به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر ئاماری پێنج مانگی رابردووی راگه‌یاند
نوجێفی داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمان دەكات
14 ئه‌ندامى دیكه‌ى موجاهدینى خه‌لق عێراقیان به‌ره‌و ئه‌لبانیا جێهێشت

PDF Newspaper
Issue :
4322
Date:
2013-05-19
زیاتر بخوێنه‌وه‌

خولى رۆشنبیریى ڕاپه‌ڕین له‌ سنوورى لقى 16ى (پ.د.ك) كۆتاییهات

د به‌رده‌واما كار و چالاكیێن مه‌كته‌با چاند و راگه‌هاندنا لقا شازده‌ یا پارتى یا ده‌موكراتا كوردستانێ ده‌، د رێوره‌سمه‌كێ ده‌ ب ئاماده‌بوونا فازل میرانى سه‌كره‌ته‌رێ مه‌كته‌با سیاسی و مه‌حمود محه‌مه‌د به‌رپرسیارێ ده‌زگه‌ها چاند و راگه‌هاندنێ و كاكه‌مین نه‌جار به‌رپرسیارێ جڤاتا سه‌ركردایه‌تیا پارێزگه‌ها هه‌ولێر و هه‌ژماره‌كه‌ ئه‌ندامێن جڤاتێ و به‌رپرسیار و كارگێرێن لقێ و به‌رپرسیارێن ناوچه‌یان و مامۆسته‌یان، زاندۆرا چاند یا راپه‌رین ب داوى هات، كو ژبۆ هه‌فتێ و سێ كادرۆیان هاتبوو رێخستن.

له‌ پارێزگاى دیاله‌ 67 كه‌س كوژران و 70ى دیكه‌ش برینداربوون

ئه‌مرۆ هه‌ینى له‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ى جیاواز له‌ پارێزگاى دیاله‌ 67  كه‌س كوژران و 70ى دیكه‌ش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانى پۆلیسى عێراقى بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ كاتى ده‌رچوونى نوێژخوێنان له‌ مزگه‌وتى ساریه‌ى ناوه‌ڕاستى به‌عقوبه‌، دوو بۆمبى چێنراو ته‌قینه‌وه‌ كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ 37 كه‌س كوژران و 45 كه‌سى تریش برینداربوون.
له‌ لایه‌كى دیكه‌و و له‌ هێرشێكى دیكه‌دا له‌ ناوچه‌ى مه‌دائین له‌ لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه‌ 30 كه‌س كوژران و 25ى دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌رله‌وچوارچێوه‌یدا ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منیى عێراقى قه‌ده‌غكردنى هاتوچۆیان بۆ پارێزگاى ئه‌نبار هه‌ڵگرت كه‌ له‌ ئێواره‌ى ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌وه‌ له‌ ترسى ڕوودانى هێرش و په‌لامار، به‌ سه‌ر ئه‌و پارێزگایه‌دا سه‌پێنرابوو.
زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌ یه‌ك له‌ دواى یه‌كه‌كانى ناوچه‌ جیاجیاكانى عێراق، ئاماژه‌یه‌ بۆ تێكچوونى له‌ ڕاده‌به‌ده‌رى ڕه‌وشى ئه‌منیى هه‌روه‌ها زه‌نگێكى مه‌ترسیداریشه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێكدادانى مه‌زهه‌بى.

مان سیتی راهێنەرەكەی دوور خستەوە

یانەی مان سیتی ئینگلیزی لە دوو شەممەی رابردوو رایگەیاند كە راهێنەری یانەكەی ئیتاڵی رۆبێرتۆ مانشینی لەكارەكانی دوور خستۆتەوە، دوای تەنها دوو رۆژ لە دۆڕاندنی لەیاری كۆتایی جامی ئینگلتەرا بەرامبەر ویگان. یانەی ناوبراو لە بڵاوكراوەیەكدا دەڵێت: هەرچەندە بڕیارەكە زەحمەت بوو بۆ سەرۆكی یانە و دەستەی كارگێڕی، بەڵام لەدوای هەڵسەنگاندنی كۆتایی دوورخرایەوە، لەگەڵ ئەم هەموو هەوڵەی درا، یانەكە شكستی هێنا لەوەی بتوانێت ئامانجێكی دیاریكراو بەدەست بێنێت، تەنها ئەوە نەبێت لە وەرزی داهاتوو لەخولی یانە پاڵەوانەكان یاری دەكات. بەشێوەیەكی كاتی یارمەتیدەری راهێنەر برین كید لەیارییەكانی داهاتوو و ئامادەكارییەكانیان لە ئەمریكا جێگای دەگرێتەوە، مانشینی لە تشرینی دووەمی 2009 دەست لەگەڵ ستیزن دەستبەكار بوو، كە جێگای مارك هیوزی گرتەوە، توانی جامی ئینگلتەرا لە 2011 و پریمەرلیگ لە 2012 بەدەست بێنێت كە یەكەمین نازناو بوو لەدوای 44 ساڵ.