‌تێن نوری مالكی هاتنه‌ كرن.
 

پێنج یاریزانی هەولێر بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەكرێن

دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی عێراق بەفەرمی بانگهێشتی 33 یاریزانی كرد بۆ ئەوەی بەشداری لە مەشقەكانی هەڵبژاردەی عێراق بكەن بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2014  لەم لیستە پێنج یاریزانی هەولێر بانگهێشتی هەڵبژاردەكە كراون، ئەوانیش: ئەمجەد رازی، هەڵگورد مەلا محەمەد، جەلال حەسەن، هەردی سیامەند، سەعد عەبدولئەمیر. جێگەی باسە هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە قۆناغی كۆتایی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهان و رووبەرووی هەڵبژاردەی شانشینی عوممان دەبێتەوە.